09/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا:بەھاوکاری ھێرشی ئاسمانی ھاوپەیمانان ، ھێزەکانی عێراق لە بێجی پێشکەوتنیان بە دەستھێناوە
کۆلۆنیڵ ستیڤ وارن وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: ھێشتا ناتوانین باسی ئازادکردنی بێجی و پاڵاوتگەكهی بکەین کە گەورەترین پاڵاوتگەیە لە عێراقداو بەڵام پێشکەوتن بەدەست ھاتووە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" دەلێت: بەھاوکاری ھێرشی ئاسمانی ھاوپەیمانان ، ھێزەکانی عێراق لە بێجی پێشکەوتنیان بە دەستھێناوەو ھیلێکی کۆمەکردنیان بۆ بێجی و پاڵاوتگەکەی کردۆتەوە.ئاماژەی بەوەشکرد ، لە شارۆچکەی بێجی پێشکەوتنی زیاتر بە دەست ھاتووەو ھێزەکانی عێراق بەرەو ناوەندی شارۆچکەکە پێشرەویان کردووەو دەستیان کردووە بە پاشەکشە کردن بە داعش لە پاڵاوتگەی بێجی ھێزەکانی عێراق پێشرەوییان کردووەو کۆمەک و ھێزیان گەیاندۆتە ھێزێکی گەمارۆدراوی عێراق لە باکووری خۆرئاوای پاڵاوتگەکە کە ماوەی چەند مانگێکە بەرگریان كردووە، ئەوەشی ئاشکراکرد ، ھێزەکانی عێراق پێویستیان بەچەند ھەفتەیەک ھەبووە بۆ تێکشکاندنی ھێڵی بەرگری داعش و پێشرەوی کردن لە ناوچەکە و ئەو گروپە شیعانەی بەشدارییان لە شەرەکان کردووە لە ژێر کۆنترۆڵی حکومکەتی عێراقدان