فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆردومانى پێگەكانى چه‌كدارانی‌ داعش دە کەن
09/06/2015 نوسەر: bzavpress

فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆردومانى پێگەكانى چه‌كدارانی‌ داعش دە کەن

فەرماندەیی ھێزە ھاوبەشەکان رایانگەیاندووە: فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە ماوەی (٢٤) کاتژمێردا (١٤) گورزی ئاراستەی (٧) پێگەی چه‌كدارانی‌ داعش لە(خۆرئاوایی رمادی) کردووە ، کە بەھۆیەوە کارگەیەکی گەورەی‌ دروستکردنی بۆمبی چێنراو لە دەروبەری قەزایی (ھیت) كراوه‌ته‌ ئامانج و ژمارەیەک چه‌كداریش کوژراون زیانی گیانی گەورە بە داعش دەگەیەنن .
لەلایەکیتریشەوە ، ھەمان سەرچاوە ئەوەی بڵاو کردۆتەوە ، فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان (٧ ) گورزیان ئاراستەی پێگە و یەکەکە تەکنییکیەکانی داعش لە نزیک (کۆبانێ) کردووە ،بەھۆیەوە ژمارەیەک چه‌كداری‌ داعش
 کوژراون .