سێ چوار كاتژمێر دوای داخستنی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت كه نه‌خشه‌ی سیاسی له توركیا له سێ پارته‌وه گۆرا بۆ چوار پارت وه له ئه‌نجامی كۆتایی نافه‌رمی ده‌ركه‌وت ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌ن
ئاك پارتی 258 كورسی
جه‌هه‌په 132 كورسی
مه‌هه‌په 80 كورسی
هه‌ده‌په (پارته كوردیه نوێیه‌كه ) 80 كورسی
وه به‌پێ ده‌ستوری توركیا حكومه‌ت ده‌بێ به ده‌نگی 50+1 واته په‌رله‌مانی توركی 550 كوسیه ، نیوه‌كه‌ی 275 ه + 1 = 276 واته بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت 276 كورسی پێویسته . به‌وپێیه‌ش ئه‌كه‌په (حزبه‌كه‌ی ئه‌ردوگان) ناتوانێ حكومه‌ت پێك بێنێ چونكه پێویستی به 18 كورسی تر هه‌یه تاكو بتوانی حكومه‌ت پێك بێنێ بۆیه چه‌ند سیناریۆیه‌ك هه‌ن ئه‌وانیش :
1- ئه‌كه‌په له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په حكومه‌ت پێك بێنێ ئه‌وه سیناریۆیه‌كی زۆر لاوازه ، چونكه دروست بوونی ئه‌كه‌په له‌سه‌ر دژایه‌تی جه‌هه‌په بووه ، وه له ناوبردنی زۆربه‌ی هیواكانی جه‌هه‌په له توركیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌كه‌په بووه بۆیه زۆر دووره ئه‌م سیناریۆیه .
2- مه‌هه‌په و جه‌هه‌په و هه‌ده‌په پێكه‌وه حكومه‌ت پێك بێنن ئه‌وه‌ش سیناریۆیه‌كی لاوازه چونكه مه‌هه‌په دژی سه‌ره‌كیترین خواستی هه‌ده‌په و كورده‌كانه وه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی راشیگه‌یاند كه بیركردنه‌وه له هاوپه‌یمانی ئێمه و هه‌ده‌په خه‌ونه .
3-دروستكردنی حكومه‌تێكی ئۆپۆزسیۆنی كه‌مینه واته جه‌هه‌په بیه‌وێ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په یان مه‌هه‌په پێك بێنێ وه لایه‌نی سێیه‌م ته‌نیا ده‌نگی پێ‌بدا وه به‌شدار نه‌بێ له حكومه‌ته‌كه ، ئه‌وه‌ش سیناریۆیه‌كی لاوازه چونكه نه هه‌ده‌په ئاماده‌یه ده‌نگ به حكومه‌تێك بدا مه‌هه‌په تێیدا ده‌سه‌ڵاتدار بێ ، وه نه مه‌هه‌په‌ش ئاماده‌یه . جگه له‌وه‌ش ئه‌ردۆگان قبوڵی وه‌ها كارێك ناكا وه حكومه‌ته‌كه راناسپێرێ .
4- ئه‌كه‌په له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په . به‌پێی پرۆسه‌ی ئاشتی بێ كه له نێوان ئۆجه‌لان و ئه‌ردۆگان بووه ده‌كرێ وه‌ها سیناریۆیه‌ك سه‌ربگرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌ربه‌ستی هه‌یه چونكه هه‌ده‌په له‌سه‌ر دژایه‌تی كردنی بۆ ئه‌كه‌په وه‌ها ده‌نگێكی هێناوه ، وه توانیویه‌تی سه‌دا 10 تێپه‌رێنێ گه‌ر حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئاك پارتی پێك بێنی مه‌ترسی له ده‌ستدانی ده‌نگه‌كانی هه‌یه . جگه له‌وه‌ش ئه‌وان نایانه‌وێ ئێستا بچنه ده‌سه‌ڵات چونكه به پێی پلانیان بێ كه سه‌لاحه‌دیین ده‌میرتاش له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ووتی : كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له ساڵی 2019 ببنه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركی وه دوای ئه‌وه‌ش ببنه گه‌وره‌ترین پارت و حكومه‌ت پێك بێنن . به‌ڵام گریمان هه‌ده‌په رازیش ببێ ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نیین ئه‌ردۆگان و ئه‌حمه‌د داوود ئۆگلۆ ده‌سه‌ڵات داربن ئه‌وه‌ش به‌لای ئه‌كه‌په‌وه قورسه . بۆیه ئه‌و سیناریۆیه‌ش لاوازه مه‌گه‌ر ئۆجه‌لان ته‌داخول كا .
5- ئه‌كه‌په له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په . ئه‌وه‌یان سیناریۆیه‌كی به‌هێزه چونكه هه‌ردووك پارته‌كه موحافزكارن . وه هه‌ردوكیان بۆ توركیایه‌كی به‌هێز هه‌وڵ ده‌ده‌ن . به‌لام به‌ربه‌ستی ئه‌م هاوپه‌یمانییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌كه‌په زۆر كراوه‌یه به‌رووی میلله‌تانی تر جگه له تورك له ناو توركیا . وه مه‌هه‌په‌ش زۆر داخراوه . ئه‌وه جگه له‌و توره‌ییه‌ی كه مه‌هه‌په هه‌یه‌تی به‌رانبه‌ر به‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌كه‌په به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستانی باشوور . به‌ڵام ده‌كرێ له ناچاری دا ئه‌كه‌په به مه‌رجه‌كانی مه‌هه‌په رازی ببێ وه دابخرێ به رووی كورددا ، چونكه ئه‌م جاره كورد پشتی له ئه‌كه‌په كرد وه مه‌جبور به هاوپه‌یمانی كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت . كه‌وایه سیناریۆیه‌كی به‌هێزه
6- حكومه‌تێكی كه‌مینه له ئه‌كه‌په ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێ كه ئه‌كه‌په له گه‌ڵ هه‌ده‌په یان مه‌هه‌په رێك بكه‌وێ ته‌نیا متمانه به حكومه‌ته‌كه‌ی بده‌ن وه به‌شدار نه‌بن تێیدا ، به‌ڵام ئه‌كه‌په قورسه به‌وه‌ها حكومه‌تێك رازی ببێ چونكه ناتوانێ زۆر شت بكا وه ده‌ستكراوه بێ .
7- هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت واته دوای ئه‌وه‌ی كه پارته‌كان له ماوه‌ی ده‌ستوری نه‌گه‌یشتن به ئه‌نجام بۆ پێك هێنانی حكومه‌ت ئه‌ردۆگان ده‌توانێ داوای هه‌ڵبژاردن بكاته‌وه . ئه‌وه‌ش سوودی بۆ ئه‌كه‌په هه‌یه له‌وانه‌یه بتوانێ قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بكا وه ده‌نگه‌كانی به‌رزكاته‌وه . ئه‌وه سیناریۆی هه‌ره به‌هێزه