دوعاى من...
26/05/2015 نوسەر: bzavpress

دوعاى من...


خودایا دەی من چاوێكم دەوێ‌ پڕ لەعیشق و ئومێدو یاد، 
پڕ لەعەزرەت و ئیشراق 
خودایا دەی من ڕوخسارێكم دەوێ‌ پڕ لە ئەمەل،
سەوز لەناسكی
خودایا دەی من دڵێكم دەوێ‌ گەورە وەك دنیا، 
پڕ لە ئیدراك
خودایا دەی من لێوێكم دەوێ‌ تەنك وەك نیلوفەر، 
پڕ لەخەندە بێ‌ كۆتا
خودایا دەی من دەستێكم دەوێ‌ 
بەخشندەبێ‌ وەكی دەریا ..
میهرەبان بێ‌ وەكی پەروا ..
خودایا دەی من دڵێكم دەوێ‌ دڵی ناخودا
لەم تولەڕێی حەرفە هەڵوەریوانەوە
دەگەڕێم بۆ چنینەوەی خۆم
خودایا دەی من بەئومێدی تۆم
ئەم هەموو ڕەنگەم لە تۆ دەوێ‌
بەشیك لە قەصیدەی :
تەریقەتی ئاوێنە و میعماری نیعمەت فرۆش
كتيبى ساده يي.