01/07/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌و ڕه‌وی
وه‌رن بــۆ سـه‌یری سـووره‌تی ئیسرا
ببـیـنن خـاتـه‌م چــۆن بـه‌رز كرا
له خاكی مـه‌ككه بـۆ باوه‌ش ئه‌قسا
له‌وێش بـۆ ئاسمان ڕۆیشت و هه‌ڵسا
دوای ئازاری گیـان ئه‌و له‌سـه‌ر زه‌وی
حـه‌بیبـی خـودا كــردی شــه‌وڕه‌وی
له‌گه‌ڵ جـوبریلی نیگـا بــۆ هێنـه‌ر
بۆ گه‌شتی لای خوا بوونه هـاوسه‌فه‌ر
فریشته‌ی ئـازیـز جـوبریلی به‌ڕێـز
وتی : نـاتـوانم زیاتر نیـمه هێـز
جیـَگـه‌م دیـاره‌و ســنوورم تـه‌واو
تـا تـۆ دێیته‌وه مــن لێـره وه‌سـتاو
بـه‌لاَم ئه‌حمه‌دی دڵ پـڕ لــه هـودا
گه‌یشتـه نزیكـی عه‌رشه‌كـه‌ی خـودا
سـلاَوی كـردو ئـارام بــوو گیـانـی
لـه یـادی نـه‌مـا مـاته‌مـی ژیانـی
هێنده‌ی مـایه‌وه كه‌م بـوو یـاخـود زۆر
لـه دڵیا نـه‌مـا هیـچ غـه‌م و نـاسـۆر
هه‌رچه‌ند كه سینه‌ی كانگای بڕوا بــوو
به‌لاَم ئـه‌و لـه‌وێ دڵ پـڕ نـه‌وا بــوو
كـاتـێ هـاتـه‌وه لـه ڕێـگـه‌ی درێـژ
له‌گه‌ڵ خۆی هێنای پێنج فه‌رزه‌كه‌ی نوێژ
نوێژ خه‌لاَتێ بـــوو بـۆ ئێمه‌ی به‌شه‌ر
لێـت بـێ سه‌لاَوات خـاته‌م پێغه‌مبه‌ر