23/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بەقاچاخ خەڵك ناردن بۆ دۆزەخ !
بسم اللە الرحمن الرحیم
بەڕاستی سەیرەو زۆرمەترسیدارە کە هەندێك کەس دەرکەوتونەو وەکو لە بڵاوکراوەیەکدا دەرکەوت کە دووان لە سۆفیەکان چەند پەڕەیەکیان بڵاوکردۆتەوە لەهەولێر بانگەشەی ئەوەیان کردوە کە هەرکەسێك بیخوێنێتەوە بەهەشتی مسۆگەرە، لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە کە نامیلکەیەك دەرکراوە بەناوی ( ئەم کۆمەڵانە لە حەفتاودوو تاقمەکەن لەفەتواکانی گەورە زانایان ) ، ناوی هەندێك شێخی بەڕێزیشیان لەسەر بەرگی نامیلکەکە نوسیوە وەکو :
١_ شێخ عبدالعزیز بن باز .
٢_ شێخ ناصرالدین الالباني .
٣_ شێخ صالح الفوزان .
٤_ بکر ابوزید .
ناوی ئەم چوار زانایەی هێناوەتەوە ، لەکاتێكدا کەخوێندمەوە زۆر سەرسام بوم ، کەچۆن کەسێکی عاقڵ ئەوقسانەدەکات ! بەڕاستی جێگای تێڕمانە بۆ هەرموسڵمانێك ئەگەر زانستی شەرعیشی پێنەبێت و شارەزایی باشی نەبێت لە ئیسلامدا ، بەڵام پاش خوێندنەوەم بۆ ئەو نامیلکەیە و هەندێك بیرکردنەوەم بۆ لەوجۆرەقسانە تێگەیشتم کە ئەمانە ی ئەم قسانە دەکەن عەقڵیان لەدەستداوە و هیچ شتێکیان پێنیەو دەستێکن بۆ دژایەتیکردنی ئاینی ئیسلام و موسڵمانانی یەکتاپەرست و بەمەبەست بۆ ئەوەی کە موسڵمانان شێت بکەن و کەس متمانەی بە موسڵمانان نەمێنێت ، ئەوەش لەم دواییەدا دەرکەوت و بۆ هەموو موسڵمانان ئاشکرابوو کە لەسەرزاری چەند کەللە قەوییەکی بێمێشکەوە کە مەدخەلیەکان بەزانای خۆیان داناوەو قسەی کەسیتر ناچێت بەگوێیاندا .
یەکێك لەو بەناو زانایانەی کە ئەوان بەزانای خۆیانی دادەنێن محمد رسلان کە یەکێكە لە ئەڵقەلەگوێکانی تاغوتەکانی میسر و بیروباوەڕێکی جامی هەیە ، کەئیش وکاری ئەوەی پێسپێردراوە تەنها دژی موسڵمانان بوەستێتەوەو گومان بخاتە دڵی موسڵمانانی سادەوە کە جیاوازی ناکات لە نێوان هیچ گروپ و تاقمێکدا لە موسڵمانان هەموی ئەوەی ڕیشی هەبێت بە حیزبی ئیسلامی دەدات لەقەڵەم، لەکاتێکدا ئەو شێوازەی کە ئەو گرتویەتیەبەر بێ ئاگا لەوەی کە خۆیشی لەپێش هەموو کەسێكەوە دەگرێتەوەو خەڵکی سادە ئەویش هەر بە حیزبی ئیسلامی دەزانێت، بەمانایەکیتر ئەو تفەی هەڵیدەدات بەرەوئاسمان ڕوی خۆی دەگرێتەوە .
ئەم پیری ئاخرشەڕە لەم کۆتاییەدا فەتوایەکی دەرکرد و دەڵێت: سیسی نەگریس سەرۆکی زاڵبووە بەسەر تاقمەکانیتردا لەمیسر ، کەواتە ( السمع والطاعة ) گوێڕایەڵیکردنی واجبە، و ئەوخەڵکەی کە خۆپیشاندان دەکەن و ڕژاونەتە سەرجادە هەمویان ( الخوارج ) دەرچون لەژێرفەرمانی سەرکردەکەیان و دەبێت کوشتاریان بکرێت و کوشتنیان واجبە .
ئەمە لەکاتێکدا کە محمد مورسی بەشاهیدی هەموو خەڵکی و سیسی نەگریسیش کە بەهەڵبژاردنێکی پاك و بێ هیچ فڕوفێڵێك هەڵبژێردراوە، دەستوریشیان خستە ڕاپرسیەوە کە لەسەدا ٦٧% ی خەڵکی میسر دەنگیان پێداوەو بەدەستور دیاریکرا .
یەکێكیتریان لەوگەمژەوگەلۆرانە ( طلعت الزهراني ) یە، ئەویش لەهەمویان خراپتر بەپێخاوسی کەوتۆتە دەشتێکی پڕخارەوە و بەڕاست وبەچەپدا قسەی نەشیاوو فەتوای هەلەق وبەلەق دەدات بەسەر موسڵماناندا و موسڵمانان بە تەکفیری دادەنێن _ ئەوانەی کە بێ علم وزانستی شەرعی موسڵمانان بەکافردادەنێن_ لەهەمان کاتیشدا خۆیان لەهەموو کەسێك زیاتر موسڵمانان لەدینی ئیسلام بەدەردەخەن و قیامەتیان بەجارێك بەلاوەناوە .
طلعت الزهراني، ئەم کەلە قەویەش بەهەموو عەقڵێکی خۆیەوە دەڵێت: سیسی ئێستا سەرۆکە لەکاتێکدا سیسی خۆی خۆی بەسەرۆك نازانێت و کەسێکیتری مەلعونی کردوە بەسەرۆك، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت سیسی سەرۆکە و ئەوانەی کە خۆپیشاندان دەکەن ( طائفة الممتنعة ) ن ، کۆمەلی مل نەدەرن _ ( طائفة الممتنعة ) بەوانە دەوترا کە زەکاتیان نەدەدا بە خەلیفە ابوبکر لەدوای کۆچی دویی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ، دەیانووت ، زەکات تەنها دەدرا بە پێغەمبەری خوا کەس ناتوانێت خۆی بە جێگری پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دابنێت _ ملیان نەدەدا بە ابوبکری صدیق ، تاوەکو ابوبکر کوشتاریانیکرد و ملکەچیانیکرد بۆ ژێر فەرمانەکانی خواو پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم ، ئەمیش ئەوخەڵکەی کەدەڵێن سەرۆکی هەڵبژێردراومان دەوێت و کودەتاچیەکانمان ناوێت ، ئەوانە بەو کۆمەڵە لەقەڵەم دەدات ، تاوەکو شوێکەوتوانی خۆیان کوشتنی موسڵمانان و خەڵکی بەگشت بە حەڵاڵ بزانن .
هەر ڕیشەو بیروباوەڕی ئەمانەشە کە گەیشتۆتە کوردستان و هەندێك موسڵمانی نەزان کەوتونەتەدوایان و وەكو توتی ئەوەی ئەوان بیڵێن ئەمان دەیڵێنەوەو بێ ئەوەی کە بزانن ڕاستە یان درۆ لەجیاتی ئایەت و حەدیس وەریانگرتوەو کردویانە بەدین بۆخۆیان .
ئێستا یەکێکیتریش لەکوردستانەوە لە شارۆچکەی چم چەماڵەوە ڤیزەی دۆزەخی بۆ هەرسێ حیزبی ئیسلامی ، یەکگرتوی ئیسلامی / کۆمەلی ئیسلامی / بزوتنەوەی ئیسلامی ، دەرکردوەو دەیەوێت ڕەوانەی دۆزەخیان بکات بێ لێپرسینەوە، کە نامیلکەیەکی دەرکردوەو لەبازاڕدا بڵاویان کردۆتەوەو دەیفرۆشن بەناوی (( ئەم کۆمەڵانە لە حەفتاودوو تاقمەکەن لەفەتواکانی گەورە زانایان ) ناویناوە لە تیراژەکەیدا بە کتێب ناوزەدی کردوەو نامیلکەی تەواویش نیە کە زۆرقسەی هەلەق وبەلەقی تیاداکردوەو پێكهاتوەو لە ٤٢ لاپەڕەی چارەکە A4 کە تەنها پێشەکیەکەی ١٨ پەڕەیە ، کەبەناوی ابومسلم نوسراوەتەوە .
لەم نامیلکەیەدا نەزانراوە کە نوسینەکە نوسینی ابومسلم ە یان عبداللە خالید ، کە چەند بۆچونێکیان هێناوەتەوە لەو زانا بەڕێزانەوە کە بەشێوەیەکی گشتی باس لە ئەهلی سوننەت وجەماعەت دەکەن و ئەوەی پێچەوانەی ئەهلی سوننەت وجەماعەت بێت ئەوانە بیدعەچین و خەوارجن .
ئێمەش دەڵێین وایەو ڕاستە ، هەرکەسێك پێچەوانەی ئەهلی سوننەت وجەماعەت بکات ئەوا ئەهلی ئیسلام نیە ، هەمان قسەی ئەوان دەکەینەوە و باوەڕیشمان وایە ، بەڵام ئەوانەی کە پێچەوانەی ئەهلی سوننەت وجەماعەتن کێن ؟
ئایە بەدڵنیاییەوە ئەو سێ حیزبە دەگرێتەوە کە ناویانی هێناوە ؟ ئایە ئەوسێ حیزبە پێچەوانەی ئەهلی سوننەت و جەماعەتن ؟ ئایە ئەوان لەسەر قورئان وسەننەت ناڕۆن و نەیانکردوە بە بەرنامەی خۆیان ؟ ئەمانەو چەندین پرسیاریتر کە ڕویان دەگرێتەوە کێ دەتوانێت ووڵامی بداتەوە ؟ لەکاتێکدا ئەو گەورەزانایانەی کە ناویانی هێناوە هیچیان دژی ئەم حیزبانەبونەو نین، و هیچکاتێك ئەوانیان لەئیسلام بەدەرنەکردوە ، هەروەکو هەموو ئەهلی سوننەت وجەماعەت کۆدەگن لەسەر ئەوەی کە ( نحن لانکفر احدا من اهل القبلة بذنب مالم یستحلها ) ئێمە کەس لە ئەهلی قبلە بەکافردانانەین بەتاوانێك کە ئەنجامیبدات ئەگەر تاوانەکە بەحەڵاڵ نەزانێت ، ئەمە کۆتا بڕگەیە لە داڕشتنی بیروباوەڕی ئیسلامی کە ئیمام الطحاوي ڕەعمەتی خوای لەسەربێت نوسیویەتیەوە .
لێرەدا ئێمە مەبەستمان ئەوەنیە کە دێڕبەدێڕ ووڵامی ئەو نوسراوەی کە بەناوی عبداللە خالیدەوە بڵاوکراوەتەوە بدەینەوە ، چونکە ئەوەندە هەڵەی تیادایە ئەگەر بمانەوێت هەمووی بۆ ڕاست بکەینەوە زۆر دەبات، ئەگەر لە فرسەتێکیتردا خوای گەورە هاوکاریمان بکات و ویستی لەسەربێت ووڵامی بەتەواوی دەدەینەوە ، بەڵام لێرەدا ئێمە هەندێك شت دەخەینەڕوو بۆ بەرچاوڕونی خەڵکی و دەمکوتکردنی ئەو نوسەرە نەزانە .
بەڵام لێرەدا چەند خاڵێك ڕیزبەند دەکەین بۆ ووڵامدانەوەی هەندێك لەو هەڵانەی کە تێکەوتوە و بلاوکردۆتەوە بە خێری بەردەوامیشی ناوبردوە لەوانەش :
١_ لەلاپەڕەی سێ ٣ دا، نوسیویەتی ( چاپی ئەمجارەمان لەسەر ئەرك وحیسابی کاك ئارام بڵاودەکەینەوە وەکو خێروچاکەیەکی بەردەوام بە پشتیوان خوای گەورە ( الصدقة الجاریة ) کاك ئارام عبدالرحمن سلێمانی .
و / لێرەدا کاکی نەزان نامیلکەکەت کەبە کتێب ناوتبردوە، کارێکی باش نیەو خێریش نیە چونکە زۆر بەهەڵەداچویتەو تاوانی گەورەت تیادا ئەنجامداوە ، مەیکە بەتەوقێك بەسەر ئەو گەنجە خوالێخۆشبووەوە کە ئێستا چاوەڕوانی ڕەحمی خوای گەورەیە، داواکارین لە خوای گەورە بەڕەحمی خۆی لەگەڵدابکات و بەبەهەشتی بەرینی شادبکات .
٢_کاتێك باسی ئەو ئایەتە پیرۆزەدەکات کەدەفەرموێت:{ ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ریحکم ...} هەندێك باسی کردوەو دەڵێت بەڵی ڕاستە حیزبایەتی کردنی تاقمە ئیسلامیەکان بەناو ئاینەوە سودی تیادایە بەڵام چی سودێك ............هەندێك شتی بێ سەرەوبەرەی نوسیوە و دوای لە پەڕەی ئەودیو نوسیویەتی و دەڵێت ، تەنانەت موچەی پاسەوانانی بەردەم بارەگاکانیشیان لەسەر حوکومەتە !!؟ سەیر ئەوەیە بەردەوامیش هاوارلە دەسەڵات دەکەن بۆ ئەوەی زیاتریشیان بداتێ ؟ هەردەڵێن کەمە بابێت هەرگیز ناڵێن بەزیادبێت .
و/ کاکی بەوەفا ، کاتێك کە ئەوحیزبانە شۆڕشیان دەکرد و دژی زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعسی کە ئێوە بە موسڵمانی دادەنێن دەکرد و بەرامبەریان دەبونەوە جەنابتان بۆ دیارنەبون ؟
ئەگەر بوجەی زەبەلاحیشیان پێبدرێت پیاوەتی و چاکەی کەس نیە بەسەر کەسەوە ، چونکە هەموو ئەوحیزبانە مافی خۆیانە کە لە داهاتی ووڵاتەکەدا بەشداربن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە ، نەك حێزبێك وەریبگێت و بەسەر ئەوانیتردا دابەشی بکات بەچاکەی خۆی بزانێت ئەوە مافی ئەو خەڵکەیە کە لەسەر ئەم ووڵاتە کوژراون و ڕەنجیان تیاداوەو خەباتیانکردوەو خوێنیان لەسەر ڕشتوەو دەربەدەرکراون و ماڵ وێران کراون و تاڵان کراون و ئەنفال کراون .
بەڵێ بەزیادبێت یارب، هەردەم داهاتی وڵاتەکەمان بەزیادبێت ، بەڵام کاتیک کە ڕێژەی خۆیان بە گوێرەیت خۆیان نەدریتێ ئەوا زوڵم ونادادپەروەریە ، مافی خۆیانە داوای بەشێك بکەن کە بەشیان بکات و وەکو لایەنە علمانیەکان بەشی خۆیان پێبدرێت .
کاتێك دەڵێیت ( فاقد الشیء لا یعطي ) بەڵی ڕاستە جەنابتان چیتان پێیە کە بیدەنەوە ؟ تەنها بەدەرکردنی کۆمەڵە ئیسلامیەکان لەدین بەناوی نەشیاوەوە وەکو ( مبتدع ، ضال ، مضل ، خوارج ، باغي ، ممتنع ، ..... ) چیترتان پێیە لەهەگبەکەتاندا هەڵیڕێژن .
