لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هیرش دەکرێتە سەر بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی
02/06/2015 نوسەر: bzavpress

لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هیرش دەکرێتە سەر بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی

ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بەنارنجۆك‌و كڵاشینكۆف هێرشیان كردە سەر ناوچەی خورماتوی كۆمەڵی ئیسلامی.

 
ئەحمەد محەمەد، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی كۆمەڵی ئیسلامی، لەو بارەوە رایگەیاند "سەعات سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر بارەگای ناوچەی كۆمەڵ‌و لەلایەن پاسەوانانی بارەگاكەوە وەڵامیان دراوەتەوە".
 
بەرپرسی ناوچەی خورماتووی كۆمەڵی ئیسلامی وتیشی: هێرشبەرەكان سەرەتا دوو نارنجۆكی دەستییان هەڵداوەو دواتر دەستڕێژی گوللەیان كردووە، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە".
 
ئەحمەد محەمەد سەبارەت بەهۆكاری بەئامانجگرتنی ناوچەی كۆمەڵی ئیسلامیش، وتی "هۆكارەكەی بۆ ئەو ململانێ‌و بۆشاییە ئەمنییەیە دەگەڕێتەوە، كە ماوەیەكی زۆرە لە قەزای خورماتوو درووست بووە.