04/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی هەڕەشە لە بەغدا دەكات
ئەگەر بەغدا بودجەی مانگی 5 بەتەواوەتی ڕەوانەنەكات، هەرێم راستەوخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێت.
خەسرۆ گۆران سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند "ئەگەر بەغدا بۆ مانگی 5 پابەندی ڕێككەوتنەكە بوو، ئەوا بەرژەوەندی هەردوو لای تێدایە، بەڵام ئەگەر لەسەر سیاسەتی خۆی بەردەوامبێت، حكومەتی هەرێم رێگەچارەیەكی دیكە دەگرێتە بەر".
ناوبراو راشیگەیاند "دەبێت هەرێم بەیەكجاری لەگەڵ بەغدا یەكلایبكاتەوە، یان بەدوای چارەسەری دیكەدا بگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بۆ ئەمەیش ڕاستەوخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێت".
هه روه ها جەختیكردووەتەوەو ئەوان ئەوان وەك ئەندامانی كورد لەبەغدا چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی بزانین ئەو مانگە چی دەكاتو تا چەند بودجەی هەرێم ڕەوانە دەكات.
بەپێی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەرێمی كوردستان بۆ مانگی پێنج زیاتر لە 17 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە، كە نزیكەی 14 ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی سۆمۆ كردووە.