30/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یەكێتی بۆ ساڵیادی حیزبەكەو كۆبوونەوەیەكی تایبەت بانگهێشتی نەوشیروان مستەفا دەكات
بڕیارە رۆژی 1/6/2015 یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەماڵی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی بەكۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی یادی 40 ساڵەی دامەزراندنی بكاتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەکان، یەكێتی بۆ ساڵیادی حیزبەكەی بانگهێشتی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی كوردووە، وابریاریشە بۆ بۆ كوبوونەوەیەكی هاوبەشیش بانگهێشتی بكەن، بەڵام هەندێك لەئەندامانی مەكتەب سیاسی بەوە رازینەبوون بەشداربێت.
ئەوەش زانراوە لەكۆبوونەوكەدا وابریارە جەلال تاڵەبانی ئامادەبێتو ئەو كۆبووونەوەیە بكرێتە دەستپێك بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانیان.
شایەنی باسە ساڵی 1975 بەسەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی چەند سیاسییەكی تری كورد، حیزبێك دامەزرا بەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە دواترو لەساڵی 2006 نەوشیروان مستەفا، كە ئەوكات جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بوو، لەحیزبەكە جیابووەو بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند.
لەبارەی ئەوەی نەوشیران مستەفا بەدەم بانگهێشتەكەوە دەچێت، تائێستا ناوبراو هیچ هەڵوێستێكی فەرمی رانەگەیاندووە.