دكتۆر فوئاد مەعسوم: سەرۆك كۆماری عێراق بڕیارە سبەی بەسەردانێك بگاتە شاری سلێمانی
09/06/2015 نوسەر: bzavpress

دكتۆر فوئاد مەعسوم: سەرۆك كۆماری عێراق بڕیارە سبەی بەسەردانێك بگاتە شاری سلێمانی

دكتۆر فوئاد مەعسوم: سەرۆك كۆماری عێراق بڕیارە سبەی بەسەردانێك بگاتە شاری سلێمانی و لەگەڵ جەلال تاڵەبانی و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بگاتە شاری سلێمانی و لەلایەن وەفدێكی باڵای یەكێتیەوە پێشوازی لێ بكرێت.

سەرچاوەكه‌ ڕاشیگەیاند: سەرۆك كۆماری عێراق بڕیارە سەردانی هەڤاڵ مام جەلال بكات و دواتریش لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی كۆببێتەوە، كۆبونەوەكە بۆتاوتوێكردنی دۆخی ئێستای كوردستان و پەیوەندیەكانیەتی لەگەڵ بەغداد.

وا بڕیارە لەمیانەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و كەسی یەكەمی بەشێك لە حزبە سیاسیەكان كۆببێتەوە.