04/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نیلوڤەر كۆچ: شكستی ئاكەپە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا شكستی داعشه
هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان، ئاماژە بەوەدەكات: شكستی ئاكەپە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا شكستی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ە لەڕۆژئاواو باشوری كوردستان.
نیلوڤەر كۆچ، هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر وتی: پێویستە بەهۆی دۆخی ئێستاوە پەلە بكرێت لەبەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی، چونكە بەستنی ئەو كۆنگرەیە دەبێتە هۆی ڕاكێشانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی كورد.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی توركیا، ئاماژەی بەوەشدا: شكستی ئاكەپە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا شكستی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامییە لەڕۆژئاوا و باشوری كوردستان، تەئكیدیشی كردەوە كە ئەگەر هەموو لایەكمان یەكگرتوو بین دەتوانین شەنگال ڕزگار بكەین.