ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی  لاهور شێخ جەنگی  لەگەڵ نەوشیروان مستەفا
29/05/2015 نوسەر: bzavpress

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا

شەوی رابردوو 28 ی 5 ی 2015 نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران و لاهور شێخ جەنگی بەرێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری و سەركردەی دیاری یەكێتی كۆبونەوە . 

لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری هەرێم لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: لەگەڵ نەوشیروان موستەفا دانیشتنێكی تێروتەسەلمان ئەنجامداو تێیدا هەموو بابەتەكانی جێی بایەخی خەڵكی كوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆو هەرێمی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچەكە, بەوردی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

لاهور شێخ جەنگی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی هەروەها وتی: ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان‌و لێكنزیكی بۆچوونەكان لەو ماوەیەدا كراوە، كە زیاتر لەدوو كاتژێری خایاند.

هه روه ها ناوبراو  لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە كە ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و بۆچونەكانیان لەیەكەوە نزیكبون ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە كە بە رەچاوكردنی هەڵكشانی دەرفەت و مەترسییەكان و رێوشوێنەكان بۆ روبەڕوبونەوەیان, ئەوەی سەلماند زیاتر لە جاران ئەم قۆناغە مێژوییە پێویستی بە یەكڕیزیی هەیە.