ھەدەپە: لایەنگرانی له‌بەریتانیا بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە
27/05/2015 نوسەر: bzavpress

ھەدەپە: لایەنگرانی له‌بەریتانیا بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە

له‌بەریتانیا ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و پارێزەران و چالاکوانان و رۆژنامەنوسانه‌وه‌ بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە "پارتی ھەدەپە"و ھاوکات بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی ئاشتیخوازانەی ھەڵبژاردنەکان کە بڕیارە (رۆژی ٧ی حوزەیران) دا بەڕێوەبچێت لە تورکیا بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە . 
هاوكات  باسیان لە گرنگی ئەو ھەڵبژاردنە پەرلەمانییە کردووه‌ بەتایبەت بۆ "ھەدەپە" کە بەبەراورد بەھەڵبژاردنەکانی پێشوتر، ئەندامان و لایەنگرانی زیاتربوون و ناوبانگێکی زیاتریان بەدەستھێناوە ، ئەو گروپە باس لەوەش دەکەن پێویستە ئەو پارتە دەنگەکانی بەبەراورد بەھەڵبژاردنەکانی ساڵی (٢٠١١) زیاتر بێت کە تیایدا تەنھا له‌سه‌دا شه‌ست وپینجی دەنگەکانی بەدەستھێنابوو. جەختیش لەوە دەکەنەوە پێویستە ئەو پارتە لەلایەن لایەنە جیھانییەکانەوە ھاوکاری بکرێت  بۆ ئەوەی پرۆسەیەکی ئاشتیخوازانە بەڕێوەبچێت و سەرەڕای ئەوەش بەشێوەیەکی ئازادانە رێگەی پێ بدرێت کە پرۆسەکانی ھەڵبژاردن لە سەرجەم شوێنەکانی ئەو وڵاتەدا ئەنجام بدات.