23/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێمه و ئه‌وروپیه‌كان
سه‌ره‌رای گه‌وره‌یی ئازادی هێشتا به‌خته‌وه‌ری كامڵ وێڵ و وونه ...!!
ئه‌وه‌ی من لێی حاڵیم مه‌رج نیه هه‌ركه‌سێك ئازادی ته‌واوی ده‌ستكه‌وت بشتوانێت به‌خته‌وه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌بێت، وه هه‌میشه مه‌رجیش نیه هه‌ر كه‌سێك هه‌ندێك ئازادی لێ زه‌وتكرا هه‌ست به چێژی ژیان نه‌كات ، ئه‌مه جیاوازی نێوان نه‌ته‌وه‌ی موسڵمان و نه‌ته‌وه‌كانی رۆژئاوایه، رۆژئاواییه‌كان هه‌موو ئازادیه‌ك هه‌تا سنوری (بێ تامی)یان به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام كه سه‌رنجی حاڵیان ده‌ده‌یت ناتوانی شایه‌تی به‌خته‌وه‌ریی كامڵ یان هه‌میشه‌ییان بۆ بده‌یت، چونكه له ئه‌ندازه‌ی ئازادیهكه به‌ڵاو باری قورسیان پێ هه‌ڵگیراوه، هه‌روه‌ك چۆن ئێمه‌ش له ئه‌ندازه‌ی كه‌می ئازادیه‌كه‌مان گرفتمان بۆ خوڵقاوه، وه‌لێ ئه‌و هه‌نده ئازادییه‌ی لێمان داگیركراوه نه‌یتوانیوه له هه‌موو به‌خته‌وه‌ریه‌ك بێبه‌شمان بكات ، كه‌واته جه‌نگی ئێمه بۆ به‌خته‌وه‌ریه نه‌ك ته‌نها ئازادی و هیچتر، ئازادی ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ری رۆح و جه‌سته‌و دونیا‌و دوای دونیای نه‌هێنا ئیتر ئه‌وه بهڵایهكیتره ناوی ئازادیه .... ئه‌مه‌ش جیاوازی ئێمه و ئه‌وروپیه‌كانه ..!!!
<< ئێمه و ئه‌وروپیه‌كان -2->> :
له وڵاتێكی ئه‌وروپی كه ده‌چینه وێستگه‌كانی شه‌فه‌نده‌فه‌ر ده‌ڵێی مرۆڤ نیه له‌م وڵاته‌دا له جوڵه‌و راكهراكهدا نه‌بێت و كه‌س نیه مانای وه‌ستان بزانێت، كه ده‌چیته نێو كافتریا و شوێنه گشتیه‌كانیش ده‌ڵێی كه‌س نیه له‌م وڵاته‌دا بجوڵێت به‌ڵكو هه‌مووی له حاڵه‌تی وه‌ستاندا ئیقامه‌ی وه‌رگرتووه، خۆی له‌وانه‌یه مانای جۆرێك له به‌تاڵه بگه‌یه‌نێت و توانای مادی و جه‌سته‌یی خۆیان له‌وه‌دا خه‌رج بكه‌ن شوێنه گشتیه‌كان و گه‌شتیاریه‌كان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه!،(رابووردن له به‌تاڵی باشتره )، له‌وانه‌شه جۆرێك بێت له‌و هاوسه‌نگیه‌ی كه قانونی كاری به‌رده‌وام و ژیانی رۆبۆتی بۆی دروست كردوون و بیانه‌وێت پاش ماندوو بوونی هه‌شت سه‌عاتی رۆژانه و یان پێنج رۆژی هه‌فته هه‌ندێك هه‌ناسه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بده‌ن به‌با!! ...
<< ئێمه و ئه‌وروپیه‌كان - 3->> :
دوو ئامراز‌و یه‌ك ئامانج لای ئێمه بووه‌ته پێوه‌ر: دوو ئامرازه‌كه 1- ته‌عه‌قول (به‌گه‌رخستنی مه‌كینه‌ی عه‌قڵ) 2- ته‌عمیر (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی) ، یه‌ك ئامانجه‌كه تهعهبوند (خواپه‌رستی). له ئه‌ورپا تعقل و ته‌عمیری زه‌وی زۆر قۆناغی بریوه به‌ڵام ئامانجی خواپه‌رستی لهریزهكه ده‌رهێنراوه و دراوه‌ته ده‌ست كه‌سه‌كان بیكه‌ن یان نه‌یكه‌ن و نه‌بووه پرۆژه‌و خه‌می گشتی و به‌ڵكو رێگاش نادرێت ببێته ئامانج لهوبهركارهێنانی دوو ئامرازه‌كه. ...