٣_ دەڵێت : ( بەوە هەڵنەخەڵەتێن کە ناوی ئیسلامیان بەحیزبەکەی خۆیانەوە ناوە وەکو ، حیزبی ئیسلامی ، یەکگرتوی ئیسلامی کۆمەڵی ئیسلامی بزوتنەوەی ئیسلامی ، جگە لەمانەش بەوەنابن بە حیزبی ئیسلامی کە ناوی ئیسلامیان داوەتە پاڵ حیزبەکانیان ......
و/ جەناب حەزدەکەیت چی ناوێك بەخۆمانەوەبنەین ؟
حیزبی کافری ؟
حیزبی دیموکراتی ؟
حیزبی مارکسی ؟
حیزبی چیت پێباشە بۆمان بخەرەڕوو تاوەکو ناوەکەی بگۆڕین ! بۆ ئیسلامی ئەوەندە قەڵەسیکردویت کە لێی بێزاربیت ؟
٤_ پاش ئەوەی کە هەندێك شتی بێسەرەوبەرەی نوسیوە وەکو ، گۆرانی ئیسلامی و موسیقای ئیسلامی ، شانۆی ئیسلامی ، هەڵپەڕکێی ئیسلامی ، بیرەی ئیسلامی ، گەرچی هەندێك لەوناوانە هەیە بەڵام ئەگەر ئیسلامی نەبێت جەنابت چی پەسەند دەکەیت ؟ هەموو ئەوناوانە بەڵام کافری پێوە بلکێندرێت ؟ وادیارە ئیسلامی کاریگەری خستۆتەسەرت و پێی قەڵەسی !
٥_ لە دوای ئەو شاتەنەی کە نوسیویەتی، لەکۆتایەکەیدا دێڕێکی زۆر نەشیاوی نوسیوەو هەردەبێت لەسەر ئەو دێڕە دەمکوتبکرێت و ووڵام بدرێتەوە کە نوسیویەتی ( ؟؟؟؟؟ ئیسلامیش پەیابکەن ) وەك چۆن لای ڕافیزەکان هەیە .
و/ جەناب ، وادیارە لەوشتانەت پێخۆشە و ئەزمونت هەیە بۆیە ئەو شتانە دەدەیتە پاڵ موسڵمانان باشتروایە کە مێك بە مێژوی خۆتدا بچیتەوەو هەندێك دەستەواژە هەن خۆتی لێبپارێزیت ! باش دەتناسین و جوان نیە زۆر درێژە بەهەندێ شت بدەین و بیرخستنەوەش شتێکی باشە بۆ تێگەیاندن و وەبیرهێنانەوەش ئامۆژگاریە،هەتا ئێستا هەرئەم لەفزانەتان مابوو کە بەکاریبهێنن و خەریکن بە گەوادیشمان لەقەڵەم دەدەن، ئەمە جێی قبوڵکردن نیەو دەبێت بەنوسراوێك داوای لێبوردن لە هەموو موسڵمانان بکەیت کە هەڵەت فەرموو ئەو قسەیەت کردوە.
ئیسلامی فێری ڕەوشتی کردویت، ئیسلامی جەنابتانی کردوە بەوەی کە خۆتان بە موسڵمان بزانن ..... زۆرشتیتر هەیە کە پێت بڵێم بەڵام وەکو عەرەب دەڵێت ( العاقل یکفیە الاشارة ) ، ئەگەر ئیسلامی مەبەستیبێت دەتکات بە پەڕۆی بێنوێژ .
٦_ دەڵێت : ئەگەر ئەم حیزبە بەناوئیسلامیانە ڕاست دەکەن کە حیزبایەتی کردن کارێکی شەرعی و دروستە با یەك (١) بەڵگەی ڕاشکاوی قورئان یاخود فەرمودەی ڕاستو صحیحی پێغەمبەر بهێنن لەسەر کارەکەیان ، بڵێن بەڵێ حیزبایەتیکردن کرێکی دروستەو ئەمەش بەڵگەکانێتی ،بەڵگە واتە قوئانی پیرۆز یاخود فەرمودەی ڕاست، نەك قسەی زانایان بەتەنها یان قسەو فەتوای کەسانێکی بەناو زانا لەبەرئەوەی قسەی زانایان پێویستی بەبەڵگەیە تابکرێت بە بەڵگە و وەربگیرێت نەك بەتەنها بۆخۆیان بەڵگەبن .
و/ جەنابی عالی مەقام ، جەنابت داوای بەڵگەی قورئان و فەرمودەی صحیح دەکەیت بۆ شەرعاندنی حیزبایەتی ، سەیرە کە جەنابت تەنها بەڵگەی قورئان و فەرمودە وەردەگریت لەکاتێکدا کە خۆت بەناوە فەتوای زانایانت هێناوەتەوە و بەحیسابی خۆت بەڵگەت هێناوەتەوە !
ئەمە وەکو جیرۆکی ئەو منداڵەی لێهات کە لە حەرەمی کەکیدا چوە تەنیشت کابرایەکەوە بۆنی جگەرەی لێدەهات ووتی مامەگیان شێخ بن باز دەناسیت ، شێخ ابن الحثیمین دەناسیت ، شێخ الالبانی دەناسیت ، شێخ متولی الشعراوی دەناسیت ، کوێت لە فەتواکانیان بووە ؟ کابرای جگەرەخۆر ووتی بەڵێ : منداڵەکە ووتی : ئەوانە هەمویان دەڵێن جگەرە حەرامە ، کبرای جگەرەخۆر ووتی : نەخێر حەرام نیە ! ئەگەر حەرامە بەڵگەیەکم لە قوریان و سوننەت بۆ بهێنەوە بڵێت جگەرە حەرامە ! منداڵەکە ووتی ، بەڵێ جگەرە حەرامە هەروەکو چۆن سێو حەرامە ! کابراکە توڕەبوو ووتی : چۆن لەخۆتەوە ئەڵێیت سێوحەرامە ؟ منداڵەکە ووتی باشە ئەگەر حەرام نیە فەرموو بەڵگەیەکم لە قورئان وسوننەت بۆ بهێنەوە کە بێت حەڵاڵە ؟ کابرا سەریداخست و ووتی ڕاست دەکەیت تۆ ڕاست دەکەیت .
جەنابیشت کە قسەی زانایانت قبوڵ نیە فەرموو بەڵگەیەك لە قورئان وفەرمودەی صحیح بهێنەوە کە بڵێت حیزبایەتی ئیسلامی حەرامەو بیدعەیە ؟
بەڵام وادیارە کە ئەوتفەی بەرەوئاسمان فڕێی دەدەیت ڕووی خۆت دەگرێتەوە، بەڵام بێئاگا لەوەی کە بایەکی توندی دێت بەرەوڕووی خۆت، ئەگەر هەرعلمی شەرعیش نازانیت ئەوا ڕیزوپێگەی زانایان بەکەم دامەنێ .
بەڵام گەورەترین موشکیلەی ئەم مەدخەلیانە ئەوەیە کە تەنها کۆمەلێك بەزانا دادەنێن کە خۆیان دیاری بکەن، لەناو زانایانەشدا تەنها ئەوقسانەی لێوەردەگرن کە خۆیان مەبەستیانە، بەڵگەشمان بۆ ئەم قسانە زۆرەو دەتوانین ئێستاش پێیان بسەلمێنین بەکردەوەی خۆیان بۆمان دەسەلمێنن، ئاماژەیەکی بچوکیش بۆ ئەو سەلماندنە ، لەم نامیلکەیەدا کە نوسیویانەتەوەو بەناوە وەیانگێڕاوە، لەوتەی زانایان یەکیک لەوزانایانەش شێخ صالح الفوزان ، ئەگەر لەم فەتوایەدا خۆیان بەگوێڕایەڵی ئەودەزانن ، بەڵام فەتوای هەمان زاناتان بۆ نقڵ دەکەین و ئەوانە ئینکاری لێدەکەن و حیساب بۆ فەتواکەی ناکەن ، بەهەمان شێوە هەموو ئەوزانایانەی کە ئەوان بەزانایان ناودەبەن، بەڵام هەندێك زانایترهەن کە ئەم گێلەپیاوانە نەك بەزاناشی ناونابەن، بەڵکو بە گومڕاوسەرلێشێواو تەکفیری و خەوارج وباغی و جاهل و هەرناوێك بەدەمیاندابێت دەیڵێن بێ ئەوەی لە قیامەتی خۆیان بترسن، جا ئەگەر زانا لای تۆ ئەوەبێت کە خۆت دەست نیشانی بکەیت ئەوا ئێمە هیچ ناڵێین چونکە جەنابت زۆرجاهیل و نەفامیت هێشتا زۆرت ماوە کە زانایان بناسیت و دەست نیشانیان بکەیت .
٧_ دەڵێت: زانایان هەرهەمویان یەك دەگن لەسەر حەرامێتی حیزب دروستکردن وکاری حیزبایەتی بەپێچەوانەوە کە چەندەها ئایەت وفەرمودە هەیە لەسەر حەرامێتی حیزبایەتی کردن و تەفرەقەنانەوە.
و/ فەرموو ئەوەعەرزو ئەوە گەز ئەگەر یەك ئایەت ویەك فەرمودەت هێنایەوە لەسەر ئەوەی کە حیزبایەتیکردنی ئیسلامی حەرامبێت،جەنابت دەڵێیت زانایان یەك دەنگن ، ئەم ووتەیەی تۆ مانای ئەوەیە کە ( اجماع ) ئەگەر اجماع یان یەك دەنگن کێ ئەو یەك دەنگیەی کۆکردۆتەوە و کۆدەنگیەکەی نقڵ نکردوە ؟ یان ئەمە تەنها خۆتت لێگۆڕاوەو بە ڕای تۆ زانایان کۆدەنگن و ڕای خۆت بە ڕای هەموو زانایان دەزانیت ! ئێمە بە تۆ دەڵێین: { قل هاتوبرهانکم ان کنتم صادقین } هەروەها هەمان ئایەت کە هێناویەتیەوە بەهەمان شێوە ئێمە بەتۆو تاقمەکەت دەڵێین : { قل هل عندکم من علم فتخرجوە لنا ان تتبیعون إلا الظن وإن انتم إلا تخرصون }
بەڕاستی جەنابت تەنها درۆدەکەیت بۆ ئەوانەی کە تاقمی خۆتانن و گوێگرتن ، کە ناشزانین چەندن ئەوانەی کە گوێت لێدەگرن ؟
٨_ جەناب، دەڵێت: هەروەها چارەسەرکردنێك دەبێت بۆ ئەوبراوخوشکە موسڵمانانەی کە تا ئێستا لەناو ئەوتاقم و حیزبانەدان بۆ ئەوەی وازبهێنن و دەست هەڵگرن لە حیزبایەتی کردن وکاری حیزبی .
و/ لێرەدا خۆت خۆت بەدرۆدەخەیتەوە و لەگەڵ بیروڕاکەی تاقمەکەی خۆتدا بەهەڵەداچویتە ، کە هەندێك لە و براوخوشکانە کە لەناو ئەو تاقم وحیزبانەدان بە موسڵمانیان دەزانیت و تایتڵی نامیلکەکەت بەناوی ئەوانە لە حەفتاو دوو فرقەکەن کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت ( في النار ) لەئاگردان ، لێرە فەتوای دۆزەخیانت پێشترداوەو ئێستا بەموسڵمانیان دەزانیت ! ئەمە چەندی بەچەند کاکی فرۆشیار ؟
٩_ دەڵێت: ئەوە ئەرکی پاراستنی یەك ڕیزی و وەیەك هەڵوێستی نێو موسڵمانان لەناوخۆی خۆیان وەکو پاراستنی یەك ڕیزی نێو موسڵمانان وایە لەبەرامبەر دەست درێژێکانی دوژمنی دەرەکی . ئەم ئایەتەشی کردوە بەبەڵگە : { اعتصموا بحبل اللە جمیعا ولا تفرقوا }
و/ بەڕاستی هەرچەندە کوردیەکەت تەواونیە وەکو لە نوسینەکەتدا دەردەکەوێت ، بەڵام ئەوە زۆر گرنگ نیە بەلامانەوە چونکە ئێمە باش دەزانین کە چەند نەزان و چەند جاهیلی ، بەڵام لێرەدا ووڵامی ئەوەت دەدەمەوە کە موسڵمانان دەشوبهێنیتە دوژمنی دەرەکی وەکو خۆت باستکردوە و دوژمنی دەرەکیشت تەنها بە یەهود و نەصارا ناوزەدکردوە ، لەهەمان کاتدا پێشتر هەندێکیان بەموسڵمان دەزانیت وەکو باسمانکرد لێرەدا پێچەوانەی بۆچونەکەی خۆیشتە نەك حیزبەکەت و تاقمەکەت، ئەی دوژمنی سێ یەم نیە واباسی ناکەیت ؟ مەبەستم لە حیزبە علمانیەکانە ئەوانەی کە بەئاشکرا دژایەتی دینی خوا دەکەن و شەوانەڕۆژی بەبەردەوام لە شاشەی تەلەفیزیۆنەکانەوە، بۆ ناوی ئەوانت نەهێناوە ؟ یان ئەوان ڕازینابن کە هیچ قسەیەك بەوان بکەیت لەکاتێکدا خۆت ئەڵقە لەگوێی ئەوانیت ؟ موسڵمان چۆن دەشوبهێنیتە گاوروجولەکە ، هەی نەزان ؟ تۆبەی لێبکە تاوەکو مردن ئێخەتی نەگرتوەو توانای تۆبەت هەیە لە هەڵەو تاوانەکانت .
١٠_ باسی ئەو ئایەتە پیرۆزە دەکەیت و تەفسیرت کردوە بەشێوەیەکی گشتی نازانم لە چی سەرچاوەیەکەوە ئەو تەفسیرەت هێناوە یان هەربۆخۆت تەفسیرت کردوەو خۆت بە موفەسیر دەزانیت؟ یان ئەوەش دزیکردنێکە لە ئەمانەتی زانستی و وەرگێڕان و ناوی سەرچاوەکەت نەنوسیوە لە شیکردنەوەی ئایەتە پیرۆزەکاندا .
بەڵام پاش ئەوە دەڵێت: بۆیە سوپاس بۆخوا ئێمە لەسەر کارێکی یەك دەنگ وکۆین لەسەر شتە بنەماییەکان( بیروباوەڕ) و شتە لقێکان ( فقە ) لەژێر ڕۆشنایی قورئان وفەرمودەکاندا .....
و/ هەربۆ زانینی خۆت ئەم کۆپلەیە ناتەواوە ڕستەی دروستی تیادا دەرناچێت ! هیچ مانایەکی تایبەت ناگەیەنێت، ئەگەر تۆ بڵێیت ( الحمدللە ئێمە وەکو تاقمی خۆمان – مەدخەلی – لەسەر کۆدەنگی زانایان ملکەچین و بیروباوەڕی ئەهلی سوننەت وجەماعەتمان هەیە و لە – فقە – دا لەژێر ڕۆشنایی ووتەی زانایانی ئەهلی سوننەو جەماعەتداین کە ئەوانیش لە ژێر ڕۆشنایی قورئان وسوننەتدا ڕونیان کردۆتەوە ، ئەمە شتێکی جوان و پەسەند دەبوو .
