بەبۆنەی‌  كۆچی دوایی کوڕەکەی، بارزانی پەیامێك ئاراستەی جۆ بایدن دەكات
31/05/2015 نوسەر: bzavpress

بەبۆنەی‌ كۆچی دوایی کوڕەکەی، بارزانی پەیامێك ئاراستەی جۆ بایدن دەكات

مەسعود بارزانی بەبۆنەی‌  كۆچی دوایی بو بایدن كوڕی جۆ بایدنی جێگری سەرۆكی ئەمریكا ، پەیامێك ئاراستەی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا دەكات.
 
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بەناوی سەرۆكی هەرێم وێڕای نیشاندانی هاوخەمی و سەرەخۆشیكردن لە جۆ بایدن و گەل و حكومەتی ئەمریكا،  ستایشی رۆڵی جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای كرد كە هەمیشە پشتگیری لە ئەزموونی هەرێم و گەلی كوردستان كردووە و چەندین جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و پشتگیری وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردۆتەوە.
 
لە بەرامبەردا جۆزێف پێننیگتۆن كونسوڵی گشتی ئەمریكا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و هاوسۆزی و ئەو سەردانەی بەرپرسانی هەرێم نیشاندا و دڵنیای كردن كە پەیامەكە دەگەیەننە واشنتن، جەختیشی لەسەر پەیوەندی پتەوو دۆستایەتی نزیكی هەردوولا كردەوە.