09/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کرستۆس ستیلیانیدز: کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بڕی (٢٥ ملیۆن یۆرۆ) ى بؤئاوارەکانی عێراق تەرخان کردووە
کرستۆس ستیلیانیدز: کۆمسیاری ھاوکارییە مرۆییەکان لەکۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: لە درێژەی ئەو ھاوکارییانەی یەکێتی ئەوروپا پێشکەشی ئاوارەکانی عێراقی دەکات، لە ئێستادا کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بڕی (٢٥ ملیۆن یۆرۆ) ی بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری مرۆیی بە ئاوارەکانی عێراق تەرخان کردووە، ئاماژەشی داوەبەوەی کە لە رێی ئەو بڕە پارەیەوە دەتوانرێت چەندین پێداویستی و ئاو و خۆراک و پێدوایستیە تەندروستییەکان بۆ ئاوارەکان دابین بکرێت.
ستیلیانیدز: ئاماژەشی داوەبەوەی کە لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی پَکدادان و ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە پێویستیان بە ھاوکارییە بەرێژەی لە سەدا (٤٠٠) زیادیکردووە .