بەڵام لەهەمان کاتدا هەموو لایەن و حیزب و کۆمەڵ و تاقمەکان هەمان ووتەیان هەیەو زۆر بەجوانتر دایانڕشتوەو خۆیشیان بە شوێنکەوتوی ( سلف الصالح ) دەزانن و بەقەناعەتی من لە ئێوەزیاتر پابەندن بە قورئان وسوننەتەوە، بەڵام نە قسەی تۆ نەقسەی من نابێت بە بەڵگەو دەبێت پێوەرمان هەبێت کاروکردەوەکانیان بەو پێوەرە بپێوین ، کە ئەو پێوەرەش قورئان وسوننەتە نەك قسەی جەنابت و تاقمە سەرلێشێواوەکەتان، کە خۆیشتان نازانن بەچی لایەکدا دایدەتاشن .
١١_ دوو کۆپلە نوسینت نوسیوە تا کۆتای ئەو بەشە کە هیچ مانایەکی نیەو مەگەر خۆت بچیت بۆلای هەرکەسێك کە دیخوێنێتەوە بۆی شیبکەیتەوەو تێی بگەیەنیت کە مەبەستت چیە !
هەربۆیە پێویست بە ووڵامدانەوە ناکات و ووڵامەکەی تەنها لای خۆتە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاشان دێینە سەرباسی هەندێك ووڵامی دەمکوتکەر بۆ ئەوکەسانەو ئەو نوسەرەشی کە ئەم نامیلکۆکەی وەرگێڕاوە .
١_ ووڵامی شێخ عبدالمقصود بۆ ئەوانەی کە دەڵێن حیزبی ئیسلامی دروست نیە .
لێرەدا لینکەکەی دادەنێین تاوەکو خۆتان گوێگریبن و قسەی ئێمە نەبێت و درۆیەکیش بەدەمانەوەبکەن ، فەرمون ئەوە لینکەکەیەتی .
http://www.youtube.com/watch?v=wGooTh3eEIo
٢_ بساطة فكر الجزولي في مسألة جواز إنشاء الأحزاب في دولة الأسلام ، جزولي لە دروستکردنی حیزبە ئیسلامیەکان لەناو دەوڵەتی ئیسلامدا دەڵێت :
بابەتێکی بچوکی نوسیوە، بەسودوەرگرتن لە حاکم المطیري و مسعري ، بەناونیشانی ( دامەزراندنی حیزب لە دەوڵەتی ئیسلامیدا بیدعە نیە لەدیندابەڵکو فەرزی کیفایەیە) !
ﺇﻧﺸﺎﺀ ﺍﻷﺣﺰﺍﺏ ﻓﻲ ﺩﻭﻟﺔ ﺍﻻﺳﻼﻡ ﻟﻴﺴﺖ ﺑﺪﻋﺔ ﻓﻲ ﺍﻟﺪﻳﻦ ﺑﻞ ﻣﻦ ﻓﺮﻭﺽ ﺍﻟﻜﻔﺎﻳﺔ ﻋﻠﻰ ﺍﻟﻤﺴﻠﻤﻴﻦ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەندێك لەو بەڵگانەی کە لە سەردەمی هاوەڵە بەڕێزەکاندا هەبونەو کردویانە !
١_ لەکاتی : بەیعەتدانی سەقیفەدا (ﺑﻴﻌﺔ ﺍﻟﺴﻘﻴﻔﺔ )
لە ڕیوایەتەکەی زوهریدا ئەنسارەکان یان پشتیوانان، ووتیان : یەکەم یەکێك لە کۆچەریەکان کە لە مەکەوە کۆچیان کردوە بۆ مەدینە هەڵدەبژێرین، ئەگەر مرد یەکێك لە ئەنسارەکان هەڵدەبژێرین، ئەگەر مرد یەکێك لە موهاجرەکان هەڵدەبژێرینەوە، هەربەوشێوەیە بەردەوام وادەکەین .
دکتۆر حاکم المطیري لە کیتابەکەی بەناوی ( تحریر الانسان وتحرید الطغیان ) لاپەڕەی ٣٣٩ داووتویەتی : ( ئەمە بەتەواوی بنەمای گۆڕینە و نۆرەکردنە لە نێوان دوو حیزبی سیاسیدا کە ماوەیەك یەکێکیان حوکم بکەن و ماوەیەکیتر ئەوتریان دەسەڵاتیان بەدەست بێت و ئەوانەی کە لە دەرەوەن و دوورن لە کارگێڕی دەسەڵاتەوە چاودێربن لەسەر ئەوەی کە کاملایەنەیان کارگێرو دەسەڵاتداربن )
کەواتە هەردوولایەنی موهاجرین وئەنسار دوو حیزب دروست بکەن و هەرماوەی لایەکیان دەسەڵات بگرنەدەست و یەکیشیان ئۆپزسئۆنبێت و چاودێربێت بەسەریەوە .
بەڵام ئەوەی کە ڕێگریان بوو ابوبکری صدیق ووتی : عەرەب ڕازینابن تەنها دەبێت یەکێك بێت لە قورەیش سەرکردەیانبێت، بەوشێوەیە قسەکەی ابوبکریان قبوڵکرد ، جگەلەوە هیچ ڕێگرێکی شەرعیان نەبوو بۆ دروستکردنی حیزبەکان .
2_ کاتی وەفاتکردنی عمری کوڕی خطاب، ڕەزاوڕەحمەتی خوای لەسەربێت : هاوەڵەکان پرسوڕایانکرد کە كێ لەدوای حمر جێنیشین بێت لە خەلافەتدا، ابن الجریرالطبري لە هەمان کیتابدا لەلاپەڕەی ٤٦٥ دا ووتویەتی : ( کاتێك عمر ڕۆژی لێبووە بانگی علی وسلمان وسعد و عبدالرحمن کوڕی عوف وزبیری کوڕی عوامی کرد و پێیانی ووت : من زۆرسەرنجمداوە ئێوەم بینیوەتەوە سەرکردەن لەناوخەڵکیدا پێشڕەویانن، سەرکردایەتی هەردەبێت لەنێوان ئێوەدابێت، پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم تاوەفاتیکرد لە ئێوە ڕازیبوو، من لە ترسم نیە بۆخەڵك تائێوە هەبن و بەردەوامبن لەسەر ڕێگای دینەکە، بەڵام لەوەدەترسم ڕاجیاوزی لەنێوانتاندا دروستبێت خەڵکیش هەرکۆمەلێك شوێنکەوتوی بیروڕای یەکێکتانبێت ) .
عمر ڕەزاوڕەحمەتی خوای لەسەربێت واقیعەکەی دەزانی کە هەموو خەلکی لەسەر شەش کۆمەڵ پێكهاتون و ئەو شەش کەسە سەرکردەیانە ، هەرکۆمەلیك شوێنکەتەی یەکێکیانە و شەش عیزبی جیاوازن، ئەگەر هەرشەشیان یەکبن ئەوا ئومەتەکە هەموویان یەکدەبن و ئەگەر جیاوازی بکەوێتە نێوان ئەوانەوە ئەوا ئومەتە دەبێت بە شەش پارچەی جیاوازوە .
بەواتای ئەوەی کە هەریەکێك لەوکۆمەڵ وتاقمانە بۆچونی تایبەتیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵات، هەرلەبەر ئەوەش بوو کە علی دەسەڵاتی نەویست وحەزینەکرد کە خەڵکی بەیعەتی پێبدەن ڕەدی کردەوە هەروەکو لە سوننەتی هەردوو شێخەکەدا هاتوەو، بەڵکو دەیویست حوکم بەویستی خۆی بکات .
3_ هەروەها لە سەردەمی ئیمامی عوسماندا چەندین کۆمەڵ وتاقم هەبوون لە شێوەی ڕێکخراودا کە ناکۆکبون و ئۆپۆزسیۆن بون بە مەفهومی ئەم سەردەمە، لە کوفەو میسر وکەداواکاریان هەبوو هەروەکو داواکاری حیزب وڕێکخراوەکان بەسەرنجی سیاسی گشتی، لەوداواکاریانەش :
أ- هەڵبژاردنی سەرکردەی تازە بۆ هەرێمەکانیان وگۆڕینیان .
ب- گەڕانەوەی ئەوسەرکردانەی هەرێمەکانیان بۆ ووڵاتی خۆیان کە نەفیکرابون .
ت- چاکسازی ئابوری، بۆدابەشکردنی ئەو فەیئانەی کە دەست دەکەوت بەشێوەیەکی یەکسان .
ث- چاکسازی ئیداری بەدانانی کەسی شیاو بۆ جێگەی شیاو، کەسی شیاو لە پیشەکەیدا .
ئەم داواکاریانەش لەکاتی ئامادەبونی ئیمام عەلی دا ڕەزاوڕەحمەتی خوای لەسەربێت، لەگەڵیاندا پێكهاتن و ستایشی ئیمام عوسمانیکرد و بەڵێنی بەجێهێنانی داواکاریەکانیانی پێدان ، بەڵام خیانەتکرا لەو پێکهاتنە لەلایەنێکیترەوە .
٤_ ئیمام عەلی ڕازیبوو کە خەوارجەکان ببن بە حیزبێکی ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر بە ئیمامی عوسمان هەرچەندە بە خراپیانی دەزانی و دەزانی چەند مەزهەب وبیروبۆچونیان چەند خراپە.
ئیمامی عەلی سێ شتی خستە ڕویان، یان سێ مەرجی بۆیان دانا :
١_ کە نابێت شەڕوکوشتاریان بکرێت تاوەکو شەڕوکوشتارمان نەکەن .
٢_ نابێت مزگەوتەکانیان لێ قەدەگەبکەین بەندایەتی خۆیانی تیادابکەن .
٣_ هەرفەیئێكمان دەست کەوت لە جیهادەکاندا بەشیان دەدەین تاوەکو ئەوکاتەی کە بەڵێنیان لەگەڵماندا دەبێت و بەیعەتەکە ناشکێنن .
پاشان مەرجی لەسەریان داناو پێیانی ووت :
١_ نابێت خوێنی کەس بڕێژن کە حەرامکراوە .
٢_ ڕێگا بەهیچ کەسێك نەگرن .
٣_ زوڵم لەهیچ کەسێك نەکەن کە لە زمەی دەوڵەتی ئیسلامدا دەژین، لەدیانەکان .
لەکۆندا لەدەوڵەتی ئیسلامیدا زانایان و قوتابیەکانیان هەڵسوکەوتیان وەکو حیزبەکان وابوە، کە سەرزەنشت وڕەخنەیان دەگرت لە دەسەڵات و وەفدیان بۆلای سەرکردەکان دەنارد وئامۆژگاریانیان دەکردن .
یان ئێوە بەدوای بەڵگەیەکدا دەگەڕێن لە قورئان وسوننەتدا کە بڵێت حیزبی فڵان و ئەو حیزبە بەناو ناویان بهێنێت ؟ پەند وەرگرتن بە دەستەواژەی ( حیزب ) کۆمەڵ وتاقم و ڕیکخراو نیە، بەڵکو پەندوەرگرتن بەو واقیعەیە کە تیادا دەژیان و شەرعیش نەهی لێنەکردوە هەرناوێکیان هەبوبێت، پەندوەرگرتن بە ڕێگا پێدانەکەیەتی کە چاکسازی بکرێت بەهەر شێوازێكبێت و هەروەسفێکی بۆکرابێت، کە کۆمەڵ وتاقم هەبوونە داوای چاکسازی کردوە ئەگەرچی لەژێر هەرناوێکدابوبێتن .
هیچ ڕێگرێكیش نیەلە دەوڵەتی ئیسلامیدا کە لە شەرعدا بەم شێوەیەی ئێستا حیزبەکان هەبن و دروستبن هەروەکو لەم سەردەمەدا هەن، بۆشمان هەیە کە سودوەرگرین لەو شتانەو تاقیان بکەینەوە بۆ سودوەرگرتن، حکمەتیش ون و نادیارە لە ئیماندارەوە هەرکاتێك بیرایەوە دەتوانێت بەکاریبهێنێت .
بەشێوەیەك کە کاربە فەرمانکردن بەچاکەو نەهیکردن لەخراپە بکەین بەشێوەیەکی ڕێکخراو کە بەرهەمەکەی بێتەبەرو لێی سودمەندبین، چی ڕێگرێك هەیە کە دەکەس یان سەدکەس یان زیاتر ویان کەمتر کۆببنەوەو چەندخاڵێك دابنەن بۆ ئەوەی کە چاودێری دەسەڵاتی پێبکەن و داوای چاکسازی بکەن لەسەر ئەو داڕشتنەی کە دیاریان کردوە ؟
خۆئەگەر کۆمەڵ وتاقمەکان نەبن، لەوانەیە کەسانێك دروستبن و هەمان شێواز بیانەوێت چاکسازی دروست بکەن لە دەوڵەتی ئیسلامیدا، بەڵام کێ دەتوانێت متمانەی ئەوەیان پێبدات کە ئەو کەسانە لەلایەن دەوڵەتەوە سەرنوگوم نەکرێن یان نەکوژرێن یان سجن نەکرێن، ئەوکارە بەتاکە کەسەکان ناکرێت و ئەستمە کە بکرێت، کەواتە ئەگەر حیزب وڕێکخراوەکان هەبن و بەردەوامی بەو ئیش وکارانەبدەن کەسانی تایبەت دیاریبکەن بۆ کاری دیاریکراو کۆمەڵەخەڵکی تەواو بۆکارەکان ئامادەبکەن، ئەگەر دەوڵەتەکە ڕەشبگیرو ڕەش بکوژبێت ئەوا حیزب دروست دەبێت بە نهێنی کاردەکەن هەروەکو عەباسیەکان و ئەگەر باشیشبێت لەگەڵ کۆمەڵگاکەیدا ئەوا بە ئاشکرا دروست دەبێت و ئاساییە .
خوای گەورە دەفەرموێت : { ﻭﻟﺘﻜﻦ ﻣﻨﻜﻢ ﺍﻣﺔ ﻳﺪﻋﻮﻥ ﺍﻟﻰ ﺍﻟﺨﻴﺮ ﻭﻳﺄﻣﺮﻭﻥ ﺑﺎﻟﻤﻌﺮﻭﻑ ﻭﻳﻨﻬﻮﻥ ﻋﻦ ﺍﻟﻤﻨﻜﺮ }
ئەم دەقە بەڵگەیە بۆ دروستکردنی حیزب وڕێکخراوەسیاسیەکان، زۆرینەی دەقە فەرمەرمودەکان کەدەربارەی فەرمانکردن بەچاکەو نەهیکردن لەخراپەیە دژی سەرکردە خراپەکانە چونکە زەرەروزیانیان گشتگیریترەو قوڵترە .
خوای گەورە فەرزیکردوە کە کۆمەڵ وجەماعەت دروستبکرێت بەووتەی (ﻭﻟﺘﻜﻦ ﻣﻨﻜﻢ ﺃﻣﺔ) کە دابڕاوبن بۆ ئەوەی کە فەرمانبکەن بەچاکەو نەهیبکەن لەخراپە وبانگەوازی خێربکەن لەڕووی هزرو هەڵسوکەوت ڕوەشتەوە، ( منکم أمة ) فەرمانە بەوەی کە کۆمەڵ و جەماعەتی بەش بەش دروستبکرێت کە سیفاتی ئومەتێکی هەبێت کۆمەڵ وتاقم وگروپێکبن کە بەیەکەوە بەسترابێتن و پەیوەندی تۆکمەیان هەبێت لەگەڵ یەکتریدا هەروەکو خوای گەورە لە وەسفی ئومەت وجەماعەتدا فەرمویەتی: { ﻭﺟﺪ ﻋﻠﻴﻪ ﺍﻣﺔ ﻣﻦ ﺍﻟﻨﺎﺱ ﻳﺴﻘﻮﻥ } .
