عەلی‌ باپیر: ئەندامە ناڕازیەكان تا ئێستاش ئەندامی كۆمەڵن
08/06/2015 نوسەر: bzavpress

عەلی‌ باپیر: ئەندامە ناڕازیەكان تا ئێستاش ئەندامی كۆمەڵن

عەلی‌ باپیر، ئەمیری‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ڕایگەیاند، ئەو ئەندامانەی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ كە بەئەندامە ناڕازییەكان ناوزەند دەكرێن، تا ئێستا هەر كۆمەڵن‌و بەهۆی‌ هەندێك جیاوازی‌ لەبیركردنەوەیان بەشدارییان لەكۆنگرەی‌ سێیەمی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان نەكردوە.

ناوبراو راگەیاندووە، ئەو ئەندامانەی‌ بەشدارییان لەكۆنگرەدا نەكردوە، ژمارەیان (12) كەس بوەو بەهۆی‌ جیاوازی‌ بیركردنەوەیان سەبارەت بەچۆنیەتی‌ بەڕێوەچونی‌ كارەكانی‌ كۆنگرەی‌ سێیەمی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان بەشدارییان نەكردوە.

وتیشی‌: ئەوانە هەر ئەندامی‌ كۆمەڵن‌و ئەنجومەنێكیان دروستكردوە بەناوی‌ ئەنجومەنی‌ دامەزرێنەران، بەشێكی‌ زۆر لەو ئەندامانەش دەبنە ئەندامی‌ ئەو ئەنجومەنەو تا ئێستاش لەگەڵ ئەندامە ناڕازییەكان كۆنەبونەتەوە .