26/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کەرکوك .. هێزی پێشمەرگە هۆشداری دەداتە حەشدی شەعبی
هێزی پێشمەرگە چەكدارانی حەشدی شەعبی لەسنوری كەركوك ئاگادار دەكاتەوە كە یان گوندی بەشیر كۆنتڕۆڵ بكەن یانیش ناوچەكە بەجێبهێڵین.
دوا ئەوەی حەشدی شەعبی چەندین هێرشی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی گوندی بەشیر لە باشوری كەركوك ئەنجامداو نەیتوانی كۆنترۆڵی بكات ئێستا پێیان شەرمە ناوچەكە جێبهێڵن.
سۆران جەلال بەڕێوبەری پۆلیسی فریاكەوتنی ناحیەی تازە بە رۆژنامەی هاوڵاتی راگەیاندووە: هێزی پێشمەرگە حەشدی شەعبیان ئاگاداركردۆتەوە بەوەی یان گوندی بەشیر كۆنتڕۆڵ بكەن یانیش ناوچەكە جێبهێڵن.
سۆران جەلال ئاماژە بەوەشداوە كە حەشدی شەعبی گوندەكەیان بۆ كۆنتڕۆڵ ناكرێت و پێشیان شەرمە ناوچەكە جێبهێڵن.
جێی ئاماژەیە گوندی بەشیر بە دوری 25 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشوری كەركوك و سەر بە ناحیەی تازە خورماتوی سەر بە شاری كەركوكە و لە حوزیرانی ڕابردووەوە چەكدارانی داعش گوندەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە كە دانیشتوانەكەی كە توركمانی شیعە مەزهەبن و نزیكەی 2 هەزار ماڵی تێدایە.