{ ﻭﻟﺘﻜﻦ } فەرمانە و دەلالەتی فەرزی کیفایەیە _ کیفایة_ مەبەست لەوەیە کە ئەگەر کۆمەلیك پێی هەلبسن ئەوا لەسەر باقی ئومەتەکە نامێنێت و تاوانبار نابن، (یدعون الی الخیر) ئەوخێرەش کەباسکراوەو فەرمانە لەسەریان کە بانگەشەی خێربکەن هەروەکو خەڵکی بانگەشەبکەن بۆ ئاینی ئیسلام، بێگومان خەڵکیش لێناگەڕێن بەئاسانی بانگەشە بکەیت تاوەکو هێزوکۆمەڵێكت لەپشتەوەنەبێت کە بتوانیت خۆتی پێبپارێزیت و بەرامبەر ئەوهێزەببیتەوە کە ڕێگریت لێدەکەن .
هەروەها لەوخێرانەی کە باسکراوە بتوانن ئەو تواناوهێزە پیشەسازیانە کۆبکەنەوەو سودمەندبن لێی و بەهەمان شێوە هێزی ئابوری و ئەندازیاری وسەربازی هەموو هێزەکانیتر کۆبکرێتەوەو سودیان لێوەربگیرێت بۆ کۆمەلگای ئیسلامی و موسڵمانان، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو هێرشێکی سەربازی کە ڕوو لەکۆمەلگاکەیان بکات .
ئەو هێزولایەنەش کە دەتوانێت لەم سەردەمەدا ئەو شتانە بەگربخات هێزە سیاسیەکانەو حیزبەکانە کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو دروست بونەو خاوەن تواناو هزرو تایبەتمەندیەکان بخاتەگر، بەڵام بەتاکەکەسی بێگومان ناتوانێت هیچ چاکسازیەك بکات و دەسەڵاتێك بەدەست بهێنێت و پاراستنی هیچ دەستکەوتێکی ئومەتەکە بپارێزێت و دەوروبەرەکەی چاك بکات، بەڵکو هەموو ئەودەستکەوتانەی کە هەیەتی بەدەم باوە دەڕوات ونامێنێت .
(ﻭﻟﺘﻜﻦ ﻣﻨﻜﻢ ﺍﻣﺔ ) ئەم دەستەواژەیە تەنها بۆ یەك گروپ وکۆمەڵ نیە بەڵکو بەڵگەیە لەسەرئەوەی کە چەندین گروپ وحیزب دروست بکرێت، ئەم فرە حیزبیەش کەموکوڕی یەك حیزب تەواودەکات ئەگەر لەلایەکەوە کەموکوڕی هەبێت، چونکە ( أمة ) بە نەناسراوهاتوە (نکرة ) کەواتە دیارینەکراوە تەنها بۆ یەك گروپ وکۆمەل وحیزب، بەڵکو فرە کۆمەڵی دەگرێتەوە، باشتروایە کە فرەحیزبی هەبێت تاوەکو کەموکوڕیەکانی یەکتر تەواوبکەن .
دەشێت ئەم حیزبانە هەریەکەو دیدوبۆچونی تایبەتی خۆی هەبێتو تێڕوانینی جیاجیایان هەبێت تاوەکو بتوانن مناقەشەو گفتوگۆ بکرێت و ڕەخنە لە کەموکوڕیەکانی یەکتربگرن تاوەکو بتوانن بەباشترین شێوە بەرنامەڕێژیەك بکەن بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا .
دروستیش نیە کە ڕێگری لە هیچ کەسێك بکرێت بۆ دروستکردنی حیزبێك، چونکە ئەوە دەبێتە قەدەغەکردنی واجبێكی شەرعی و ئەوەش حەرامە کە ڕێگری لە واجبێك بکرێت، هەربۆ ئەوهۆیەشە کە بۆ بەجێهێنانی واجبێك پێویست ناکات ڕوخسەت لە فەرمانڕەوابکرێت، بەڵکو داوا لە حاکم و فەرمانڕەواکان بکرێت کە حیزبێك سیاسی دابمەزرێنێت ئەوە دەبێت بە بدعە و ناشێت پەیوەست بکرێت بە هیچ مەرجێك و ڕەزامەندیەك و ڕێگە پێدانێك .
بەڵکو واجب وایە لەژێرسێبەری دەوڵەتی ئیسلامیدا هەرحیزبێك دروستبکرێت بە دانانی هێماو ناونوسکردنیان ، هەروەها دەبێت ڕێگە بدرێت کە هەرحیزبێك پەخشی ڕادیۆی خۆی هەبێت و کەناڵی تەلەفیزیۆنی خۆی هەبێت، یان سایتە ئیترنێتیەکان کە سایتە کۆمەڵایەتیەکانیان پێدەوترێت وڕۆژنامەو گۆڤاربڵاوکراوەی خۆیان هەبێت، تاوەکو موشکیلەی ئومەتەکە لەوڕێگایانەوە چارەسەربکرێت .
ئاگاداریەك :
ــــــــــــــــــ
ئەوحیزبانەی کە باسی لێوەدەکەین لە ژێرسێبەری دەوڵەتی ئیسلامیدا دەبێت ڕێزی سەروەری شەریعەت ڕەچاوبکات، مەرجیشە کە سەرپێچی سەروەری شەرع نەکات، ناشبێت کە رێگە بدرێت بە حیزبێك دروست ببێت کە سەروەری شەریعەت ڕەچاونەکات وەکو حیزبە عەلمانیەکان بۆ پاراستنی ناسنامەی دەوڵەتی ئیسلامی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێك کە علی محمد الجزولي ڕەخنەیەکی گرتبوو لەم قسانە، ووڵامی داوەتەوەو دەڵێت :
ئەو بەڵگانەی کە هێناوتەتەوە لە یەکەوە هەتا چوار کردەوەی هاوەڵەکانە و قسەی هاوەڵەکانە ڕەزاوڕەحمەتی خواین لەسەربێت، ووتەی هاوەڵەکان بە بەڵگە دانانرێت جا چۆن کردەوەکانیان بە بەڵگە دەهێنیتەوە ؟
ئەمە لەکاتیکدا ئەگەر خۆمان ڕادەستی ئەو بەڵگانە بکەین و بەدروستی بزانین، ئەو هەڵسوکەوتانەی کە باسکراوە هیچ پەیوەندیەکی نیە بەدروستکردنی حیزبەوە، حیزب کۆمەڵێكن یەکتری سەردەخەن وپارچەپارچەن لەسەر بنەمای فکری و بیروبۆچونەکان یان مەزهەبەکان بێ لە ئیمانداران، سەرکردەیەکیان هەیە گوێڕایەڵی بۆدەکەن پێشخۆیان دەخەن لە سیاسەتدا، بەبیانوی ئەوەی ئەمیری ئیماندارانە و گوێڕایەڵیکردنی ئەمیری حیزبەکە دەخەنە پێش گوێڕایەڵیکردنی فەرمانی ئەمیری ئیماندارانەوە، ئەمەش ئومەت بەشبەش دەکات و دەیانکاتا بەچەندین گروپ وتاقم وکۆمەڵ، دەرگای پەرتەبڵاوی دەکاتەوە بەسەر ئومەتەکەدا، وکۆمەلیش تەنها کۆمەلی ئیماندارانە وخەڵکین ، کاتیك کە تێگیرانیکیان هەبێت لەگەڵ ئەمیری ئیمانداراندا ڕاجیاوازیەکەیان دەرناچێت لەژێر دوو خاڵدا :
ڕاجیایی لەسەر شتێکی شەرعی، کەئەمەش دوو ڕوودەگریتەوە :
یەکەمیان :ئەوەیە کە بۆچونی جیاواز لەسەر شتێك هەبێت و جێگای ئەوەی تیاداببێتەوە کە بۆچونی خۆیان تیایدابڵێن، بۆچون وفەرمانی ئەمیری ئیماندارانلێرەدا پێشدەخرێت و ناکۆکیەکە ناهێلێت .
دووەمیان: یەیتریان ئەوەیە کە لەسەر شتێکی شەرعی بڕیاری ئەمیری ئیمانداران بە پێچەوانەی شەرعەوەبێت، لەوکاتەشدا گوێڕایەڵی ناکرێت و فەرمانەکەی جێ بەجێ ناکرێت چونکە پێچەوانەی شەرعە .
ئەو گوێنەدانە فەرمانی ئەمیرەش کە گوێگری بۆناکەن واجبە لەسەر تاکەکەسەکان وکۆمەڵو گروپەکانیش، بەڵام نابێت بە بەڵگە بۆ دروستکردنی گروپ وتاقم وکۆمەلەکان، بەڵکو ئەوە دەبێتە فەسادی بۆناوکۆمەلگای ئیسلامی، دەبێتە جێگای مەترسی بۆ بشێوی و نائارامی کۆمەڵگا، باشتروایە کە ئامۆژگاری سەرکردەو دەسەڵات بکرێت بۆئەوەی کە شتێك نەکات کە خەڵکی گوێڕایەڵی بۆنەبێت، ئامۆژگاریکردنی بە نهێنی و بەتەنیایی ڕوبەڕوی ببیتەوەو قسەوباس وخواسی لەگەڵدابکرێت .
ئەگەری دووەمیش ئەوەیە کە : بێگوێی ئەمیری ئیمانداربکرێت لەسەر شتێك کە پێشبینی بکرێت کەوادەربچێت و هێشتا ڕووی نەدابێت، ئەوەش پەیوەندی بە حەڵاڵ وحەرامەوەنیەو گوێڕایەڵیکردنی ئەمیری ئیمانداران واجبە ئەگەرچی بۆچونەکەی لاوازیش بێت و ئەوەی کە ڕاجیایی هەیە لەگەڵیدا بەڵگەکەی بەهێزتربێت، ئەوادەبیت گوێڕایەڵی فەرمانڕەواکان بکرێت ئەوە رووی ڕێگەی شەرعیە لەو لایەنەوە، هەروەها حیزبەکان لە ئیسلامدا تەنها یەك حیزب هەیە ئەوەش جەماعەتی ئیسلامیەو موسڵمان هیچ بەڵێن و بەیعەتێکیان لەسەرنیە جگە لەو کۆمەڵەی کە کۆی موسڵمانانە، ئیسلام لیبراڵی ناناسێت و نیەتی کە مێشکی خۆخەریکەران بەسیاسەتەوە خۆیان خەریك کردوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاشان ووڵامی الجزولي داوەتەوە بەم شێوەیە :
یەکەم : کردەوەی هاوەڵەکانم نەهێناوەتەوە و بڵێم ئەوە بەڵگەیە، بەڵکو وەکو شاهیدێك دامناوەو هێناومەتەوە، بەڵام دەرکردنی ئەو بیروبۆچونانە و هەڵەنجاندنی لە بنەمای ئەو ئایەتە پیرۆزەوەیە کە خوای گەورە فەرمویەتی: { ﻭﻟﺘﻜﻦ ﻣﻨﻜﻢ ﺃﻣﺔ ﻳﺪﻋﻮﻥ ﺍﻟﻰ ﺍﻟﺨﻴﺮ ﻭﻳﺄﻣﺮﻭﻥ }
ﺑﺎﻟﻤﻌﺮﻭﻑ ﻭﻳﻨﻬﻮﻥ ﻋﻦ ﺍﻟﻤﻨﻜﺮ } ، بۆ زیاتر گوێگرتن لە بەڵگەکان ئەم لیکە بکەنەوە گوێبیستی درێژەی باسەکەببن .
https://sites.google.com/site/tajdeedbooks/account/4
هیچ شتێکیش حەرامناکەین مەگەر بەڵگەی ڕاشکاوی لەسەرهاتبێت، بێ ئەوەی کە بڕوانینە ئەوەی کە بەرامبەرەکەت بە باشی بزانێت و خۆیشی لە بنەڕەتدا خراپبێت .
بەڵام کاتیک دەڵێیت :[ حیزب کۆمەڵێكن یەکتری سەردەخەن وپارچەپارچەن لەسەر بنەمای فکری و بیروبۆچونەکان یان مەزهەبەکان بێ لە ئیمانداران، سەرکردەیەکیان هەیە گوێڕایەڵی بۆدەکەن پێشخۆیان دەخەن لە سیاسەتدا، بەبیانوی ئەوەی ئەمیری ئیماندارانە و گوێڕایەڵیکردنی ئەمیری حیزبەکە دەخەنە پێش گوێڕایەڵیکردنی فەرمانی ئەمیری ئیماندارانەوە ]
ئەم مەرجەت دروستکردوە کە تەنها لە داڵغەی خۆتدا جێگای دەبێتەوە، کێ ووتویەتی کە حیزب دەبێت پێڕوگروپی جیاجیابن و دووربن لە ئیماندارانەوەو گوێطڕایەڵی فەرمانی ئەمیری ئیمانداران نەکەن ؟
نمونەش لەسەرئەوە، لەوانەیە دیست کەس سەفەرێك بکەن بۆجێگایەکی دیاریکراو بۆ بانگەشەکردنی خەڵکی بۆئاینی ئیسلامی پیرۆز، یەکێك بەسەرخۆیانەوە دەکەن بە براگەورە ( امیر) ئایە دەشێت فەرمانی ئەو ئەمیرەی کە خۆیان هەڵیان بژاردوە بەسەرخۆیانەوە پێشبخەن بەسەر بیخەنە پێش فەرمانی فەرماندەی گشتی ( امیرالمٶمنین) حیزب چەندین مانای جیاوازی لێدەبێتەوە خۆناکرێت مانای حیزب تەنها بەو مانایە لێکبدرێتەوە کە جەنابت بۆخۆت داتڕشتوەو بەڕاستی دەزانیت، بەڵام ئێمە مانای حیزبمان بەوشێوەیە لێکداوەتەوەو باسی دەکەین کە چەند کەسێك زۆریان کەم لەسەر چەند بنەماو بۆچونێك کۆببنەوەو لەژێر فەرماندەیی کەسێکدا کە ئەویش لە ژێر فەرماندەیی ئەمیری گشتیدابێت و هەوڵو تێکۆشانیان بۆ بەدی هێنانی ئامانجی باش وچاکەبێت بۆ قازانجی کۆمەلگاو موسڵمانان کە لەژێر فەرمانڕەوایی گشتیدا دەرنەچن .
