05/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ریكخراوی بزاڤی نوێ كۆڕێكی بۆ د.عمر عه‌لی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ساز كرد
له‌درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا ، ڕێكخراوی بزاڤی نوێ كۆڕێكی بۆ به‌ڕێز د.عمر عه‌لی به ناوونیشانی (ئیسلام و سیاسه‌ت ، دوو چه‌مك و یه‌ك هه‌ڵوێست) له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ساز كرد .
به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆ و چالاكوانی ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و گه‌نجانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌مڕۆ 2015/6/5 له هۆڵی كتێبخانه‌ی هه‌ژار موكریانی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆڕه‌كه به‌ڕێوه چوو ، و سه‌ره‌تا د.عمر عه‌لی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی له ناوونیشانی كۆڕه‌كه كرد و دواتر به‌شدار بووان به پرسیار و سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان كۆڕه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد .
دوای ته‌واو بوونی كۆڕه‌كه‌ش به‌شدار بووان زۆر سوپاسی ڕێكخراوی بزاڤی نوێیان كرد بۆ سازدانی ئه‌و كۆڕه و هیوادار بوون كه سنووری چالاكیه‌كانیان زیارت بكه‌ن و كۆڕی زیاتر له‌و بابه‌تانه ساز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان و ڕۆشنبیرانی سنووره‌كه زیاتر سودی لێ وه‌ربگرن .