كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئۆفیسی خۆی له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌ولێر - سلێمانی - دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی داوای له كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی و راپرسی كرد كه له به‌رواری 2015/8/20 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ، له ئێستادا كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی و راپرسی ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ ده‌كات و وابڕیاره سبه‌ینێ دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌لاَمی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بداته‌وه كه ئایا هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت یاخود نا .
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ل سایتی بزاڤ پرێس ، شوان زرار ووته‌بێژی فه‌رمی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی و راپرسی ووتی :
دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ، ئه‌وا ئێمه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست ده‌كه‌ین به كردنه‌وه‌ی ئۆفیسه‌كانمان له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به نزیكه‌یی 552 كارمه‌ند هه‌یه كه به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرَن و بۆ هه‌ر ئۆفیسێكیش نزیكه‌ی 62 كارمه‌ند داده‌مه‌زرێت .
له باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش شیروان زرار ڕایگه‌یاند : ئێمه له‌ڕێگه‌ی بلاَوكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكی دامه‌زراندن له‌رێگه‌ی سایتی فه‌رمی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی و راپرسی كه وابڕیاره به‌م نزیكانه بكه‌وێته كار ، كه خوازراوان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاین ئه‌و فۆڕمه پڕ بكه‌نه‌وه و بۆ هه‌مان سایتی بنێرنه‌وه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ، پاشان له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پێنج كه‌سی خاڵبه‌ندی بۆ فۆڕمه‌كان ده‌كرێت و ئه‌و فۆڕمه‌ی كه زۆرترین خاڵی به‌ده‌ستهێنا ئه‌وا داده‌مه‌زرێت .
سه‌باره‌ت به كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی پێشووی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ، شیروان زرار ووتی : له‌و فۆڕمه‌دا ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌م ده‌درێت به‌و كارمه‌ندانه بۆ دامه‌زراندن ، چونكه له ئێستادا كۆمیسیۆن پێویستی به كه‌سانی پسپۆڕ و به ئه‌زموون هه‌یه كه له خاڵبه‌ندییه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌سه‌ی فۆڕمه‌كه پڕ ده‌كاته‌وه ئایا به‌شداری یاخود سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی كردووه ، و چه‌ند خول و ڕاهێنانی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن بینیوه و ، ماوه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق چه‌نده . له‌و كاته‌دا چانسی یه‌كه‌م ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌وامی كردووه و له ئێستادا خاوه‌ن پسپۆڕی و ئه‌زموونی باشه له كاری هه‌ڵبژاردن دا .
وابڕیاره سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌ی نێوان كۆمیسیۆن و په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت و ئه‌م بابه‌تانه تاوتوێ بكرێت . له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌لاَمی سه‌رۆكی هه‌رێم بدرێته‌وه ده‌رباره‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و چه‌ند بابه‌تێكی تر .