کاتێكیش دەڵێیت : [هەروەها حیزبەکان لە ئیسلامدا تەنها یەك حیزب هەیە ئەوەش جەماعەتی ئیسلامیەو موسڵمان هیچ بەڵێن و بەیعەتێکیان لەسەرنیە جگە لەو کۆمەڵەی کە کۆی موسڵمانانە ] هەموو ئەو شتانە لەسەر بنیاتێکی هەڵە بیاتنراوە لە بیروبۆچونی تۆدا، کە ڕۆلی حیزب چیەوچۆنە، ئایە ئەگەر کۆمەلیك موسڵمان وئیمانداری بەتوانا لە چەندین ڕووی ژیانەوە کۆببنەوە بەیەکەوەو ئەمیرێك بۆخۆیان دیاریبکەن وبە ئەمیری گشتی و دەسەڵات بڵێن ئەو سیستەمەی کە تۆ پەیڕەی دەکەیت لەڕووی مالیەوە زیادڕەوی وزایادەمەسرەفی تیادادەکرێت بیگۆڕیت باشترەو ناشیت بۆ ئەم ئومەتە ، ئەمە بەلای تۆوە کارێکی نادروستەو نەشیاوەو نابێت هەبێت ؟
لەسەر ئەولێکۆڵینەوانەی ئەنجامانداوە دەرئەنجامەکەی بەخراپ دەردەکەوێت، باشتروایە کە لەوشتانەدا بەکاربهێنرێت و بۆ فڵانە شت وفیسارەشت بەکاریبهێنیت باشطرە، ئەمە بەخراپ دەزانیت و بەنەشیاوی دەزانیت ؟
کاتێك ئەگەر حیزبێك بەتەنها دەسەڵاتی بەدەست بێت و کەموکوڕی هەبێت لە لایەنی ئابوری و ئیداری سیاسەت و .... زۆرشتیتر و هیچ حیزبێك بەنێت کە ڕوبەڕوی بوەستێتەوەو تێیبگەیەنێت و ڕەخنەی ل؛یبگرێت و هەڵەکانی دیاری بکات و بەرنامەڕێژی بۆبکات بۆ چاکسازیکردنی ئەو فەساد وگەندەڵیەی کە هەیەتی، ئەوکاتە کەلێنی زۆر دەکەوێتە کۆمەلگاوە و پێداویستی زیاتردەبێت .
ئایە ئەمە دەبێتە هۆی شکستی داری دەستی دەسەڵات و ئومەتی ئیسلامی، یان ئەوە هەستانەوەی ئومەتی تیادایە بۆ دروستکردن وبنیاتنان و ڕاستبونەی ئومەتەکە .
بەڵام ئەوەی کە دەڵێیت : [ ڕاجیایی لەسەر شتێکی شەرعی، کەئەمەش دوو ڕوودەگریتەوە :
یەکەمیان :ئەوەیە کە بۆچونی جیاواز لەسەر شتێك هەبێت و جێگای ئەوەی تیاداببێتەوە کە بۆچونی خۆیان تیایدابڵێن، بۆچون وفەرمانی ئەمیری ئیماندارانلێرەدا پێشدەخرێت و ناکۆکیەکە ناهێلێت .]
بە تێگەیشتنی تۆ سەرکردە دەستڕۆیشتوی تەواوە هیچ کەس نابێت قسە بخاتە بەرقسەی لەکاتێکدا ئەگەر ئیشەکە حەرام نەبێت، پرس وڕاکردن و مەشورەتکردنی خەڵکیتر شتێکی لاوەکیە بەلای تۆوە ، کاتێك کە سەرکردە هەموو شتێکی بەدەست بێت و فەرمانی بەسەر هەموو فەرمانێکیتردا زاڵ بێت .
لەلای تۆ دەبێت خەڵکی گوێڕایەڵی سەرکردەبێت لە هەموو شتێکدا، تەنها حەرامکراوەکان نەبێت ؟ لای تۆ وادەردەکەوێت کە فەرمانڕەوا دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ ملکەچکردنی خەڵکی لەهەموو شتێکی قەدەغەنەکراودا ( مباح ) ؟ یان دەڵێیت لەو مەسەلەیەدا درێژەی دەوێت ! بەڵێ لای ئێمە باوەڕمان وایە کە سەرکردە دەسەڵاتی دیاریکراوی هەیە و بۆی نیە زیادڕەوی بکات لە سنوری خۆی تێنەپەڕێت، بۆزیاتر تێگەیشتن لەوشتانە ئامۆژگاریت دەکەم کە کیتابی ( طاعة اولي الامر وحدودها وقیودها ) بخوێنیتەوە باشتر تێدەگەیت .
کاتێك دەڵێیت : [ ئەو حیزبایەتیەو دروستکردنی حیزب، ناتوانیت هاشا لەوەبکەیت کە ئومەتی ئیسلامی پارچەپارچەو گروپ گروپ دەبنەوە ]
ووتەکەت پێچەوانەی دەقی قورئانە، کەدەفەرموێت: { ﻭﻟﺘﻜﻦ ﻣﻨﻜﻢ ﺍﻣﺔ ﻳﺪﻋﻮﻥ ﺍﻟﻰ ﺍﻟﺨﻴﺮ ﻭﻳﺄﻣﺮﻭﻥ ﺑﺎﻟﻤﻌﺮﻭﻑ ﻭﻳﻨﻬﻮﻥ ﻋﻦ ﺍﻟﻤﻨﻜﺮ } بەمانای کۆمەلیك لەناوکۆمەڵی ئیسلامداو لەناو ئومەتەکەدا دێت، هیوادارم بۆ زیاتر تێگەیشتنت ئەم بابەتە بەباشی بخوێنیتەوە .
https://sites.google.com/site/tajdeedbooks/account/4
ئەم ئایەتە پیرۆزەش گشتگیرەو هاشا هەڵنەگرە و هەموو خەڵکی دەگرێتەوە کەس ناتوانێت هاشای لێبکات، ئەگەر ئەوکارە – حیزب و کۆمەڵ دروستکردن – خراپەیتێدابوایە خوای گەورە فەرمانی پێنەدەکرد و یاخود تایبەتیەکەی بۆمان ڕوون دەکردەوە بەچی شێوەیەكبێت کە خوای گەورە، کەخوای گەورە بەتواوی و بێ کەموکوڕی ئەم قورئانەی دابەزاندوە .
کاتێکیش دەڵێیت :[ خراپەی تیادایە و بشێوی تیادایە بۆ یەکێتی ئومەتەکە ] (ﻣﻔﺴﺪ ﻟﻮﺣﺪﺓ ﺍﻻﻣﺔ ) بەڵێ خراپە و بشێوی تیادایە بۆ سەر یەکێتی ئومەتەکە ، بەو شێوەیەی کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە ، ڕۆڵی ئەوحیزبەی کە ئێمە بانگەشەی بۆدەکەین دەبێت بەشێوەیەكبێت کە کەشوهەوایەك دروست بکات بۆئەوەی کە بتوانن لەڕێی ئەوەوە گفتوگۆ لەسەر کەموکوریەکان بکرێت و بیروبۆچونی جیاواز بهێننە ئاراوە تاوەکو بتوانن باشترین بیردۆزەو بۆچون هەڵبژێرن بۆ چاکسازی و ئەو بارودۆخەی کە دەسەڵات وکۆمەڵگا دێتە پێشی .
بێگومان جیاوازی لە راوبۆچوندا هەیە ئەگەر حیزب هەبێت یان نا، چونکە ئەوەشتێکە لە فیترەتی مرۆڤدا هەیە، هەربۆیە ڕۆڵی حیزبەکان ئەوەیە کە ئەگەر ئیختلاف و ڕاوبۆچونی جیاوازهەبێت بتوانن ڕێکیبخەنەوەو نەهێڵن گەورەتربێتەوەو دایمرکێننەوە تاوەکو نەگاتە ئاستێك کە بشێوی ئومەتەکەی تیادادروست ببێت، بەتەواوی بە پێچەوانەی بۆچونەکەی تۆوەیە .
کە دەڵێیت :[ باشتروایە کە ئامۆژگاری بکرێت بە نهێنی و ڕووبەڕوی ببێتەوە بە تەنها ] ئەوە لەلای تۆ وایە بەڵام خوای گەورە واینەفەرموە کەتۆ دەیڵییت، بەڵگەیەکمان بۆ بهێنەوە ئەگەر لات دەست دەکەوێت ، ئەم مەرجەت لەکوێوە هێناوە !
هەروەکو لە فەرمودەدا هاتوە کە هاوەڵەکان بەیعەتیان داوە بە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم کە دەڵێن، ئێمە بەیعەتمان داوە بەپێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم لەسەر ئەوەی کە هەق بڵێین لەهەرکوێەكبین لەبەر ڕەزامەندی خوا لە لۆمەی لۆمەکەران نەترسین .
ﺍﻣﺎ ﻗﻮﻟﻚ : " ﻭﻣﻦ ﺍﻷﻓﻀﻞ ﻭﺍﻷﻗﺮﺏ ﺍﻟﻰ ﺍﻟﻠﻪ ﻧﺼﺤﻪ ﺳﺮﺍ ﻭﻣﻮﺍﺟﻬﺘﻪ ﺑﺼﻮﺭﺓ ﻓﺮﺩﻱ "
ﻣﻦ ﺍﻻﻓﻀﻞ ﻭﺍﻻﻗﺮﺏ ﻋﻨﺪﻙ ﻭﻟﻴﺲ ﻋﻨﺪ ﺍﻟﻠﻪ ﺍﻻ ﺍﻥ ﺍﺗﻴﺘﻨﺎ ﺑﺪﻟﻴﻞ، ﻓﻤﻦ ﺍﻳﻦ ﻟﻚ ﺑﻬﺬﺍ ﺍﻟﺸﺮﻁ ،
ﺑﺎﻳﻊ ﺍﻟﺼﺤﺎﺑﺔ ﺍﻟﻨﺒﻲ ﺻﻠﻰ ﺍﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻪ ﻭﺳﻠﻢ ﻛﻤﺎ ﺟﺎﺀ ﻓﻲ ﺍﻟﺤﺪﻳﺚ : بايعنا رسول الله صلى الله عليه وسلم على السمع والطاعة في المنشط والمكره ،( وأن لا ننازع الأمر أهله وأن نقوم ، أو : نقول بالحق حيثما كنا لا نخاف في الله لومة لائم )
١_ هیچ بەڵگەیەك نیە لەسەر ئەوەی کە دەڵێن دەبێت ئامۆژگاری سەرکردە بە نهێنی .
٢_ بەڵکو چەندین بەڵگەهەیە لەسەر ئەوەی کە ئامۆژگاری بەئاشکرا دەکرێت و کراوەو لەونمونانەش :
هەروەکو مەشهورە کە سلمانی فارسی بەرامبەر بە ئیمامی عمر وەستایەوە لە کاتێکدا کە ئەو خوتبەی جومعەی دەدا و لەسەر مینبەر وەستابوو، نەگوێت لێدەگرین و نە گوێڕایەڵیشت دەکەین ئیمڕۆ تاوەکو پێمان نەڵێیت ئەو کراسەی کە پۆشیوتەو لەوانەی ئێمە درێژترە لەکوێت بووە و چۆن دەستت کەوتوە .
یەکێکیتر کاتێك کە عمر بوو بە خەلیفەو ووتی ئەگەر نادروستیەکم تیادا ڕویدا چی دەکەن ؟ یەکێك لە هەاوەڵەکان ووتی : واللە ئەگەر هەر گێڕیەکت تیادابێت بەمە ڕاستت دەکەینەوە کە شمشێرەکەی بەدەستەوەبوو ئاماژەی بۆدەکرد ، ئەم ڕوداوانەش بە ئاشکراو لەبەرچاوی خەڵکێکی زۆردا ڕویانداوە و هەڵوێستیان وەرگرتوە .
لە سودەکانی ئامۆژگاریکردنی سەرکردە بەئاشکرا :
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شك وگومان بەئاشکراکردنی هیچ ناهێڵێتەوە لە دڵی خەڵکیدا، بەرامبەر بە سەرکردەو دەسەڵاتدار، ئەگەر سەلمانی فارسی بە نهێنی ئامۆژگاری عمری بکردایە ئەوکات ئەگەر کەسێکیتر هەبوایە لە هەمان مزگەوتدا و هەمان گومانی لادروست بوبێت بەڵام نەتوانێت دەریببڕێت و ئاشکرای بکات، ئەوکات گومانەکە هەردەمێنێتەوە ، بەڵام کاتیک بەئاشکرا پێی ووت و لێی پرسی گومانی لەدڵ هیچ کەسێكدا نەهێشت، دەرگای ووتی ووتی نەهێشت .
کاتێك خەڵکی نەبینن کە کەسێك هەیە یان کۆمەلێك هەن کە لە سەرکردەو دەسەڵات دەپێچێتەوە لەسەر هەموو شتێكی وورد ودرشت، ئەوکاتە خەڵکی توشی بێ ئومێدی دەبن و گومانی ئەوەدروست دەبێت لایان کە هەموو خەڵکی قەرزاری سەرکردەو دەسەڵاتە و هەرچی ووت دەبێت وابێت و ئەوکاتە فەسادی گەورەتر دروست دەبێت و لەوانەیە کە بگاتە ڕادەیەك چەك هەڵگرن بەڕویداو کوشتار وکوشتنی زۆر ڕووبدات .
بەشێوەیەکی گشتی خەڵکی داواکاریان هەیەو موشکیلەیان هەیە وچاوەڕانی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن لە دەسەڵات، ئەگەر بەئاشکرا خەڵكێك نەبیت دەنگەکانیان بگەیەنێت بەدەسەڵات و سەرکردەو تێیان نەگەیەنێت کە ئەو خەڵکە چاوەڕوانی چی لەدەسەڵات دەکەن ناتوانن مۆڵەتی زیاتر بدەن بە دەسەڵات و چاوەڕوانی چارەسەکردنی موشکیلەکانیان نابن و ناچاردەبن بۆ ئەوەی کە خۆیان هەستن بە چارەسەرکردنی و ئەوکات فیتنەی گەورەتر ڕوودەدات و لەوانەیە ڕووبەڕوی دەسەڵات ببنەوەو، چونکە ئەوکات هیچ عوزرێك و بیانویەك بۆ دەسەڵات ناهێننەوەو لەوەش تێناگەن کە دەسەڵات چی ڕێگری دەکات کە کێشەکانیان بۆ چارەسەر نەکات، بۆزیاتر تێگەیشتن لەوباسە ئامۆژگاریت دەکەم کە تەماشای ئەم بابەتەبکەیت تاوەکو بەجوانی تێبگەیت .
https://sites.google.com/site/tajdeedbooks/account/6
هەروەها کاتێك دەڵێیت : [ دروست ئەوەیە کە لە ئیسلامدا حیزب نەبێت و موسڵمانان یەك کۆمەڵ وجەماعەتبن و موسڵمانان جگە لەو کۆمەڵە هیچتر ناناسن و بەیعەتیان لەگەردن نیە بۆ هیچ کۆمەلێك و گروپ و حیزبێك ] .
