29/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەركردەی بەرەی نوسرە ئامانجمان ڕوخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
سەركردەی بەرەی نوسرە باس لەوەدەكات ئامانجیان ڕوخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و كۆنتڕۆڵكردنی دیمەشقە و بەم نزیكانەش ئەو ئامانجەیان دێتەدی.
ئەبو محەمەد جەولانی، سەركردەی بەرەی نوسەرە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی جزیرە، ڕایگەیاندوە، سەرەكیترین ئامانجی گروپەكەیان كۆنتڕۆڵ كردنی دیمەشقی پایتەختی سوریا و كۆتاییهێنانە بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.
وتیشی: زۆر دڵنیایە لەوەی بەم نزیكانە حكومەتی سوریا كۆتایی پێدێت.
سەركردەی بەرەی نوسرە كە لەو چاوپێكەوتنەدا باسی لەوەشكردووە: عەلەویەكان كافرن و لە ئایینی خودا هەڵگەڕاونەتەوە.
بەرەی نوسرە یەكێكە لە گروپە ئیسلامیە توندڕەوەكانی سەر بە قاعیدە، كە ڕووبەرێكی فراوانی خاكی سوریای بەدەستەوەیە و لە ماوەی ڕابردوودا هاوشێوەی داعش چەندین جار بووەتە ئامانجی گورزە ئاسمانیەكانی هاوپەیمانان.