05/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیتلیجێنس ئانلاین : ئۆباما پشتیوانی لە مەسعوود بارازنی دهکات بۆ دامەزراندنی سوپای کوردی
گۆڤاری ئەلەکترۆنیکی intelligence online ئاشکرای کرد باراک ئۆباما پشتیوانی لە مەسعوود بارازنی ،سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دامەزراندنی سوپای کوردی لە عێراق .
بە پێی زانیاریەکان ماڵپەڕی intelligence online جەختی لەوە کردەوە کە مسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە چڕی هەوڵ بۆ دامەزراندنی سوپای سەربەخۆ و بە توانای پێکهاتوو لە هێزە کوردییەکان دەدات.
ئەم ماڵپەڕە کە هەواڵی ئەمنی و سەربازی بڵاو دەکاتەوە، ئاشکرای کرد کە باراک ئۆباما لە دامەزراندنی وەها سوپایەک پشتیوانی دەکات.
ماڵپەڕی intelligence online ههروهها نوسیویەتی که ئامانجی مەسعوود بارزانی لە هەوڵ بۆ دامەزراندنی سوپایەکی سەربەخۆی کوردی، وەستانەوە لە بەارنبەر پاشهاتەکانی ڕکابەری نێوخۆیی لە نێوان کوردەکان و ناکۆکییەکانی ناوچەیە.