ئەحمەد  ئۆغلۆ:ھەدەپە لەپێناو بەدەستھێنانی دەنگ پشێوی دەنێنەوە
30/05/2015 نوسەر: bzavpress

ئەحمەد ئۆغلۆ:ھەدەپە لەپێناو بەدەستھێنانی دەنگ پشێوی دەنێنەوە

ئەحمەد داود ئۆغلۆ ھێرش دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی گەلان و دەڵێت: ( ھەدەپە ) لەپێناو بەدەستھێنانی دەنگ دەیانەوێت پشێوی بنێنەوە.

ئەحمەد دادو ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان، لەمیانی پێشکەش کردنی وتارێک لەبەردەم لایەنگرانی پارتەکەی لە ولایەتی (قایسەری)، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەوان نییەتیان ھەیە ھەموو پارتە بەشداربووەکانی ھەڵبژاردن مافی سیاسی خۆیان وەربگرن، بەڵام پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەو بۆچوونەیان نییە.

دەشڵێت، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئیستای ناو پەرلەمان لە ھەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران، جیاوازییەکی زۆر لە دەنگەکانیان نابێت.
ناوبراو، ھێرش دەکاتە سەر (ھەدەپە)و تۆمەتباریان دەکات کە لەپێناو بەدەستھێنانی دەنگ و دەیانەوێت پشێوی دروست بکەن.
بڕیارە ٧ی حوزەیران بەبەشداری ٢٠ پارت و قەوارەی سیاسی و زیاتر لە ٥٣ ملیۆن دەنگدەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچێت.