26/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ههولیر:كهسیك بە نارنجۆک و کڵاشینکۆف هێرشدەکاتە سەر پارکی کەسنەزان
ههولیر:نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 26/5/2015 کەسێک، کە دەگوترێ پێشمەرگەیە، بە نارنجۆک و کڵاشینکۆف هێرشدەکاتە سەر پارکی کەسنەزان و لە ئەنجامدا خاوەنی چێشتخانەی پارکەکە بە گوله برینداردەکات و دواتر رادەکات و تاوەکو ئێستاش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرنەکراوە.
شایانی باسه تەقەکەرەکە لەگەڵ کەسێک لەنێو پارکەکە کێشەی هەبووە، لەکاتی گەیشتنی ئەودا کەسەکە لەوێ نەبووە و ئەویش دەستدەکات بە دەستڕێژی گوله وهەڵدانی نارنجۆک، کە دەبێتە هۆی شکاندنی شوشەی چێشتخانەو ئۆتۆمبێلەکانی کارمەندانی پارکەکە.