وادیارە تۆ جیاوازی نێوان ئیمامەتی گەورەو ئیمامەتی بچوك نازانیت، - کە دەسەلات بەگشتی گەورەیەو حیزبەکان دەسەڵاتێکی بچوکن – وەکو ڕێکخراوەکان وحیزب وگروپ و کۆمەڵێك لە موسڵمانان، کە کۆبونەتەوە لەسەر شتێکی باش و بەڵێن و بەیعەتیان داوە بە یەکێك لە نێوان خۆیاندا، ئایە بەیعەتدان بە ئەمیری کۆمەلێك لە سەفەرێکدا لای تۆ دروست نیەو بەشەرعی نازانیت کە پاش سەفەرەکەیان بەڵێن و بەیعەتەکەیان لەسەرنامێنێت ؟
ئایە بەڵێن و بەیعەتدانی کۆمەلێك بۆ کەسێكی دیاریکراو لای تۆ دروست نیە کە مەبەستیان کارێکی شەرعی ئەنجام بدەن، وەکو بەجێهێنان و بانگەوازکردنی خەڵکی بۆ سەر دینی ؟
بەڵێن وبەیعەتدان لە نێوان هەردو لایەندا لەسەر شتێکی شەرعی مانای ئەوەنیە کە هەردەبێت بەیعەتەکە تەنها بە سەرکردەو دەسەڵات بدرێت و بێ ئەوان بەیعەت بەتاڵبێت بچێتە پای حیزبایەتیەوە و گروپ وتاقم دروستکردن بەبێ ئەمری ئەمیر سەرکردەو دەسەڵات، بەیعەتدان و بەڵێندان مانای ئەوەش ناگەیەنێت کە بڵێیت، بەمانای ڕەخنەگرتنە لە بەیعەتی ئیمام یان سەرکردەو دەسەڵات و ڕازینەبون بەو سەرکردەیە،بەڵگەش زۆر لەو ڕووەوە .
ئەوەی کە کۆتایت پێهێناوە بە گوڵاوی میسك کە دەڵییت :[ ئیسلام لیبراڵیەت ناناسێت کە مێشکی ئەوانەی کە خۆیانی پێوە خەریكدەکەن تێکیانی داوە بەهۆی سیاسەتەوە ]
پاك وبێگەردی بۆخوای تاك وتەنها ، لیبراڵیەت چی هێناویەتیە ناو ئەم باسەی ئێمەوە ؟ ئایە لای ئێوە هەرشتێك کە عەقڵتان بڕی نەکات و بەمێشکتاندانەچێت هەردەبێت درێژەدانبێت بە لیبراڵیەت و تواناسازی کەسایەتی ؟
یان هەرشتێك لە ووڵاتانی ڕۆژئاواوە هاتبێت لەلای ئێوە کوفری لیبراڵیەتە ؟ ئایە پێغەمبەری خوا صلی اللەعلیەوسلم نەیفەرموە ( ﻟﻘﺪ ﻫﻤﻤﺖ ﺍﻥ ﺍﻧﻬﻰ ﻋﻦ ﺍﻟﻐﻴﻠﺔ ﺣﺘﻰ ﺫﻛﺮﺕ ﺍﻟﺮﻭﻡ ﻭﻓﺎﺭﺱ ﻳﺼﻨﻌﻮﻥ ﺫﻟﻚ ﻓﻼ ﻳﻀﺮ ﺍﻭﻻﺩﻫﻢ ) واتا: بیرم لەوەکردەوە کە کاتێك ئافرەتێك شیربەمنداڵەکەی بدات پیاوەکەی نەچێتەلای و جیماعی لەگەڵدا نەکات، تاوەکو بیرمکردەوە کە ڕۆمەکان و فارسەکان ئەوەدەکەن و هیچ زیانێکیشی بۆ منداڵەکەنابێت، بەمانی ئەوەی کاتێك ئافرەتێك منداڵی هەبێت و شیری بداتێ ئەگەر منداڵیتر لەڕەعمیدا دروست ببێت ئەوا شیرەکەی خراپ دەبێت و زەرەری بۆسەر منداڵەکەی دەبێت .
تەماشایەکی وەزع و حاڵ و ئەحواڵی ووڵاتانی دەوروبەرتان بکەن و ئەزمون لەوانەوە وەربگرن، کاتیك پێغەمبەری خوا لەو کارە بچوکەوە سودی لە ئەزمونی ئەوان وەرگرتوە بۆ دەبێت ئێوە ئەزمونی باشیان لێوەرنەگرن .
زانایانیش کاتیك کە ڕێگەیان داوە بە دروستکردنی حیزب هەڵنجاندنیان لە قورئان وسوننەتەوە وەرگرتوە ، بەڵێ دەتوانیت لەسەر ڕای ئەوان نەبیت، بەڵام ئەدەبی ڕاجیاوازی ئەوەنیە کە بیاندەیتە پاڵ لیبراڵیەت و ئەو بیروفەلسەفانەی کە ڕمان لێیەتی .
کۆتا ئامۆژگاریم بۆتان ئەوەیە کە ووڵام نەدەنەوە تاوەکو ئەو کیتابانەی کۆبۆتانم دیاری کردوە لە لینکەکاندا بیخوێننەوە ئەوکات هەر ووڵامێك بدەنەوە ئاساییە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاشان هەندێك بەڵگەی فەتوای گەورەزانایان دەهێنینەوە لەسەر بونی حیزب و بەشداریکردنیان لە پەرلەماندا، ئەمەش پێشکەشە بە ابومسلم ، کە خەریکە خۆیمان لێدەگۆڕێت بە ابومسلمی خوراسانی و کاك عبداللە خالید کە هێشتا خۆی باش نەناسیوەتەوە و فەتوای بەکۆمەڵ دەدات بۆ ئاگر کە خۆیشیان خەڵکی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە تەکفیرین ! بەڕاستی سەیرە کە خۆیان خەڵکی بەکافردادەنەن و خەڵکیتریش بە تەکفیری ناوزەد دەکەن .
بەهیوای ئەوەی کە هەندێك بۆخۆیان تێبفکرن و تێبگەن و چیدی تانە لەخەڵکی نەدەن بەو عەیبەی کە لەخۆیاندا ڕەنگی داوەتەوەو کردویانە بە پیشە نەك وەکو دین .
فەتوای گەورە زانایانی ئەهلی سوننە لەسەر بەشداریکردن لە پەرلەماندا و بونی حیزب !
فتاوى كبار علماء أهل السنة في المشاركة في الإنتخابات البرلمانية و تكوين الأحزاب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زانای پایەبەرز شێخ اب العثیمین – رحمە اللە .
پرسیارێك لە کوێتەوە کراوە : حوکمی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە لای ئێمە دەکرێت چیە ؟ بۆزیاتر زانینتان کە زۆرینەی ئەوانەی بەشداریان کردوە ئیسلامیەکانن و ئەو پیاوانەن کە بانگخوازن و کە توشی فیتنە هاتون لە دینەکەیاندا ؟
ووڵام / من وادەبینم کە هەڵبژاردن واجبە، دەبێت کەسانێكی بۆ دیاری بکەین کە خێریان تیادەبینین، چونکە ئەگەر ئەوانەی کە خێریان تیادایە دابنیشن و بەوکارە هەڵنەسن کێ جێگاکەیان پڕدەکاتەوە ؟
بێگومان ئەوانەی کە خراپەکارانن ( اهل الشر ) یاخود ئەوکەسانەی کە قازانجیان تیادانیە و نە خێرخوازن و نە شەڕخوازن، شوێنکەوتەی هەموو شتێکی چاولێکەرین و قازانج وزەرەر لەیەك جیاناکەنەوە، بەڵێ هەردەبێت کەسی چاك هەڵبژێرین، ئەگەر کەسێك ووتی : ئەگەر کەسێك هەڵبژێرین بۆناو کۆمەڵێك کە خراپن تەنها کەسێکی چاك چی پێدەکرێت، بەپێچەوانەی ئەوەوە دەڵێین: ئاساییە، ئەگەر خوای گەورە بەرەکەت بخاتە ئیش وکاری ئەو تەنیا کەسەوە و قسەی هەقیکرد لەو کۆبونەوەو کۆمەڵە خەڵکەدا کاریگەری خۆی هەردەبێت، بەڵام ئەوەی کە پێویستمانە ئەوەیە کە ڕاستگۆبین لەگەڵ خوای تاك وتەنهادا، چونکە ئێمە بەردەوام پشت دەبەستین بەو هۆکارە بەرجەستەکان و یادی خوامان لەبیرنامێنێت، من دەڵێم :ئاساییە ئەگەر پەرلەمان چەند کەسانێکی کەمی تیادابێت کە ئەهلی حەقبن ولە ووتەکانیاندا بیپێکن، بەمەرجێك ڕاستگۆبن لەگەڵ خوادا .
کاتێك کەسێك دەڵێت : دانیشتن لە پەرلەماندا دروست نیە، چونکە ئەوکەسە ڕاستگۆیە لەگەڵ چەندین کەسی خراپ ولارولێوار دابنیشێت، ئێمەش دەڵێین : ئەگەر ئەوکەسە لەگەڵ کەسی خراپدا دابنیشێت خۆمەبەستی ئەوەنیە کە ئەویش خراپ ولارولێواربێت، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کە ئەوەی خراپە چاکی بکات و ئەوەی لارولێوارە ڕاستی بکاتەوە ئەگەر ئەمجارەش سەرکەوتو نەبوو لەکارەکانیدا بۆجارێکیتر ان شاء اللە سەرکەوتو دەبێت .
سەرچاوەی ووتەکانی شێخ ابن العثیمین، لەم لینکە دەنگیەدایەو بۆزیاتر تێگەیشتن بەهیوای گوێبیستی بن .
http://www.youtube.com/watch?v=5JdukihikH8
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زانای پایەبەرز ابن جبرین – رحمە اللە .
پرسیارەکە، حوکمی ئەوەی کە دەچێتە ناو حیزبێکی سیاسیەوە چی یە ؟
ووڵام:
تەماشای کاروکردەوەی ئەو حیزبە دەکرێت، ئەگەر ئەو حیزبە لەسەر هەقبن و بانگەشەیان بۆ کاری خێریبێت و فەرمان بەچاکەبکەن ونەهی لەخراپە بکەن و ئەوشتانەی کە خەڵکی نایزانن لەدیندا فێریان بکەن ئەوا ئاساییە بچێتە ناو ئەو حیزبەوە و تێکەڵیانبێت .
بەڵام ئەگەر ئەو حیزبە سیاسیبێت و ئیش وکاریان ئەوەبێت کە دەکەونە شوێن ئەهلی خێر و کەسانی باش و دەیانگرن و زیندانیان دەکەن وئەشکەنجەیان دەدەن تۆمەتباریان دەکەن بەوەی کە ئەمانە حیزبین و ئیرهابین و لەو شتانە ئەوا وادەبینین کە دروست نیە شوێنکەوتوی ئەوانەبێت و بچێتەناو ئەوحیزبانەوە .
سەرچاوەکەی : لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شێخ ناصرالدین الالباني :رحمە اللە .
ووڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە کە لە جەزائیرەوە پرسیاریان لێکردوە لەوانەش:
هیچ بەربەستێك نابینم ئەگەر گەلێکی موسڵمان لەنێوان هەڵبژێردراوەکانیدا هەبێت کە دژایەتی ئیسلام بکات و هەندێکیش هەلبژێردراوی ئیسلامیبن لەچەند حیزبێکی جیاجیا و لەسەر مەنهەجی جیاجیابن، - ئەم بارودۆخەش- هەموو موسوڵمانێك دەبێت ئیسلامیەکان هەڵبژێرێت و ئەوەی کە لە مەنهەجی دروستەوە نزیکە ئەمە ڕای شێخی پایەبەرزەو هەروەکو لە ووڵامەکەیدا دەردەکەوێت کە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا دروستە هەروەکو لە پرسیارێکیتردا لێیکراوە کە دەڵێن:
حوکمی ئافرەتان لەئیسلامدا چیە ئەگەر دەرچێت و بچێت بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا؟
لەووڵامدا دەڵێت: دروستە دەربچن وبەشداریبکەن بەمەرجی دروستی خۆیان کەلەسەریان فەرزکراوە- لێرەدا مەبەستی جل وبەرگ وپۆشاکی شەرعیە – پاشان کەسێك هەڵببژێرن کە نزیکترە لە مەنهەجی زانستی ودروستەوە لەڕووی ئەوەوەو کە دورخستنەوەی خراپە بە خراپەیەکی کەمترو بجوکتر . بەڵێ شێخ الباني بیروڕای وانەبوو کە بەهەڵبژاردن مەبەستی دیاریکراو بێتەدی، بەڵام لەڕووی ئەوەی کە کەمکردنەوەی خراپەکاری بە پاڵنانی شەڕ بە شەڕێکی بچوکتر بکرێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
اللجنة الدائمة:
پرسیار: هەروەکو دەزانن لەلای ئێمە لەجەزائیر ( الانتخابات التشریعیة ) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی تەشریعی هەیە، چەند حیزبێکیش هەن کە بانگەشەی حوکمی ئیسلامی دەکەن، حیزبیتریش هەن کە حوکمی ئیسلامیان ناوێت، حوکمی هەڵبژێردراو لەگەڵ بەرامبەرەکەی چیە لەکاتێكدا کە نوێژیش دەکات ؟
ووڵام: لەو ووڵاتانەی کە حوکمی شەرح ناکەن دەبێت موسڵمانان هەموو توانایەکی خۆیان بخەنەگڕ تاوەکو حوکمی شەریعەتی ئیسلامی بگەڕیننەوە، شانبەشانی یەکتری یەك دەسبن لەگەڵ ئەوحیزبەی کە دەیەوێت حوکمی شەریحەت بکات، بەڵام هاوکاریکردنی ئەو حیزبەی کە نایەوێت حوکمی شەرح بگەڕێنێتەوە نابێت ودروست نیە، بەڵکو خاوەنەکەی دەگەیەنێت بە کوفر، لەسەر ئایەتی خوای پەروەردگار کە دەفەرموێت: { وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْـزَلَ اللَّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْـزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُصِيبَهُمْ بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (49) أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ }، ولذلك لما بيَّن الله كفر من لم يحكم بالشريعة الإسلامية، حذر من مساعدتهم أو اتخاذهم أولياء، وأمر المؤمنين بالتقوى إن كانوا مؤمنين حقًا، فقال تعالى: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لاَ تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ }
وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
عضو
نائب الرئيس
الرئيس
عبد الله بن غديان
عبد الرزاق عفيفي
عبد العزيز بن عبد الله بن باز
المصدر : فتاوى اللجنة الدائمة : المجموعة الثانية ، المجلد الأول ، فتوى رقم 14676 ، ص374
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
اللجنة الدائمة:
پرسیار: ئایە دروستە دەنگدان لەهەڵبژاردنەکاندا وخۆکاندیدکردن بۆی ؟ بۆزانیاری کە ووڵاتەکەمان حوکم بەوەناکات کە خوای گەورە دایبەزاندوە .
ووڵام: دروست نیە بۆ کەسێك کە خۆی کاندیدبکات بە ئومێدی ئەوەی کە بچێتە سەرخەت وڕێگای ئەو دەسەڵاتەی کە حوکم بە شەرعی خواناکات .
مەگەر ئەوکەسەی کە خۆی کاندید دەکات و ئەوانەی کە هەڵیدەبژێرن بەئومێدی ئەوەوە بچن وبیکەن کە بیانەوێت بگەن بەوەی کە بتوانن دەسەڵاتەکەو حوکمەکە بگۆڕن بۆ حوکمی خوای تاك وتەنها و شەرعی ئیسلام، ئەوەش بکەن بە هۆکارێك کە بتوانن زاڵبن بەسەر ئەوانەی کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە دەسەڵاتەکە بگۆڕن بۆ حوکمی ئیسلام، بەمەرجی ئەوەی کە پێگەیەك وەرنەگرن کە نەشیاوبێت لەگەڵ شەرعی خوادا .
وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
عضو
نائب الرئيس
الرئيس
عبد الله بن قعود
عبد الله بن غديان
عبد الرزاق عفيفي
عبد العزيز بن عبد الله بن باز
المصدر : فتاوى اللجنة الدائمة : المجموعة الأول ، المجلد 23 ، فتوى رقم 4029 ، ص407
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
اللجنة الدائمة :
پرسیار: ئایە دروستە حیزبی ئیسلامی دروست بکرێت لەناو دەوڵەتی عەلمانیدا و بەحیزبێکی فەرمی بناسرێت و مەبەستی ئەوەنەبێت و مەبەستی بانگەوازی نهێنی بکات ؟
ووڵام : دروستە بۆ ئەوموسڵمانانەی کە توشی ئەو تاقیکردنەوەیە بوونە کە لە ووڵاتێکی کافردا دەژێن، دروستە کە کۆببنەوەلەژێر هەرناوێكدابێت، بەناوی حیزبی ئیسلامیەوە یان ڕێکخراوێکی ئیسلامی، کاتیك ئەوکۆبونەوەیان دەبێتەهۆی هاوکاریکردن ولەسەر خواترسی و خواپەرستی . ( البر والتقوی ) .
وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
عضو
نائب الرئيس
الرئيس
عبد الله بن قعود
عبد الله بن غديان
عبد الرزاق عفيفي
عبد العزيز بن عبد الله بن باز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لجنة الدائمة : المجموعة الأول ، المجلد 23 ، فتوى رقم 5651 ، ص408
اللجنة الدائمة:
پرسیار: هەندێ موسڵمان هەن دەچنە ناو حیزبە سیاسیەکانەوە، لەو حیزبانەش کە شوێنکەوتوی سیاسەتی ڕوسیان یان ئەمریکان، ئەو حیزبانەش زۆرن و جیاجیان، لەوانەش : حزب التقدم والاشتراكية، حزب الاستقلال، حزب الأحرار - حزب الأمة - حزب الشبيبة الاستقلالية، حزب الديمقراطية..، جگە لەو حیزبانەش حیزبیتر زۆرن کە نزیکن لەو بیروبۆچونانەوە، هەڵوێستی ئیسلام لەوبارەیەوە چیە یان لەبارەی ئەو کەسانەی کە دەچنە ناو ئەو حیزبانەوە چۆنە ؟
هەرکەسێك زانیاری باشی هەیە لەئتیسلام ئیمانەکەی بەرزوپتەوە دەتوانێت ئیمانەکەی بپارێزێت پاش سەرنجدانی ئەنجامەکەی و زوبانی پاراوەو دەتوانێت قسە بگەیەنێت، توانای ئەوەی هەبێت کە بتوانێت ڕێڕەوی حیزبەکە بگۆڕێت بیانخاتە سەر ڕەوڕەوەی ئیسلام، بۆی هەیە کە تێکەڵاوی ئەو حیزبانەبکات، یان تێکەڵی ئەوانەبێت کە ئومێدی لێدەکرێت بۆ گەیاندنی حەق، بەڵکو خوای گەورە بەهۆی ئەوەوە توشی خێربن، لەسەردەستی ئەو خەڵکانێك هیدایەت وەربگرن و واز لەو ڕێكخراوە سیاسی یە بهێنێت و بیگۆڕێت بۆ سیاسەتێکی خێرو شەرعی، بکەوێتە سەر ڕێگای ڕاست و ئومەت کۆببنەوە لەسەر ئەو سیاسەتە شەرعیانە، بەڵام بیروبۆچونە خراپەکانیان وەرنەگرێت ونچێتە سەر بیروباوەڕی ئەوان، هەرکەسێك ئەو تواناو زمان پاراویەو خۆپارستنەی نیەو ناتوانێت، ناشێت بچێتە ناویانەوەو دەبێت خۆی بپارێزێت لەو خراپەکاریانەو فەساد و گەندەڵیەی ئەوان .
وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
عضو
نائب رئيس اللجنة
الرئيس
عبد الله بن قعود
عبد الله بن غديان
عبد الرزاق عفيفي
عبد العزيز بن عبد الله بن باز
المصدر : فتاوى اللجنة الدائمة : المجموعة الأول ، المجلد 12 ، فتوى رقم 6290 ، ص385
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ابن جبرین:
پرسیار: حوکمی موسڵمانێك چیە کە بەشداری بکاتر لە هەڵبژاردنی حاکم یان سەرکردە لە هەڵبژاردنی سەرکردەدا؟
وولام / ناشێت ودروست نیە کە موسڵمان کارێك بکات کە وورەی کافری پێ بەرزبکاتەوە، یان کەسێك هەڵبژێرن بۆ دەست بەکارکردنی ئیشێکی گشتی کە سەرکردەی موسڵمانانبێت، چونکە ئەوە دەچێتە پای ئەوەی کە خۆشەویستی بۆ کافران هەبێت وسەرخەریان بێت، پشتگیریکردن ونزیکبونەوەی لێیان، ئەوەش خوای گەورە بنبڕی کردوەکە موسڵمان خۆشەویستی و سەرخستنی کافربکات، ئەگەرچی ئەوکافرانە کەسوکاری خۆیشیانبن، هەروەکو لە ئایەتێکی پیرۆزداهاتوەو دەفەرموێت: { لَا تَتَّخِذُوا آبَاءَكُمْ وَإِخْوَانَكُمْ أَوْلِيَاءَ إِنِ اسْتَحَبُّوا الْكُفْرَ عَلَى الْإِيمَانِ ومن يتولهم منكم فأولئك هم الظالمون }
بەڵام ئەگەر بەشداریکردنی موسڵمانان لەگەڵ کافراندا لە حوکمدا ببێتە هۆی کارئاسانی بۆ موسڵمانان و زەحمەت لەسەریان کەمبکاتەوە ئەوە لە ڕووی کەمترین زەرەرەوە دروستە و دەشێت، وازهێنانی هەموو دەسەڵاتەکە بۆکافران زەرەری گەورەتری لێدەبێتەوە، ئەگەر هیچ ڕێگا چارەیەك نەبێت بۆ ئەوەی کە هەرێمێكی سەربەخۆ بۆخۆیان دروست بکەن و سەربەخۆبن و سەرکردەو دەسەڵاتی خۆیان هەبیت، دروستە بەشداریبکرێت لە دەسەڵاتدا، ئەوەشی کە هەمووی ناگیرێت و دەستەبەرنابێت ناکرێت کەمەکەشی وازلێبهێنرێت ( ما لا يدرك كله لا يترك جله ) بەشداریکردنی موسڵمان بۆ ئەوەبێت کە کەمێك لە مافەکانیان بەدەست بهێنن و کەمێك لە شەڕ لەسەر موسڵمانان دووربخەنەوە بەو شێوەیە دروستە، هەندێك شەڕیش بچوکترو کەمترە لە هەندێك شەڕیتر، - واتا، شەڕیش کەموزۆری هەیە – بەڵام هەڵبژاردنی موسڵمان سەرۆکێکی کافر هەڵبژێرێت ئەوە بەهیچ شێوەیەك دروست نیە و ناشێت چونکە ئەوە دانپێدانانێتی کە کافر سەرۆکی موسڵمانان بکات، خوا پەنامان بدات .
المصدر : موقع الشيخ ابن جبرين ، فتوى رقم 10254 ،
http://ibn-jebreen.com/?t=fatwa&view=vmasal&subid=10254&parent=4152
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ابن جبرین:
پرسیار: ئایە ئەو حیزب و کۆمەڵە ئیسلامیانەی کە لەم ڕۆژەداهەن، دەرچون لە ئەهلی سوننەت وجەماعەت یان ئەوانیش لە ئەهلی سوننەت وجەماعەت دەژمێردرێن ؟
ووڵام / ئەو حیزبانەی کە ئیمڕۆ هەن ئەگەر لەسەر بیروباوەڕی ئەهلی سوننەت وجەماعەتبن، ئەوا لە ئەهلی سوننەو جەماعەتن، ئەگەر هەرحیزبێکیش لەسەر ئەو بیروباوەڕەی ئەهلی سوننەت وجەماعەت نەبن و تەنها خۆیان بلکێنن بە ئیسلامەوە وەکو منافقەکان، هەرشتێك لە ئیسلامدا بەدڵیانبێت دەیکەن و هەرشتێکیش بەدڵی خۆپیان نەبێت وەکو حەڵاڵ کردنی سوو یان زینا یان خۆڕوتکردنەوەی ئافرەتان و نوێژی جەماعەت نەکردن ڕیشتاشین و مەشروب خواردنەوەو ئەوشتانەی کە حەرامە لە ئیسلامدا، هەروەها ئەوانەی کە ئیسلامیان قەتیس کردوە لە مزگەوتداو دەڵێن ئیسلامەتی تەنها پەیوەندی بە مزگەوتەوەهەیە و کاروباری بازاڕ پەیوەندی نیە بە ئیسلامەوە و یان ئەوانەی کە دەڵێن ئیسلام و حوکمڕانی دوو شتی جیاوازن و دەووڵەت جیایە لە ئیسلام، خۆشەویستی کافر بە حەڵاڵ دەزانن و بەئاسای وەریدەگرن وبەدروست وڕاستی دەزانن، لەکاتێكدا خوای گەورەدەفەرموێت : { وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ }
هەروەها ئەوانەی کە وایان لێهاتوە قەبرەکان دەپەرستن و دەچنەلای قەبرەکان ولێی دەپاڕێنەوە وبانگیان لێدەکەن و هاواروهانایان بۆدەبەن و بەندایەتی دەکەن لای قەبرەکان، ئەوانە لە ئەهلی سوننەوجەماعەت نین .
ئەو کۆمەڵ وگروپانەش لە ئەهلی سونەت دەرناچن کە ناوخۆیان ناوە / أهل التوحيد أو أنصار السنة أو أهل التبليغ أو أتباع السلف، ئەگەر پێچەوانەی ئەهلی سوننە نەکەن تەنها بەم ناوانە نەبێت، هەروەها ئەو حیزبانەی کە جیاوازیان هەیە لە ئیش وکارەکانیاندا، جیاوازیان نیە لە بیرباوەڕی ئیسلامیدا، هەیانە بانگەوازیان پێشخستوە لەبەر گشتی ( الترغیب والترهیب ) دڵخۆشکردن و ترساندن، باسکردنی ئیشەچاکەکان وخێروچاکە، ناوێکیان ناوەلەخۆیان کە پەیوەستە بەخۆیانەوەو هەیانە سەفەرکردنیان پێشخستوە بۆ ووڵاتانی دەرچوو لە شەرعی ئیسلام و خراپەکاران، بۆ بانگەشەکردنی خەڵکی بەرەوئیسلام، دەڵێن ئەوە جیهادکردنە لەپێناوخوادا، هەیانە دانیشتنی پێ باشترە لە ووڵاتدا و خۆخەریکردن بە پەروەردەوە و کۆڕو کۆمەڵ بەستن و زنجیرەباسەکان دەڵێنەوە لەناو خەڵکیدا بڵاوی دەکەنەوە، هەیانە چونە دەسەڵاتی پێباشترە کە وادەبینێت بچێتە دەسەڵاتەوە دەتوانێت کەمێك شەڕ لەسەر خەڵکی کەمبکاتەوەو کاتێك دەسەڵات بگرێتەدەست و یان ئیمامەتی و پێشڕەویەك بەدەست بهێنێت و بانگەشەی خۆی بۆ بکات یان لەوڕێگایەوە دەتوانێت دەرس ودەور دابنێت و خەڵکی هۆشداربکاتەوە هەرچەندە بەگوێرەی توانای خۆی بتوانێت ئەنجامیبدات ، ئەگەرچی دەوڵەت ودەسەڵاتەکەش حوکمکردنی بە شەرعی خوانەبێت، چونکە هەندێك شەڕ لە هەندێکیان کەمترن ، خوای گەورەش شارەزاترە و زانایە
المصدر : موقع الشيخ ابن جبرين ، فتوى رقم 10254 ،
http://ibn-jebreen.com/?t=fatwa&view=vmasal&subid=11564&parent=4152
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرسیار/ دروستکردنی حیزبی سیاسی لە ئیسلامدا حوکمەکەی چۆنەو چیە ؟
ووڵام / زانایان چەند بۆچونێکیان هەیە :
یەکەم : دەڵێن دروستە ئەگەر هەرحیزبێك بێت و هەرچەندبێت و سیاسەتی جیاجیایان هەبێت بە کراوەیی و بێسنور، - بەمانای هەرحیزبێك بێت ، وەکو حیزبی شیوعی / لیبراڵی / دیموکراسی ، دەشێت و دروستە لە ناو دەوڵەتی ئیسلامیدا هەبێت، - بێگومان ئەمەش پێچەوانەی ئەو ووتەیەیە لەدیندا زەرورەت حوکمی تایبەتی خۆی هەیە ، چونکە گرنگترین زەرورەت ئەوەیە کە دینەکە بپارێزرێت و پارێزراوبێت -، ئەوە ناشیت ودروست نیە کە لە دەوڵەتی ئیسلامیدا ڕێگە بدرێت کە حیزبی شیوعی دروست بکرێت و پشتیوانیشی لە دەوڵەتەوە لێبکرێت و هاوکاری مادی بکرێت و بەئازادی بیروبۆچونی کوفری خۆی بڵاوبکاتەوە و ڕێگەبدرێت کە بچێتە هەڵبژاردنەوەو پێی بوترێت دەتوانیت دەسەڵاتیش بگریتەدەست، ئەم ووتەیە ووتەیەکی نادروستەو ناشێت، بەداخەوە کە دکتۆر محمد سلیم عوا و مامۆستا فهمی هویدي ودکتۆر جابر قمحیة و شێخ ڕاشد التونسي ئەم قسەیە دەڵێن، ئەم قسەیە دروست نیەو جیاوازی بیروباوەڕی لەسەرە و بەهیچ شێوەیەك کاری پپێناکرێت، بڵێیت من دەوڵەتێکی ئیسلامیم و ڕێگە دەدەم بە حیزبی شیوعی تیایدا دروست ببێت و هاوکاریشی دەکەم و بۆیشی هەیە کە دەسەڵات بگرێتە دەست ئەمە جێگای قبوڵ نیەو ناشێت وبەهیچ شێوەیەك لە شێوەکان دروست نیە .
دووەم : ڕیگەپێدراوە کە چەند حیزبێك هەبێت بەمەرج، بەمانای ئەوەی کە دروستە چەندین حیزب هەبێت بەڵام هەمووی ئیسلامیبێت، لەناو دەوڵەتی ئیسلامیدا بەمەرجی شەرعی ، ئەمەش دکتۆر یوسف قرضاوي و مامۆستا مصطفی مشهور وصلاح الصاوي دوکتۆر مشاري المصري و زۆرێکیتر لە ئیخوانەکان ئەم قسەیەدەکەن و جیاوازیش لە گەڵیادا جیاوازی (فقهي) یە شەرعی یە .
