حەسەن عەلەوی
23/08/2013 نوسەر: bzavpress

حەسەن عەلەوی" بؤ یەكێتی نیشتمانی هەواڵێكیان سەبارەت بەسۆراغی تاڵەبانی پێبدەن


كەسایەتی ناسراوی عێراقی (حەسەن عەلەوی) داوای لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان و خانەوادەی سەرۆك كۆمار كردووە، هەواڵێكیان سەبارەت بەسۆراغی تاڵەبانی پێبدەن.

(حەسەن عەلەوی) كەسایەتی ناسراوی عێراق و ئەندامی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا داوایەكی ئاڕاستەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خانەوادەی سەرۆك كۆمار كردووە ئەوان سۆراغێكیان سەبارەت بە (جەلال تاڵەبانی) پێبدەن كەماوەی نۆ مانگە ووڵاتی جێهێشتووەو هیچ هەواڵێكی نیە.

تاڵەبانی بەرلەهاتنی ساڵی 2013 دوای تێكچوونی بارودۆخی تەندروستی بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەیەكی ووڵاتی ئەڵمانیا كراو لەو بەروارە بەدواوە تاڵەبانی هیچ وێنەیەكی راستەقینەی دەرنەخراوە.


هەروەها عەلەوی نووسیویەتی، لەو كاتەوەی تاڵەبانی ناوی دەركەوتووە، ناوی لەهەموو شوێنێك دیاربووە، ئێستا جێگەی سەرەنج و تێڕامانە كەلەبەرزترین بەرپرسیارێتی ووڵاتە دیارنییەو سۆراغێكی راستەقینەی نییە