09/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێك هۆكاری وازنههێنانى ده‌خاته‌ڕوو
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هۆكاری ده‌ستله‌كارنه‌كێشانه‌وه‌ی له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێم چاك بكه‌ن بۆیه له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان ناكشێنه‌وه.
ناوبراو زیاتر ده‌ڵێت "له‌بری دانه‌وه‌ی قه‌رزی خه‌ڵك كهلهبانكهكان ده‌رهێنراوه، له‌بری پێدانی پاره‌ی پرۆژه‌كان، له‌بری دانی موچه‌ی قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران، له‌به‌ری باشتركردنی ژیانی پێشمه‌رگه! خه‌ڵكتان قهرزارتر كرد".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "شانازیش ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ فراكسیۆنهكهم زۆرترین هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ی ئایندهی خه‌ڵك به‌وجۆره قه‌رزدار نه‌كرێ به‌ڵام هه‌ندێك به‌سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی تێ‌یان په‌ڕاند!
ڕه‌نگه بپرسن بۆ ده‌ست لهكارناكێشینهوه؟ ئێمه له‌وێین دۆخه‌كه ئاوا تێده‌په‌ڕێنن بۆیه پێویسته ئه‌وه‌ی تا پێمان ده‌كرێ بیكه‌ین".
د.ع