جۆن بایدن : پابەندبوونی وڵاته‌كه‌ی بەھاوکاری سەربازی بۆ سوپای عێراق دوپاتدەکاتەوە
26/05/2015 نوسەر: bzavpress

جۆن بایدن : پابەندبوونی وڵاته‌كه‌ی بەھاوکاری سەربازی بۆ سوپای عێراق دوپاتدەکاتەوە

جۆن بایدن: جێگری سەرۆکی ولایەتەیەکگرتووەکان ، پابەندبوونی وڵاته‌كه‌ی بەھاوکاری سەربازی بۆ سوپای عێراق دوپاتدەکاتەوە و بەلێنی ئەوە دەدات ئەمریکا چەکی پێویست رەوانەی بەغدا بکات بۆ رووبەروبونەوەی ئەو ھێرشە خۆکوژیانەی چه‌كدارانی داعش بە ئۆتۆمبیڵی بۆمبرێژکراو ئەنجامی دەدەن .
بایدن: لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ "حەیدەر عەبادی"  دۆخی(ئەنبار)یان تاوتوێکردووە وستایشی سوپای عێراقی کردووە بۆ جەنگی ڕووبەڕووبونەوەی چه‌كدارانی داعش و رایشی گەیاندووە ،واشنتۆن پابەند دەبێت بە ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ سوپای عێراق .
وته‌كانی "بایدن" دوابەدوای وتەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا دێت کە رایگەیاندبوو، سوپای عێراق توانی شەڕکردنیان نەبووە لە بەرامبەر داعش ، ئەوەش ھۆکار بووە بۆ کەوتنی رمادی .