30/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كوردستان: بەهۆی قەیرانی داراییە وە نەمامە كان مە ترسى لەناوچوونيان هە يە
ئومێد محەمەد، لێپرسراوی (نەمامگەی سیروان) راگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبونی دەستی کارەوە لە ئەمساڵدا نەیانتوانیوە هیچ جۆرە نەمامێك بەرهەمبهێنن، لەکاتێکدا لە رابوردودا ساڵانە (500) هەزار نەمامیان بەرهەمهێناوە.
وتیشی: لە ئێستادا كە وەرزی ئاودێریە، چارەسەری نەبونی كرێكار و كارمەندمان بۆ ناکرێت و رۆژ لەدوای ڕۆژ مەترسیی لەناوچون و وشكبونی (120) دۆنم نەمامگەی كشتوكاڵی سیروان لە ئارادایە.
ناوبراو وتیشی: لەلایەن رێكخراوی (ریچ)ی ژینگەیی چەند كرێكارێكی كاتی بۆ نەمامگەكە دابینكراوە، بەڵام لە ئێستادا مەترسیەكە گەورەتردەبێت، بۆیە حكومەت و رێكخراوەكانیشیان لەوشكبونی نەمامگەكەیان ئاگادار كردوەتەوە.