28/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دڵشاد گەرمیانی: پێ دەچێت دوای عەلی باپیر مشتومڕو دروست ببێت
دڵشاد گەرمیانی، ئاماژەی بەوەداوە: مەبەست لەوەی كە عەلی باپیر بەدیلی نییە، ئەوە نییە ئەگەر دەستی لەكاركێشایەوە یان خۆی كاندید نەكرد یان وەفاتی كرد، كەس نییە لەجیاتی ئەو دابنرێت، بێگومان لەو كاتانەدا خەڵك دەبێت و ڕەنگە مشتومڕو كێشەشی لەسەر دورست بێت.
وتیشی: بەماناكەی تری بەدیل كەخەڵك مەبەستیەتیو دەپرسێت، ئایا كەسانێكی تر لەئێستادا لەناو كۆمەڵ هەن خاوەنی كۆی هەمان ئەو كەسایەتیو سیفەتانەبن كەلەئێستادا لە (م.عەلی) كۆبۆتەوە یاخود لەو باشتربن؟ دەڵێم نەخێر، بەڕای من ئەم باشترینە.
ناوبراو ڕوونیشیكردەوە: بەرپرسیارێتی لەحزبێكی ئیسلامیو حزبێكی عەلمانی لێكجیاوازە، كەسی یەكەم لەحزبێكی ئیسلامی دەبێت كۆمەڵە سیفەتێكی تێدابێت، ئەهلی علم و عەدل و تەقوا بێت، سنورە شەرعییەكان بزانێت و پاسەوان و پارێزەریان بێت، لەهەموو ئیشوكارو هەڵوێستو پێشهاتە سەختو ئاڵۆزە سیاسییەكان، ئەو سیفەتانەش لەكەم كەسدا هەن.
تەئكیدیشی كردەوە: لەئەگەری خۆهەڵنەبژاردنەوەی عەلی باپیر بۆ پۆستی ئەمیر، ئامادە نییە خۆی بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێرێت.