29/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵی ئیسلامی سێهه‌مین كۆنگره‌ی خوى ده‌به‌ستێت
سبه‌ینێ شه‌ممه، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان سێهه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له شاری هه‌ولێر، به به‌شداریی نزیكه‌ی 800 ئه‌ندام به‌ڕێوه‌ده‌بات.
كۆنگره‌ی سێهه‌می كۆمه‌ڵ له هۆڵی ئه‌وتار له شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك-هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره سێ رۆژ بخایه‌نێت. له كۆنگره‌دا ئه‌ندامانی نوێی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی چاودێری هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هاوكات لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی سێهه‌م له نووسراوێكدا ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌كات، سبه‌ینێ شه‌ممه كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی له شوێنی دیاریكراو ئاماده‌بن.