22/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
قادر عه‌زیز له وه‌لاَمی رۆژنامه‌ی هه‌ولێردا،هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر پارتی و بارزانی
سكرتێری حیزی ئاینده‌ی كوردستان له‌وه‌ڵامی "ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری" سه‌ربه ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتیدا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كێوبێت، به‌خۆسه‌پاندن و ته‌زویرو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر قوتی خه‌ڵك حكومڕانی ناكات.
قادر عه‌زیز سكرتێری حیزبی ئاینده‌ی كوردستان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "ساڵانێكه پارێزگای هه‌ولێر رۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه به‌ناوی (هه‌ولێر) ده‌رده‌كات و به‌خۆڕایی دابه‌شیده‌كات، به‌هه‌موو پێوه‌رێك بێت ده‌بێت ئه‌م ڕۆژنامه‌یه تایبه‌ت بێت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی كار‌و چالاكی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاوه، كه چی ڕۆژنامه‌كه كراوه به‌ڕۆژنامه‌یه‌كی حیزبی و له‌مه‌ش زیاتر بۆ په‌لاماردان‌و سوكایه‌تیكردن به‌م‌و به‌و به‌كارده‌هێنرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له‌ژماره (1710) ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی (21/8/2013)دا له‌ژێر ناوی (قادر عزیز چرنوك له‌كێوێك ده‌گرێت) كۆمه‌ڵێك قسه‌ی بازاڕی كه هه‌ر له‌خۆی و له‌وانه‌ی له‌پشتی بابه‌ته‌كه‌وه‌ن ده‌وه‌شێته‌وه، بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه ئه‌م ڕۆژنامه‌یه به‌م قسانه كه قسه‌ی سیاسی نین، وه‌ڵامی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی قادر عزیز ده‌ده‌نه‌وه، بۆیه به‌پێویستمان زانی بۆ ئه‌وانه‌ش كه له‌پشتی ئه‌و نووسینه‌ن به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه".
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌وا (8) ساڵه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، له‌م (8) ساڵه‌دا وه‌ك زۆرجاری تریش ئاماژه‌ی پێدراوه ئه‌وه‌نده‌ی پۆسته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی خۆی و حیزب و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌و ئه‌وه‌نده‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پۆسته‌وه دژایه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكردووه، ئه‌وه‌نده ئه‌و پۆسته‌ی نه‌خستووه‌ته خزمه‌تی خه‌ڵك و گیرانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان‌و دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی نیشتمانی كه یاسا‌و دادپه‌روه‌ری‌و مافی مرۆڤی تێیدا به‌رقه‌راربێت".
وه‌ده‌شڵێت "مه‌سعود بارزانی به‌بڕیاری خۆی به‌فه‌رمی ڕۆژی (21/9/2013)ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریكرد، هه‌روه‌ك ڕایگه‌یاند كه پابه‌ندی یاساكان ده‌بێت‌و چاوی له‌پۆست و پله نییه، كه‌چی دواتر بۆ مانه‌وه له‌و پۆسته كه یاسا ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌دا، له‌ڕێگه‌ی بڕیارێكی حیزبی به‌بێ هیچ پاساوێك په‌رله‌مانی به‌كارهێنا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به‌مه‌ش یاسای سه‌رۆكایه‌تی‌و دیموكراسی هه‌ڵبژاردن‌و مافی خه‌ڵكی كوردستانی له‌ده‌نگدان پێشێلكرد، دیار هه‌ر پۆستێكیش كه بواری هه‌ڵبژاردنی هه‌بێت، به‌بێ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه شه‌رعییه‌تی نییه".