مەحمود عوسمان: ئامانجی ئەمریکا لەناوبردنی داعش نی یە
04/06/2015 نوسەر: bzavpress

مەحمود عوسمان: ئامانجی ئەمریکا لەناوبردنی داعش نی یە

مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد، پێی وایە:ئامانجی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ كۆتاییهێنان بە چەكدارانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) نییە، بەڵكو دەیانەوێت تەنها تواناكانی ئەو چەكدارانە لاواز بكەن.

مەحمود عوسمان، ئاماژەی بەوەداوە: جددی نەبوونی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لەجەنگی دژی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیدا هۆكارێكە بۆ فراوان بوونی ئەو ڕێكخراوە لە عێراق و سوریادا.

وتیشی: ئەمریكا نایەوێت ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەناوببات، بەڵكو تەنها دەیەوێت توانای ئەو چەكدارانە لاوازبكات و ڕێگە لەفراوان بوونی دەسەڵاتەكانیان بگرێت لەعێراق و سوریادا.

مەحمود عوسمان، ڕوونیشیكردەوە: سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق، ناڕازین لە ڕۆڵی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەجەنگی دژی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیدا.