دەبێت لە روی فكرییەوە جەنگی دژ بە داعش بکرێت
05/06/2015 نوسەر: bzavpress

دەبێت لە روی فكرییەوە جەنگی دژ بە داعش بکرێت

 
پیتەر تۆماس یاریدەدەری بان كی مۆن سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری ئاسایش لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم"دەبێت لە روی فكرییەوە كاربكرێت بۆ لاوازكردنی بیری توندڕەوی‌و بەتایبەت رێكخراوی داعش كە دەبێت شەڕێكی فكری لەدژی بەڕێوە بچێت".
 
تۆماس سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ ئەو هاوكاریەی پێشكەشی ئاوارەكان‌و كارمەندانی نەتەوە یەكگرتوەكانی دەكات لەكاتی جێبەجێكردنی كارەكانیاندا.
 
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەو دیدارەدا وەزیری پێشمەرگە داوای لە نەتەوە یەكگرتوەكان كرد، زیاتر هاوكاری‌و كۆمەكی ئاوارەكان بكەن لە هەرێمی كوردستان‌‌و جەختیشیكردوەتەوە كە هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارامە بۆ پێكەوە ژیان‌و پێویستە نەتەوەیەكگرتوەكان زیاتر گرنگی پێ بدات تاكو زیاتر بەرەوپێش بچێت.