01/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: رێکه‌وتنه نه‌وتیه‌که‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێکه‌وتنێکی سیاسی نیه
ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند '' رێکه‌وتنه نه‌وتیه‌که‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێکه‌وتنێکی سیاسی نیه، به‌ڵکو به‌جێهێنانی یاسای بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه بۆ ساڵی 2015 و هه‌موان ده‌زانن که ئه‌و یاسایه‌ش یاسایه‌کی روون و ئاشکرایه''.
وتیشی ''سه‌رجه‌م فراکسیۆنه عێراقیه‌کانی په‌رله‌مان ده‌نگیان به یاسای بودجه‌ی 2015 داوه و چه‌ندین ژماره‌ی روونیش له‌و یاسایه‌دا هه‌یه و پێویست ناکات حکومه‌تی ناوه‌ند هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه بدات''.
ئه‌شواق جاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که ده‌بێت حکومه‌تی ناوه‌ند ئه‌و یاسایه جێ به‌جێ بکات وه له کاتی به جێ نه‌گه‌یاندنی بڕگه‌کانی ئه‌و یاسایه و نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، ئه‌وا حکومه‌تی هه‌رێم له دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵا له‌سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ند تۆمار ده‌کات.
به‌پێی رێکه‌وتنی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، ده‌بێت رۆژانه هه‌رێم 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگای سۆمۆوه بفرۆشێت و له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا بودجه‌ی %17 و پشکی پێشمه‌رگه له بودجه‌دا بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رێکه‌وتنه وه‌ک خۆی جێ به جێ نه‌کراوه.