مەسعود بارزانی: دوای لەناوبردنی داعش بارودۆخی ناوچەکە دەگٶڕێت
28/05/2015 نوسەر: bzavpress

مەسعود بارزانی: دوای لەناوبردنی داعش بارودۆخی ناوچەکە دەگٶڕێت

مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند : لە دوای لە ناوبردنی داعش لە عێراق و سوریا دۆخی ناوچەکە بەمشێوەیە نامێنێتـەوە و جەختیشی کردەوە کوردستانی سەربەخۆ بەرێوەیە.

مەسعود بارزانی لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فرانس ٢٤ لە بارەی پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداوە راشیگەیاند :" حکومەتی ناوەندی رێز ناگرێت لە رێککەوتنی نەوت و بودجە لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
سەرۆکی ھەرێم باسی لەوەشکرد ، ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بێت ھەرێم خۆی نەوت دەفرۆشێت.