07/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پێ دەچێت بڕیاری داخستنی زیندانی گوانتامۆوه ده‌ربكه‌رێت
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له ئێستادا سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه یاسایه‌كه له باره‌ی سیاسه‌تی به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بڕیارێكیش له باره‌ی داخستنی زیندانی گوانتامۆوه ده‌ربكه‌ن.
به‌پێی چه‌ند ڕاپۆرتێكی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ: زیندانییه‌كان له گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ چه‌ندینجار به شێوه‌ی ده‌ستكرد خنكێندراون، یان ڕێگرییان لێكراوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بخه‌ون و رووبه‌رووی ده‌یان پێشێلكاری مرۆیی بونه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی درندانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیندانیه‌كاندا ده‌كرێت.