هەدەپە 75 كورسی بەدەست هێناوە
07/06/2015 نوسەر: bzavpress

هەدەپە 75 كورسی بەدەست هێناوە

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی توركیا لایەنەكان بەپێی دەنگەكانیان كورسییەكانیان بەم جۆرە دەبێت كە ئەكەپە زیاتر لە 260 كورسی بەدەست هێناوە.
 
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان‌و ئەو دەنگانەی لایەنەكان بەدەستیان هێناوە ئەكەپە 264 كورسی بەدەستهێناوەو  مەهەپەش 127 كورسی بەدەست هێناوە هەروەها جەهەپەش 84 كورسی هێناوە.
 
 هەر بەپێی ئەو دەنگانەی كە جیاكراونەتەوە كە پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە 75 كورسی بەدەست هێناوە ئەوەش بەبڕوای چاودێرانی سیاسی ئەنجامێكی گەورەیە بۆ كورد لە باكوری كوردستان.