27/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
قەرەیڵان: ئاکەپە پلانێکی مەترسیداری داناوە بۆ قۆناغی دوای ھەڵبژاردن
موراد قەرەیڵان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ھزری ئەردۆغان و پارتی دادو گەشەپێدانی فەرمانڕەوادا نییە، بەڵکو وەک بازرگان مامەڵە لەگەڵ پرسی کورد دەکەن و دەیانەوێت ئەو دۆزە لەبەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە " ئاکەپە" پلانێکی مەترسیداری بۆ قۆناغی دوای ھەڵبژاردن داناوەو شەڕ لە دژی گەلی کورد دەستپێدکاتەوە.