بێگومان هه‌ده‌په حزبێكی كوردییه ئه‌گه‌ر چه‌پیش بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئایدیۆلۆجیای چه‌پ به‌سه‌ری زاڵه. له په‌یجی ئینگلیزیی هه‌ده‌په له فه‌یسبووك‌و كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی توركیا پشتگریی چه‌په‌كانی جیهانم بینی بڵاوبووكراونه‌ته‌وه به‌ڵام پشتگیریی كوردی باكوور و به‌تایبه‌تی رۆشتنی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتیم نه‌بینی. له شوێنێكیش خوێندمه‌وه كه هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش پێناخۆشیی خۆی له‌و سه‌ردانییه‌ی یه‌كێتی ده‌ربڕی.
هۆكاری ئه‌وه به‌بۆچوونی خۆم ئه‌وه‌یه سه‌ردانی كوردی به‌شێكی تری كوردستان ئیحراجی بوو بۆ هه‌ده‌په چونكه متمانه‌ی به ده‌نگدانی هه‌موو كورد نه‌بوو كه به‌لای كه‌مه‌وه 20% ی توركیان‌و كاری ده‌كرده سه‌ر توركه‌كان‌و به‌تایبه‌تی چه‌په‌كان كه ئومێدی هه‌بوو ده‌نگی بۆ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێت، بۆیه سه‌ردانی كوردی تر كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرد چونكه سه‌ردانیی له‌و جۆره یه‌كسه‌ر حه‌ساسیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ورووژێنێت.
هه‌رچه‌ندیشه هیچ شتێكم له‌به‌رده‌ست نییه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌نگده‌ره چه‌په توركه‌كان بۆ هه‌ده‌په به‌ڵام به‌پێی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له ناوچه توركنشینه‌كان باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و ئه‌جیندا چه‌په هیچی بۆ هه‌ده‌په سه‌وز كردبێت.
ئه‌و ئه‌جیندا چه‌په دواتر زیان به كورد ده‌گه‌یه‌نێت چونكه نه ده‌توانێت چه‌پی تورك ڕابكێشێت‌و نه‌ده‌توانێت به‌شێكی كوردی باكوور ڕازی بكات كه پاشخانێكی ئاینییان هه‌یه. ئه‌مه‌ش كێشه‌ی چه‌په به‌گشتی.
ئێستاش ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په بیه‌وێت خزمه‌ت به كورد له‌م قۆناغه نوێیه بكات پێویسته چاو به‌و ئایدیۆلۆجیایه‌ی خۆی بخشێنێت‌و كورد نه‌كاته قوربانیی ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه.
ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په ئه‌وه له‌بیری خۆی به‌رێته‌وه كه له كاتی حزبه‌كه‌ی (ئه‌ربه‌كان)ـه‌وه تا ئێستا ره‌وتی ئاینی له‌گه‌ڵ كورد باشتر بوو له‌چاو ڕه‌وتی چه‌پ‌و نه‌ته‌وه‌په‌رست، هه‌ر له ده‌نگدانی به‌رده‌وام بۆ لابردنی باری نائاسایی له ناوچه كوردنشینه‌كان‌و دواتر لابردنی به فیعلی تا ئیتعراف‌و رێگه‌دان به مافی زمان‌و كه‌لتووری كورد... ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په ئه‌وه له‌بیر خۆی به‌رێته‌وه‌و سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاكه‌په سته‌مكاره ئه‌و كاته ئه‌و دوو شته ده‌سه‌لمێنێت:
یه‌كه‌م: ئایدیۆلۆجیای چه‌پ به‌لایه‌وه له كورد گرنگتره.
دووه‌م: خۆی وه‌كو حزب به‌لایه‌وه له كورد گرنگتر چونكه ئاكه‌په به مونافسی خۆی ده‌زانێت بۆ بردنی ده‌نگی كورد.
وێنه‌كه: قسه‌یه‌كی ده‌میرتاش بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه كه هه‌روه‌ها بۆ كرێكار‌و بێكار‌و جووتیار‌و سته‌ملێكراوانه‌و به‌م شێوه‌یه سه‌ركه‌وتنه بۆ چه‌پ‌و له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ ئافره‌تانی وڵاته‌كه ... یه‌ك وشه‌ش بۆ كورد نییه.