30/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان وه‌ك حزبێكی سیاسی ئیسلامی و باوه‌ڕپێكراوی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مڕۆ سێهه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری نزیكه‌ی 800 ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد .
له پاش به‌ستنی دوو كۆنگره له ماوه‌ی 14 ساڵی پێشووی دورست بوونی حیزبه‌كه ئه‌مڕۆ بۆ جاری سێیه‌م كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت ، بڕیاریش وایه چه‌ندین گۆڕانكاری له ئاستی بالاَ و به‌رنامه و په‌یڕه‌و و پرۆگرامی حیزبه‌كه‌دا بكرێت و هه‌ر له‌كۆنگره‌دا ئه‌ندامانی نوێی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی چاودێری هه‌ڵده‌بژێردێن.
كۆنگره‌ی سێهه‌می كۆمه‌ڵ له هۆڵی ئه‌وتار له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك-هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت و بریاره سێ رۆژ بخایه‌نێت.
كۆنگره‌كه به به‌شداری 760 ئه‌ندام و 63 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی وه‌كو ئه‌ندامی كۆنگره به‌شدارن ، خوشكان به 158 ئه‌ندام له‌كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌شدارن كه ڕیّژهی له‌سه‌دا 20ی رێژه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره پێكده‌هێنن .
67 زانای ئایینی ئه‌ندامن و قوتابیانیش به 43 ئه‌ندام به‌شدارن له كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان .