دۆزینەوەی دەستنوسێكی قورئانی پیرۆز لە ئەمریكا مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی (9)ز
لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستنوسێكی ئەمریكی دۆزرایەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی (9)ز واتە (5)سەدە پێش چونی كریستۆڤەر كۆڵۆمبس بۆ ئەمریكا.
چەندین سەدە ئەوە بەگوێی ئێمەدا دراوە و باوەڕ وابوو كە كریستۆڤەر كۆڵۆمبس یەكەم كەس بووە زەریای ئەتڵەسی بڕیبێت لە ئەوروپاوە و چوبێتە جیهانی نوێ، بەڵام ئەم بەڵگە نوێیە كە لێكۆلەران لە زانكۆی (رود ئیلاند) جەختی لەسەر دەكەنەوە كە یەكەم كەس رۆیشتبنە كەنارەكانی ئەمریكا موسڵمانەكان بون و ئەمەش پێویستی بەوەیە دوبارەو سەرنوێ مێژووی نوێ بنوسرێتەوە.
مامۆستا (كەریم فلاح) لێكۆلەری ئیسلامی لە مێژووی سەدەكانی ناوەراست لە زانكۆی (ماساتشوسیتس) جەختی لەوە كردەوە كە ئەم دەستنوسە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی (9)ز و بە خەتی كوفیش نوسراوە، ئەم خەتەش ناسراوە و بۆ یەكەم جار لە شاری كوفە نوسراوە لەسەدەی (7)زدا.
بایرون كینت پسپۆر لە زانستی شوێنەوار لە دامەزراوەی (سمیپسونیان) ئەوە بەدەر ئەخات كە موسڵمانەكان لە نەخشەو دروستكردنی گۆی زەویدا تەواو پێشكەوتوبون و گرنگیدانیان بە دۆزینەوە جوگرافیەكان گەلێك لەپێش سەردەمی كریستۆڤەر و هەنگاوی زۆر گەورەیان ناوە لەچاو سەردەمی پێشیندا. بەڵام پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاترە تاوەكو ئەوە بەتەواوی دەچەسپێ كە موسڵمانەكا یەكەم دۆزرەوەی ئەمریكا بون.
ریتشارد فرانكافیجالی لە زانكۆی (ویلامیت) و خاوەنی كتێبی ناسراو لەبارەی دۆزینەوەی ئەمریكا لەلایەن موسڵمانەكانەوە دەڵێ:"ئەوە شتێكی حاشا هەڵنەگرە كە موسڵمانەكان بەر لە كۆڵۆمبس چونەتە ئەمریكا و بەدەستهێنانەكانی موسڵمانەكان لەسەدەی 9 و 10ز لەبارەی دۆزینەوەی ئەمریكاوە بوو كە پاڵی نا بە كۆڵۆمبسەوە بەسود وەرگرتن لە نەخشەو بەدەستهێنانەكانی ئەوان گەشت بكات بۆ جیهانی نوێ".
مێژونوس و جوگرافیناس (مەسعودی) لە كتێبی (مروج الژهب ومعادن الجوهر) دەڵێ:"لەسەردەمی ئەمیر عبدالله كوڕی محمد ئەندەلوس 888-912ز، دەریاوانی موسڵمان خشخاش كوڕی سعید كوڕی ئەسودی لەدایكبوی قورتوبە، هەستا بەگەشتكردن لەزەریای ئەتڵەسیدا لەساڵی 889ز لەزەویەكی نادیاردا بەكۆمەڵێ ئاڵتونی زۆرەوە گەرایەوە. هەروەها لە نەخشەكەی مەسعودیدا روبرێكی یەكجار زۆر لە زەریا دانراوە و بەشێوازێكی رەشایی و تاریك بەدەرخراوە كە زەویەكی نادیار و نارونە، هەربۆیە زۆرێك لە كەسە دیار و زاناكان ئەڵێن كەوا ئەمە دوو ئەمریكاكەیە.
س/ بوب فيلانجن