بارزانی بۆ عەبادی : بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم قبوڵ ناکەین
07/06/2015 نوسەر: bzavpress

بارزانی بۆ عەبادی : بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم قبوڵ ناکەین


نێچیرڤان بارزانی باسی لە رۆڵی حەكیمانەی مام جەلال دەكات بە پارێزەری تەوافوقی عێراق وەسفی دەكات و هۆشداری توندیش دەدات بە عەبادی و دەڵێت بڕینی رێژەی لەسەدا 10ی پشكی هەرێم بۆ مانگی نیسان بە بڕیارەی خودی عەبادی بووە ئەمەش عەقڵیەتێكی مەترسیدارەو ئیتر لەمەودا قبوڵی ناكەین. 
 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی وتارێك، كە ئەمڕۆ لەسلێمانی پێشكەشیكرد، وتی: ئێمە ئێستا لەگەڵ بەغدا كێشەمان لەسەر بودجەو هەناردەی نەوت هەیە، بەڵام دەمانەوێت ئەو كێشانە لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكەین.
 
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: لەئێستادا گفتوگۆو پەیوەندی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌و دەمانەوێت بۆ ئەو مەبەستەش رێگەیەك بدۆزینەوە.
 
هەروەها سەرۆكی حكومەت راشیگەیاند، كە كێشەكان بەهۆی ئەوە سەریهەڵداوە، كە بەغدا پابەند نییە رێككەوتنی لەگەڵ هەولێر، بۆیە دەبێت بەغدا لەپێناوی چارەسەری كێشەكان هەنگاو هەڵبگرێت.