28/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
رومادی: سوپا و حشدی شەعبی گەمارۆی داعشیان داوە
وەزارەتی بەرگری عێراق رایدەگەیاند: (سوپا و حشدی شەعبی) لە ناو رومادی گەمارۆی داعشیان داوە و رێگەکانی گەیشتنی کۆمەکی سەربازیش پییان پچڕێنراون چەک و جبەخانە سەربازییەکانی کەمیان کردووە و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیشیان، ناتوانرێت چەک رەوانەی رمادی بکرێت.
سەرچاوەکەی ئەوەشی ئاشکرا کردووە ھەموو ئەو رێگایانەی کە داعش چەک و جبەخانەی لێوەڕەوانەی رومادی دەکات ، لە ژێر چاودێری وردی دەزگا ھەواڵگرییەکانن و شەوی رابردووش(٤ ) بارھەڵگرکە ھەوڵیانداوە چەک و جبەخانە دزە پێبکەنە ئەو شارە کراونەتە ئامانجی فرۆکە جەنگییەکان و بەوھۆیەوە (٣٧) چەکدارکوژران و سەرجەم بارھەڵگرەکانیش سوتێنراون.