سێ یەم : ئەمەیان ڕاسترو پێکاوتریانە :
قەدەغەبونی سیاسەتی جۆراوجۆربە گشتی لە ناو دەوڵەتی ئیسلامیدا – دەوڵەتی ئیسلامی بەمانای، ئەوەی کە ناشێت لەناو دەوڵەتی ئیسلامیدا کە یەك ئیمام و سیاسەتی هەبێت و چەندین سیاسەت دروست بێت کە هەریەکەیان هەوڵ دەدەن بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات، لێرەدا لەوانەیە بڵێن تۆ مەبەستت ئەوەیە کە بەهیچ شێوەیەك نابێت و دروست نیە و نەهێشتنی سیاسەتەکان دەکەیت- ئێمەش دەڵێین نەخێر: نەهێشتنی سیاسەت بەگشتی لە ئیسلامدا ئیسلام دژێتی و بەوە ڕازی نابێت، بەبەڵگەی ئەوەیکە ( اهل الحل والعقد ) ئەنجومەنی داناوسان و گرێبەست ، - لەوانەیە من وەکو وەرگێڕ لەم دەستە واژەیەدا نەمپێکابێت وەکو خۆی – یان بە ئەهلی ( شورا) پرس وڕاوێژ، یان بە کۆمەڵەی ( الامر بالمعروف والنهي عن المنکر ) ئەوانەی کە فەرمان بەچاکەو نەهی لەخراپە دەکەن، ئەگەر بەتەندروستی سیستەمی ئیسلامی بەکاربهێنین خۆی دژی نەهێشتنی ڕاوبۆچونە جیاکانەو سیستەمی ئیسلامی خۆی دروستی دەکات .
بەڵام هەروەکو دکتۆرمحمد یسري – خوابیپارێزێت– لەکیتابی( السیاسة المعاصرة وأحکامها ) دەڵێت: ( هەموو ڕاجیاکان لەسەر دروستکردنی حیزبە سیاسیەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئیسلام دەوڵەتی تایبەتی خۆی هەبێت و ئیمام و دەسەڵاتی شەرعی خۆی هەبێت، ئەوکاتەش ڕاجیاکان دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی ڕاوبۆچونی( فقهي ) شەرعی ).
ووتەی دووەم لێرەدا : کە کۆتاییەتی، لەوانەیە ئەمە لەهەمویان دروستربێت ( الراجح ) ووتەی شێخ أبوزید لە اللجنة الدائمة یە و سید عبدالعظیم لە کیتابی ( الدیموقراطیة في المیزان ) ودکتۆر وجدي الغنیم، بەڵام پرسیارەکە ئەوەنیە لە ڕاستیدا کە ئێمەی تیادادەژین، بەڵکو وەکو دکتۆر محمد یسري لە تەواوکردنی بابەتەکەیدا، کە باسی لەوەهاتوە کە ووڵاتێك عەلمانیەکان زاڵبن بەسەریدا و دەسەڵاتیان هەبێت و فرسەتی دروستکردنی حیزبی سیاسی کراوەبێت، دەڵێت، پرسیارەکە ئەوەیە کە پرسیاریان لە اللجنة الدائمة کاتێك پرسیاردەکرێت و دەڵێن : ئێمە لە ووڵاتێکی نائیسلامیدا دەژین و پێویستیمان بە دروستکردنی حیزبێکی ئیسلامیە بۆ هاوکاریکردنی یەکتری بۆکاری باش وخێروچاکەکردن، هەرەوەکو شێخ ابن باز و شێخ ابن العثیمین دەڵێن .
کەواتە لە کۆتایدا کاتێك کە دێین باسی حیزبی نوری سەلەفی دەکەین، هەرچەندە درێژەمان بەباسەکەماندا، بەڵام هەندێك کەس هەندێ هەڵوێست و بارودۆخەکە نازانن و کەمێك لە قسەکان نقڵ دەکەن و بە پچڕ پچڕ و لە جێگای خۆیدا داینانێت و لە جێگایەکی گوماناویدا بەکاریدەهێنێت، بەڵێ لەڕاستیدا دروستکردن و هەبونی چەندین حیزبێکی سیاسی لەناو دەوڵەتی ئیسلامیدا دروست نیەو ناشیت، چونکە بەڵگەکان زۆرن و بەهیزترن لەوانەی کە بەڵگەیتر دەهێننەوە، هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت : { إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ } هەروەها کە دەفەرموێت : { وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا } ئەم ووتانە زۆر ئاشکراو ڕوونن لە دیندا .
بەڵام ڕاستی بارودۆخەکەی کە تیایدا دەژین چی بارودۆخێکە کە تیایدا دەژین ؟ ئێمە لێرەدا دوو فەتوامان هەیە لە لێژنەی فەتواوە :
١_ قەدەغەکردنی حیزبە سیاسیەکان لەناو دەوڵەتی ئیسلامیدا .
٢_ ڕێگەپێدانی حیزبی ئیسلامی لەناو دەوڵەتی ئیسلامیدا کە بەشەرع حوکم ناکەن، لەڕووی هاوکاریکردنی چاکەو خێرەوەیە .
لەکۆتایدا ووتەی دکتۆر محمد یسري دەهێنینەوە: ڕاجیایمان لە ڕووی ( فقهي ) یەوەیە لەگەڵ ئەوانەی کەدەڵێن، ڕێگەدراوە کە چەندین حیزبی سیاسی دروستبکرێت لەناو دەوڵەتی ئیسلامیدا، ئەمە لێرەدا لەکاتێکدایە کە دەوڵەتی ئیسلامی هەبێت و دەسەڵاتی حوکمی شەرعبێت و ئیمامی دیاریکراوی هەبێت وجێگیربێت، لەوکاتەدا قسە وەردەگیرێت و ڕەدیش دەکرێتەوە یان وەرناگیرێت .
2_ ڕاجیاوازیمان لەگەڵ کۆمەڵەی دووەمدا ڕاجیاوازی دروستەو بیروڕای جیاوازی ( فقهي ) یە، لەگەڵ ئەوانەی کە دەڵێن، دەشێت حیزبی سیاسی دروست بکرێت یان ببێت بەمەرجی شەرعیەتی ئیسلامی .
بەڵام ڕاجیاوازیمان لەگەڵ ئەوانەی کە دەڵێن دروستە حیزبی شیوعی دروست ببێت لەناو دەوڵەتی ئیسلامدا ئەم جیاوازیە جێگای قبوڵ کردن نیە، ئەمەش بوە بە فەرزێك و نابێت بهێلرێت حیزبی شیوعی و لیبراڵی وعەلمانی دروست ببێت و ڕێگری بکرێت بە هەر جۆرێك دەبێت ودەشیت کە قدەغەبکرێت بە فەرمانی دەستوری و یاسایی و دادگا و هەرشێوازێك کە دەتوانن بیگرنەبەر بۆ نەهێشتنی دەسەڵاتی ئەو حیزبانە کە هەروەکو لە میسردا ڕوویداوە و لەڕووی پەروەردەو قەزاوەت یاساو دەستور یاسا کۆمەڵایەتیەکان .
هەربۆیە زانای پایەبەرز شێخ ابواسحاق دەیوت: حیزب ئێستا بووە بە هێڵی بەرگریکردن بۆ بانگەواز، ئەم قسەیە زۆر ڕاست ودروستە، چونکە هەرگورزێکی سیاسی بوەشێنرێت دەدات لە حیزبەکان، تۆ وەکو یەکێکی بانگخواز، لەچی کەناڵێکەوە دەڵێیت ئەم قسانە دژی بانگەوازی ئیسلامین ؟ لەم کاتەدا بون بەئەندام لە حیزبی نوری سەلەفی دەچێتە ئەو بابەوە کە هاوکاریکردن لەکاروکردەوەی چاك وباشەکاندا، ( التعاون علی البروالتقوی ) هەروەها لەڕووی ئەوەی کە شەڕوخراپەکاری کەمبکرێتەوە و خێروچاکە زیاتربکرێت ، واللە اعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆتای لای ئێمەوە بەم چەند دێڕە کۆتایی پێدەهێنین :
کاکی وەرگێڕی بەناو نامیلکەی ( ئەم کۆمەڵانە لە حەفتاو دوو تاقمەکەن ) عبداللە خالید ، لەگەڵ نوسەری پێشەکیەکەیدا بەنای ابومسلم .
١_ جەنابت ئەم هەموو بەڵگەو فەتوایانەت وەلاوەناوەو تەنها یەك دوو فەتوای زۆر نادروستت هێناوەتەوە کە لەگەڵ بنەڕەتی باسەکەت و تایتڵی نامیلکەکەتدا ناگونجێت و فەتوای پێکاوت نەهێناوەتەوەکە بەڕونی یان ئاشکرا بڵێت ئەم کۆمەڵانە ئەهلی دۆزەخن لەکاتێكدا وادەزانم کە نازانیت هیچ کۆمەڵێك و تاقمێك بەگشتی تەکفیرناکرێت و هیچ زانایەکیش نەیکردوەو لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کەسێك لە ئەهلی سوننەت وجەماعەت بۆیان نیەو نەیان کردوەو نایشیکەن کە بە تەنها کەسێك بڵێن کە ئەهلی دۆزەخە چۆن وێراوتە و جورئەتت کردوە کە چەندین کۆمەڵ وتاقم عوکمی دۆزەخ بەسەریاندابدەیت، چۆن دەتوانیت ئەم کۆمەڵانەی کە ناوت بردوە بە ئەهلی دۆزەخی دابنەیت ؟ ئایە ئەمەی کە تۆ کردوتە تەکفیرکردن نیە ؟ لەکاتێکدا خەڵکیتر بەوە عەیبداردەکەن کە تەکفیرین ؟ ئەگەر کەسدێك کەسێکیتری موسڵمان بەکافردابنێت مانای ئەوەنیە کە ڕەوانەی دۆزەخی دەکات، نەخێر بەڵکو جەنابتان بێ ڤیزەو پاسپۆرت ڕەوانەی دۆزەخمان دەکەن، ئایە لە تەکفیرکردن خەتەرناکترنیە ؟
٢_ ئەم هەموو فەتوایەت نەزانیوە و بێئاگایت لەم فەتوایانە و کەچی ڕاستەوخۆ لەسەر چەند فەتوایەك وەکو ووتمان کە نەتپێکاوە لە هێنانەوەی فەتواکانیشدا، چۆن غیرەت گرتی بیکەیت بەنامیلکەو بڵاویشی بکەیتەوە ! نازانیت کە خەڵکی ووڵامی پێیە بەرامبەرت، هەرچەندە کە موسڵمانانێکی زۆر هەن کە ووڵامتانی داوەتەوەو هەموو ڕێگایەکیان گرتۆتەبەر بۆ تێگەیشتنتان و بەخۆدا چونەوەتان بەڵام ئێوە وەکو کورد واتەنی دەڵێن ( وەکو قازوان تەڕنابن ) باوەڕ بە ووڵامی کەسیش ناکەن و نایخوێننەوە بۆ ئەوەی کە تێنەگەن، باشتر بیڵێم ڕێگاتان نەدراوە لەلایەن شێخەکانتانەوە کە نوسینی موسڵمانان بخوێننەوە و بۆتان نیە باوەڕی پیبهێنن، ئەوەش ئەگەر ئاگاداری خۆتان نەبن توشی حوکمی ئەو ئایەتە پیرۆزە دەبن کە دەفەرموێت: { وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُمْ مِنْ
إِلَٰهٍ غَيْرِي فَأَوْقِدْ لِي يَا هَامَانُ عَلَى الطِّينِ فَاجْعَلْ لِي
صَرْحًا لَعَلِّي أَطَّلِعُ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ
مِنَ الْكَاذِبِينَ } .
٣_ دەڵێیت : با یەك بەڵگەمان بۆ بهێننەوە، لە قورئان و فەرمودەی ڕاست، لەکاتێکدا خۆت بەڵگەیەکت پێ نیەو هەرناشزانی کام ئایەت و کام فەرمودە بەبەڵگە دروستەو بیهێنیتەوە، کەچی داوای شتێکی مەحاڵ دەکەیت ؟
لەکاتێکدا دەڵێیت : فەتواو قەولی زانایان مەهێننەوە چونکە زانایان پێویستیان بەبەڵگەی ئایەت وفەرمودەهەیە تاوەکو ووتەکانیان بکرێت بە بەڵگە، لەکاتێکدا خۆت فەتوای نادروستت هێناوەتەوە و ووتەی یەك دوو زانایە، کە لەهەمان کاتدا هەرئەو زانایانەش فەتواو ووتەیتریان هەیە کە دژی بۆچونەکانی تۆن ! ئایە ئەمە جێی سەرسوڕمان نیە بۆتۆ ! یان خۆت لە گێلی دەدەیت و ئەو فەرمانەی کە پێتکراوە هەردەبیت بەجێی بهێنیت، یان دەتەوێت بەم نوسینە نادروست ناتەواوانەوە کەمێك زیاتر خۆت نزیك بکەیتەوە تاوەکو کەمێك زیاتر لێت ڕازیبن و هەلی باشترت بۆ بڕەخسێنن بۆ هەرمەرامێك کەهەتە ؟
٤_ ئەم بابەتەم نوسی بۆ ووڵامدانەوەی جەنابت چونکە هەڵەی زۆر گەورەت کردوەو دەبێت ووڵام بدرێیتەوە، لە چەند شەوی لیلة القدردا نوسیومە و بە ئومێدی ئەوەی کە خوای گەورە هەر ووشەیەکی بەخێریکی زۆر بۆمان بنوسێت، چونکە بەواجبی شەرعیمزانیوە کە ووڵامت بدەمەوە، بەڵام ئامۆژگاریم بۆت ئەوەیە کە پێ لەهەڵەکانی خۆت بنەیت و تۆبەی لێبکەیت، تۆبەکردنەکەشت چۆن تاوانەکەت بەدەرکردنی نامیلکەیەكت دەرکردوە ئاوهاش بەهەمان شێوە نامیلکەیەك دەربکەو تۆبەی خۆتی تیادا ئاشکرابکە .
٥_ ئەگەر ووتەی ئەم هەموو زانایەت پێ قبوڵ نەکراو هەر بەردەوامبویت لەسەر ئەو بۆچونانەی خۆت، ئەوا هەوڵبدە کە مێشکت بشۆیت و سەرلەنوی شتی تیادا خەزن بکەیت، ئەگەر هەرنەکرا ئەوا هەوڵبدە لەخەڵکی ئیماندارەوە نزیکبیتەوە کە بتوانێت کەمێك شتی باشت فێربکات، ئەگەرنا (.... فاصنع ماشئت ) { واللە غالب علی أمرە ولکن اكثر الناس لا یعلمون }.
٦_ بیدعە هێشتا نازانن چیە و زۆرتان ماوە لە مانای بیدعە تێبگەن و بزانن کامە بیدعەیە، بە پشتیوانی خوای گەورە ئەگەر خوای گەورە تەمەن باقی بکات و یارمەتیدەرمانبێت لە فرسەتێکیتردا هەندێك باسی بیدعەشتان بۆ دەنوسینەوەو هەوڵ دەدەین کە تێتان بگەیەنین ئەوەی کە ئێوە بە بیدعەی دەزانن خۆتان بە پێ خاوسی تێیکەتون .
خوای گەورە خۆت و نوسەری پێشەکیەکەت هیدایەت بدات و ئێمەش لەسەر هیدایەتەکەی خۆی بەردەوام بکات، انە ولي ذڵك والقادرعلیە .
تکام وایە ئەگەر هەرکەسێك هەڵەیەکی تیادا بەدیکرد بیکات بەدیاریەك و بۆم بنێرێتەوە و خێری دەگات و منیش مەمنونی دەبم، کەس بێ هەڵەو پەڵە نابێت، خوای گەورە لە هەڵەی هەموو لایەکمان ببورێت ، آمین .