30/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلی عەبدوڵا ساڵح: نابێت عەبد رەبە مەنسور ھادی بگەرێتەوە بۆ پێگەی رابردووی.
عەلی عەبدوڵا ساڵح:سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە نابێت "عەبد رەبە مەنسور ھادی" بگەرێتەوە بۆ پێگەی رابردووی.
ناوبراو وتیشی رۆڵ و کاریگەرییەکانی "عەبد رەبە مەنسور ھادی" ھەتا ئەو کاتە ھەبوون کە حوسییەکان سەنعایان کۆنترۆڵنەکردبوو، بەکۆنترۆڵکردنی (سەنعاش) "عەبد رەبە" کۆتایی بەدەسەڵاتەکانی ھاتووە، لەسەر کورسی دەسەڵات ھەڵاتووە، بۆیە ھیچ شەرعێتێکی سیاسی و یاسایی نییە و ھیچ رۆڵێکیشی لە گۆڕەپانی سیاسی یەمەن نابێت.