08/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش : سه‌ركه‌وتنی ئێمه سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی هه‌موو چه‌په‌كانی توركیایه
هاوسه‌رۆكی پارتی گه‌لانی دیموكراتی كورد سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتنی هه‌موو چه‌په‌كانی توركیا لێكدایه‌وه.
دوابه‌دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه ناڕه‌سمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی گه‌لانی دیموكرات له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌یه‌وه بۆ نێو په‌رله‌مان، وتی: سه‌ركه‌وتنی ئێمه سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی هه‌موو چه‌په‌كانی توركیایه.
ده‌میرتاش له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیكرده‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان ببه‌ستێت.
به‌پێی شیكارییه‌كانیش له ئه‌گه‌رێكی له‌و شێوه‌یه‌دا پێویسته هه‌ده‌پ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارتی گه‌لی كۆماریی‌و پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هاوپه‌یمانیی ببه‌ستێت، به‌ڵام له‌م حاڵه‌دا پێناچێت ئه‌م حكومه‌ت ته‌مه‌نی له دوو ساڵ زیاتر درێژه‌بكێشێت.