به‌ڵام لای ئێمه لایه‌نی ته‌عمیرو دامه‌زراندنی ژیان له دوای دواش نیه و به‌ڵكو هێشتا نه‌چووه‌ته سه‌ره‌وه هه‌تا بزانین نمره‌كه‌ی چه‌نده !. لایه‌نی ئامانج كه خواپهرستیهكهیه نه‌مانتوانیوه ئه‌م خواپهرستیهش گرێبده‌ین به ئابوری و ئاوه‌دانی و بینای حهزارهتێكهوه و ئه‌م چالاكیه گه‌ورانه وه‌كو ئه‌ركی خوایی به‌سه‌رمانه‌وه قبوڵ بكه‌ین، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌وه‌یه به ده‌ست و ده‌می خۆمان خه‌ریكه ئیسلام به‌ند ده‌كه‌ین له كونجی شه‌خسی و سنورێكدا، مه‌جالی تهعهقولیش وه‌كو ئامرازی به‌رزی خودایی ئه‌ویش زۆرتر بۆ خزمه‌تی كه‌مێك له دینداریه واته : كه‌مێك عه‌قڵ و كه‌مێك دینداری !! . جا سه‌رنج بده‌ن ئه‌وروپا له تهعهبوددا شه‌ل بووه ئێمه‌ش هه‌موویان به نیوه چڵی وه‌رگرتووه .. فه‌رموون با تێكهوین پێكه‌وه راستی كه‌ینه‌وه هه‌م ته‌عه‌قول و هه‌م ئاوه‌دانی و حه‌زاره‌ت و هه‌میش ته‌عه‌بودی به‌رده‌وام .... !!
<< ئێمه و ئه‌وروپیه‌كان - 4 - >> :
شاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت، جا حه‌قیقه‌تی حه‌ق یان حه‌قیقه‌تی ناحه‌ق هیچ خزمه‌تێك به مرۆڤه‌كان ناكات ئه‌گه‌ر وێرانه‌یه‌ك به دوای خۆیدا نه‌هێنێت، له كاتی به‌شداریم له خولێكی سه‌ركرده‌یی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا -كه هێشتا به‌رده‌وامه - چاوه‌رووانی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه ده‌بێت مستر مایكل پرۆفسیۆری زانكۆی كاسڵ و رێكخراوی داد له‌م وڵاته به چی ده‌ست پێبكات و باسی سه‌ركرده‌یی و ماناكانی بكات؟، موفاجه‌ئه ئه‌وه بوو كه به فه‌رمووده‌ی (كلكم راع و كلكم مسۆول عن رعیته) ده‌ستی پێكردوو وتی : باشترین بیرۆكه‌و ته‌نزیری سه‌ركرده‌و سه‌ركردایه‌تیكردن ئه‌وه‌یه كه ئه‌م فه‌رمووده‌یه باسی ده‌كات و له‌وه باشترمان نیه !!!. راستیه‌كه‌ی لام جێی سه‌رسورمان بوو كه ئێمه به ده‌یان جار ئه‌و فه‌رمووده‌مان باس كردووه كه‌چی له ئه‌ندازه‌ی ئه‌و مسته‌ره ئه‌ڵمانیه راینهگرتم، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نهێنی زۆری لێ دركاند بێت ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی بێگانه به دین و زمان و جیهان و جیهانبینیمان به هۆشمان ده‌هێنێته‌وه كه ئێوه ئه‌و گه‌نجینه‌تان هه‌یه ئیتر به ته‌مای چی و به چاوه‌رووانی كێن!!؟، بۆیه ئێستا ئه‌و فه‌رمووده‌م زۆرتر لا خۆشه‌ویست بووه ، وه‌لێ ناشزانم تا چه‌ندێك له تواناماندا هه‌یه یبكهینه (نظريات)ی سه‌ركرده‌یی و گۆرانی گه‌وره‌ی پێ دروست بكه‌ین ؟! .
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 5 ->> :
لێره جیاوازیه‌ك وه‌كو مانا یان پێناسه ده‌خه‌نه نێو به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌ركرده ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌ر شه‌و ناخه‌وێت هه‌تا بیر نه‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ چی ده‌كات به‌ڵام سه‌ركرده ناخه‌وێت هه‌تا نه‌زانێت دوای ده ساڵ چی ده‌كات !!، ئه‌مه رێك ئه‌و جیاوازییه كه له نێوان ئێمه‌و ئهوروپیهكاندایه ، ئه‌وان بیری ده‌ساڵی داهاتوو یان بیست ساڵی داهاتوو ده‌كه‌نه‌وه و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نێن و ناسره‌ون تا پێی نه‌گه‌ن،ئێمه‌ش بیركردنه‌وه‌مان ته‌نها بری سبه‌ینێ ده‌كات و كاری رۆژانه بووه‌ته خوونه‌ریت و لادان لێ به عه‌یبه ده‌نوسرێت و ده‌یان تاسه‌و قولاپی لێ دهگیرێنن تاكو هیچی به هیچ نه‌بێت .... !! .