ئـــاگــــاداری بــــەرھـــەمـــی تــەمــەنــت بــە !
05/07/2015 نوسەر: bzavpress

ئـــاگــــاداری بــــەرھـــەمـــی تــەمــەنــت بــە !

تاوەکـ وھەست بە بێزاری و ماندووێتی ژیانی جەستە و دەروون بکەن وە ھەمیشەئەو کەسە ھەست بە خۆشی ژیان دەکات کە بژێووی ژیانی بە تواناو ھێزی خۆی دابین بکات . نەک دابنیشێ و چاوەڕوانیدەستی یارمەتـی خەڵکـ بێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن چونکە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەر لەسەرەتای ھاتنی ھانی مرۆڤی داوە تاوەکـ و بە ھـێزی دەستی داھێنەرانە قۆناغی ژیانی بەرەوپێش ببات و خۆی و کۆمەڵگا لەژیانی دوورگەی نائومێدی بەرەو قۆناغی ئومێدبەخش ببات وە خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا 36 جار ووشەی خۆشی وشادی بەکار ھێناوە لە بەرانبەریدا تەنھا 12 جار ووشەی ناخۆشی و بێزاری بەکار ھێناوە واتە سێ ئەوەندەی خۆشی و شادی بەرانبەر یەک ئەوەندەی ناخۆشی و بێ ئومێدی ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە ئاینی ئیسلام بە کۆنەپەرست و بێزارکەری ژیان ناودەبەن وە ھەرگیز ئاینی ئیسلام لەلۆمەو سەرزەنشتی لۆمەکاران ناترسێ ئەمەش نیشانەی پاراستنی مرۆڤەکانە لەلایەن خوای گەورە و ئاینی ئیسلام ، وە ئەگەر بێ کارو بێ بەرھەم بێ ئەوا ژیانت وێنەی وەک وێنەی خەمی گوڵە وەک لەم ھۆنراوەیەدا نووسیوومەودەڵێم : خەمی گوڵ کاتێ کەسەیری من دەکەی وانەزانی کە دڵ خۆشم خەمێکی زۆر لەنـاخـمایە وا بـەدەروونمـی ئەفرۆشــم زۆر دیم چەرخی ژین و ڕۆژگار کەچی وێنەی سەرابێ بوو ھــەنگــاوم نا بگــەم بەگــوڵ بەڵام دڕکـێ لێم پەیدا بــوو ئەودڕکەی کەوا ژیانی نی یەو ھەردەم بە ئازارە

وێنەی ژینی نەفامێـکە کـەنازانـێ کەی بـەھـارە .