بارزانی ئامادە نییە وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە لە بارەی كەوتنی موسڵ ئاڕاستەی كرابوو
02/06/2015 نوسەر: bzavpress

بارزانی ئامادە نییە وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە لە بارەی كەوتنی موسڵ ئاڕاستەی كرابوو

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادە نییە وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە، كە لە لایەن لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی موسڵ ئاڕاستەی كرابوو.

ئاژانسی ((الیوم الثامن)) لەسەرچاوەیەكی تایبەتی ناو لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی موسڵ كە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پێكهێنراوە، بڵاویكردەوە"مەسعود بارزانی پرسیارەكانی گەڕاندەوە بۆ لیژنەكە بە بێ ئەوەی وەڵامی پرسیارەكانی دابێتەوە".
سەرچاوەكە دەربارەی پرسیارەكان وتی:" لە دوای وەڵام نەدانەوەی پرسیارەكان، ئێستا لە لایەن لیژنەكەوە بارزانی تۆمەتباردەكرێت، بە هاوكاریكردنی گروپی چەکداری داعش و زەمینە سازی بۆ كەوتنی موسڵ".

لە ڕووداوی كەوتنی موسڵدا، جگە لە بەرپرسە سەربازی و ئەمنیەكان، چەندین بەرپرسی باڵاش گومانی ئەوەیان لەسەرە كە لە كەوتنی موسڵدا دەستیان هەبووەو لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی موسڵ لێكۆڵینەوە لە گەڵ 50بەرپرسدا دەكات و پرسیاریش ئاراستەی هەر یەك لە نوری مالیكی فەرماندەی پێشووی هێزە چەكدارەكانی عێراق و ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.