28/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئومێد خۆشناو دەستی لەكار كێشایەوە
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كە لەهەمانكاتدا سكرتێری یەكێتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی سەر بە حزبەكەیەتی ، دەستی لە پۆستی ڕێكخراوە حزبیەكە كێشایەوە .
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە لەلاپەرەی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە هۆكاری دەست لەكار كێشانەوەی لە پۆستی سكرتێری یەكێتیی لاوانی دێموكراتی كوردستان، بۆ سەرقاڵبوونی بە كاری پەرلەمانی گەڕاندۆتەوە .
سەرۆكی لیستی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان نوسیویەتیشی: لەو ڕۆژەوەی بووم بە سكرتێری یەكێتیی لاوان، چەندە دڵخۆش بووم، ئەمڕۆ كە دەستم لەكار كێشایەوە، زیاتر دڵخۆشم .
جێی باسە ئومێد خۆشناو، 6 ساڵ سكرتێری رێكخراوەكە بووە كە سەر بەحزبی پارتیەو هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەشی بۆ كاری پەرلەمان گەراندۆتەوە .