عەلی باپیر بۆ مەسعود بارزانی: مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم بەدەست هیچ كەسێك نییە
04/06/2015 نوسەر: bzavpress

عەلی باپیر بۆ مەسعود بارزانی: مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم بەدەست هیچ كەسێك نییە

عەلی باپیر دەربارەی مانەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم لەپۆستەكەیدا رایدەگەیەنێت دواقسە لەسەر ئەم بابەتە بۆ پەرلەمان دەبێت و بڕیاری مانەوەی بارزانی بەدەست هیچ كەسێك نییە.

لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی ئەمڕۆدا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان وتی، بابەتی مانەوەی مەسعود بارزانی یاخود نەمانەوەی لەپۆستی سەرۆكی هەرێم و كاركردن لەسەر دەستور كاری پەرلەمانە و دەبێت دوا قسە پەرلەمانی كوردستان بیكات، چونكە ئەو بڕیارە بەدەست هیچ كەسێكمان نیە.

عەلی باپیر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەنەمانەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكەوێتە مەترسی من دەڵێم بابمێنێتەوە بەو مەرجەی كە سازان هەبێت و لەیاسا دەرنەچین.