06/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵوێستی ئه‌ردۆغان لەبارەی تەقینەوەکەی ئامەد
سه‌رۆكی توركیا هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌س و كاری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئامەد پیشان ده‌دات و جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په له شاری ئامەدی باكوری كوردستان دو ته‌قینه‌وه رویاندا و چه‌ندین شەهیدو برینداری لێكهوتهوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ته‌قینه‌وه‌كانی ئامەدی بهبێزاركهر وه‌سفكرد كه ئامانج لێی دروستكردنی پشێوییه له‌و وڵاته و له‌هه‌مان كاتیش‌دا هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌و دو ته‌قینه‌وه‌یه پیشاندا.
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌كرا كه روداوه‌كه به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكی موه‌لیده‌یه‌كی كاره‌باوه بوه، به‌ڵام تانه‌ر یه‌ڵدز، وه‌زیری وزه‌ی توركیا جەختی له‌وه‌كرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكییه‌وه نه‌بووه به‌ڵكو ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی بۆمبه‌وه بون.
ته‌قینه‌وه‌كانی ئاماده‌و په‌لاماردانی لایه‌نگران و باره‌گاكانی هه‌ده‌په له‌توركیا له‌كاتێكدایه كه سبه‌ینێ یەکشەممە پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێده‌كات و هه‌ده‌په‌ش به ركابه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی توركیا داده‌نرێت.